16/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌لاوی سه‌ركه‌وتنی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ و داوای راده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی لیستی نیشتمانی رایگه‌یاند له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌و داواشی كرد راده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق ئه‌نجام بدرێت و كۆمیسیۆنیشی به لایه‌نگیری تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌یاد عه‌لاوی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، من سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌مم له به‌غدا، به‌ڵام مالكی هه‌ندێ ئامراز و میكانیزمی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه رێگری له‌وه ده‌كات سه‌ركه‌وتنی من رابگه‌یه‌نرێ و ئاشكرا بكرێت، بۆیه پێویسته نێوبراو به شێوه‌ی ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات.
هه‌روه‌ها عه‌لاوی گوتیشی كه پێشێلكاری زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجام دراون.
هه‌روه‌ها له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، ئه‌یاد عه‌لاوی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی به لایه‌نگیری لایه‌نێك تۆمه‌تبار كرد و گوتی ئه‌و كۆمیسیۆنه بێ لایه‌ن نیه.
ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌لاوی له كاتێكدایه كه نوری مالكی و ئیئتلافه‌كه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وام باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لایه‌نی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ن به تایبه‌ت له به‌غدا كه به‌گوته‌ی داروده‌سته‌كه‌ی مالكی، نێوبراو زۆرترین ده‌نگی له به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه.