16/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بەڵێ عائیشە لە حەوت ساڵی مارە کراوەو لە نۆ ساڵی گواستراوەتەوە لە لایەن پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم
پووچەڵ کردنەوەی گومانی بەتاڵی هەندێ بەناو بانگخواز لەسەر تەمەنی دایکمان عائیشە رضي الله عنها لە کاتی شوو کردنی بە پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله علیه وعلى اله وسلم
الحمد لله والصلاە والسلام على رسول الله وعلى اله واصحابه اجمعین اما بعد : ماوەیەکە کەسانێک دەرکەوتوون بەناوی بانگخواز بەداخەوە گەورەکراون لەناو خەڵک و کەوتوونەتە تەعن دان لە ڕاست ترین فەرموودەو ڕاست ترین کتێبەکانی فەرموودە وە گومانیان دروست کردووە لە زۆربەی بوارەکانی ئیسلام و زۆرێک لەو شتانەی حەرامن حەڵاڵیان کردوە وەک تەپڵ وزوڕناو گۆرانی و تەوقە کردنی پیاوو ئافرەتی نامەحڕەم و ڕەسم گرتن و حیزبایەتی و بیدعە شەرعاندن وەک بیدعەی مەولود وزۆر شتی تری سەیرو سەمەرە، وە یەکێک لەو شتە سەیرو سەمەرانە جورئەت کردنیانە بۆ تەعن دان لە صەحیحی بوخاری و باقی کتابەکانی تری فەرموودەو گومان دروست کردن بۆ ڕاست ترین سەرچاوەی موسڵمانان لەدوای قورئان بە بیانوی بەتاڵ و تەدلیسی شەیتاناوی!
وە ئەوەش غەریب نیەو زانراوە کە بیری موعتەزیلە خەریکە لە تەلەفیزۆنە بەناو ئیسلامیەکان بڵاو ئەبیتەوەو هەر جارەی سەیرو سەمەرەیەک بڵاو ئەکەنەوە.
من ئەوەی لەو بابەتە لە خزمەتتان ڕوونی ئەکەمەوە ئەوەیە کە گومانیان دروست کردوە بۆ ئەو فەرموودە صەحیحانەی هاتوون دەربارەی تەمەنی دایکمان عائیشە رضي الله عنها لەکاتی شوو کردنی بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم.
هیوادارم ئارامت هەبێ بۆ خوێندنەوەی تەواوی ئەو کتابە تا لەو باسە چاو ڕۆشن بیت و چەکی دەستت بکەیتە زانست و بیدعەو خورافاتی ئەو عەقڵانیە بێ عەقڵانە بدەیتەوە کە تەعن ئەدەن لە سوننەت و فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم، وە هیوادارم توندی من ئەگەر هەبوو لە قسەکانم قبوڵ بکەی چونکە ئەوەی غیرەتی نەبێو توند نەبێ بۆ بەرگری لە سوننەت ئەی غیرەتى بۆ چی بێت باشە!؟
بەڵێ عائیشە لە حەوت ساڵی مارە کراوەو لە نۆ ساڵی گواستراوەتەوە لە لایەن پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بە کوێرایی چاوی دوژمنانی ئیسلام
ڕوون کردنەوەیەکی ڕوونتر بۆ بابەتەکەی موسعەب جمیل و سەلام ناوخۆش لەسەر تەمەنی دایکی ئیمانداران عائیشە رضي الله عنها لە کاتی شوو کردنی بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم
بابەتێکی کەسێکم بینی بە ناوی ...... کە تەرجەمەی کردووە لە زمانێکی بیانیەوە بەداخەوە پڕیەتی لە چەواشەو گومان دروست کردن بۆ سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکانی موسڵمانان و ئیسلام من پێشتر هەر ئەو بابەتە کە لە لایەن (م . ج) بڵاو کرایەوە ڕوون کردنەوەم لەسەری نوسی بەڵام لەبەر بڵاو بوونەوەی دووبارەی لە سایتێکی وا پڕ خوێنەر بە باشی ئەزانم دووبارە ڕوون کردنەوەکە بڵاو بکەمەوە بۆ ئەوەی کەس چەواشە نەبێت و گومانی بۆ دروست نەبێ لە سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکانی ئیسلام دیارە بابەتەکەی مصعب جمیل و سەلام ناوخۆش یەک بابەتەو بەڵگەکانیش هەر وەک خۆیەتی جیاوازیەکی وای تێدا نیە بۆیە هەر ئەو ڕوون کردنەوەی بۆ (م . ج) نوسیبووم هیوا دارم بەس بێ بۆ ...... ئەگەر زیاتریان لابوو وەڵامی زیاترمان ئەبێ!
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله اما بعد :
من بابەتێکم وەک ڕوونکردنەوە نوسی لەسەر بابەتێک کە (م . ج) وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی بە ناوی (ئایا راسته (عائیشه) لهتهمهنی (6ساڵی) بۆته هاوسهری پێغهمبهر (محمد)؟)
بەداخەوە بینیم هەندێ کەس لەسەر بابەتەکەی من کۆمێنتی ناڕێکیان نوسیبوو وە تانەیان لە سەلەفیەکان دابوو خوا هیدایەتیان بدات بەڵام من نایەم کات بە ڕەددی ئەوان بەسەر بەرم! وە بۆ زانیاریش من (م . ج) ناناسم لە نزیکەوە ئەگەر خەڵکی یەک شاریشین تەنها ئەوە ئەزانم کوڕی مەلا (ج) ە وە هیچ شتێکم نیە لە گەڵی مەبەستیشم شکانەوەی شەخسی ئەو نیە تەنها مەبەستم ڕوون کردنەوەی لایەنە زانستیەکەیە لەو باسەو دەم کوت کردنی بێ باوەڕان و دوژمنانی ئیسلامیشە کە پێم وایە (م . ج) یش نەفسی مەبەستی هەبوبێ بەڵام تەنها مەبەستی خێر بەس نیە ئەبێ کردەوەو نوسین یان هەر شتێکی موسڵمان پاش بونی مەبەستی پاک کردەوەکەشی پاک بێ وە بێ خەوش و خاڵ بێ! دیارە لە هەر شوێنێک من قسەیەکی توندم کردبێ ئەوە لەبەر بوونی هۆی گومان دروست کردنە بەرامبەری فەرموودەی سەحیح وە قسەکەی من لە ڕووی نوسەری بابەتەکەیە بە پلەی یەکەم پاشان بێگومان بەشێک بۆ وەرگێڕی بابەتەکەشە! جابە ئومێدم (م . ج) و هەر موسڵمانێک بەڵگەکانی منیان بینی ملکەچ بن بۆ ئەوەی حەقە وەک سیفەتی موسڵمانە حەق لە هەر شوێنێکەوە بێت ملکەچە بۆی ئەگەر لە دوژمنیەوەش بێت چ جای لە موسڵمانێکی دڵسۆز بۆی! بۆ ئەوەی کە مەجالی ئەوەش نەمێنێ ئەم جارە بۆ کەسێ تانەبدا بەناحەق بابەتەکەی (م . ج) هەموو وەک خۆی نەقڵ ئەکەم بێ دەست کاری وە ئەوەندەی پێویستە لە هەر شوێنێک وەڵام و ڕوون کردنەوەی خۆم ئەخەمە سەری خوای بەرزیش یارمەتیمان بدات و هەموومان ڕاگیر بکات لەسەر حەق.
بۆ جیا کردنەوەی نوسینەکەی (م . ج) لەگەڵ تەعلیقی من لەسەری ئەوە لەپێش نوسینی ئەو ئەنوسم (م . ج) وە لەپێش تەعلیقی خۆم ئەنوسم (باوکى حارث)
(م . ج) : ئایا راسته (عائیشه) لهتهمهنی (6ساڵی) بۆته هاوسهری پێغهمبهر (محمد)؟
(باوکى حارث) : ئەوە ناوی بابەتەکەیە تەعلیقم لێرە یەکەم کە ناوی پێغەمبەری خوا بنوسین صلى الله علیه وعلى اله وسلم جوانترە سڵاوات لە گەڵی بنوسین بۆ زیاتر تێگەیشتن و بینینی بەڵگەش برۆنەسەر ئەو لینکە بێ زەحمەت
http://www.salafikurd.com/Files/pdf/fazle%20salawatw%20chwnyatee.pdf
وە شتێکی تر ناوی بابەتەکە وابوا ڕێک تر بوو کە لە جیاتی شەش ساڵ نۆ ساڵ بوا چونکە لە نۆ ساڵی عائیشە گواستراوەتەوە خوا لێی ڕازی بێت لە شەش ساڵی یان حەوت ساڵی مارە کراوە
(م . ج) : ئامادهکردنی :موسعهب جهمیل
7/15/2009 4:43:00 AM
(باوکى حارث) : ئەو بەروارە بەرواری بڵاو بونەوەی بابەتەکەیە لە سایتی ... وەک خۆی هێشتومەتەوە تەنها من ئەو ڕەسمەی (م . ج)م ڕەش کردۆتەوە ئەویش لەبەر حەرامی ڕەسم بۆ بینینی بەڵگەش سەیری ئەم لینکە بکەن
http://www.salafikurd.com/Files/pdf/farmuda46.pdf
وە ئەو لینکەش
http://www.salafikurd.com/Files/pdf/govar/10/7wkmi%20rasm.pdf
(م . ج) :T o shanavas کهموسڵمانێکی ئهمریکیهوپسپۆره له زانستی فیزیادا خهڵکی ویلایهتی (مهشیگان)ی ئهمریکایه ،دهڵێ رۆژێکیان هاوڕێ یهکی (مهسیحیم) پێگوتم تۆ حهزدهکهی کچه (7) ساڵیهکت بهشو بدهیته پیاوێکی (54) ساڵی ؟منیش بێدهنگبوم و هیچ وهڵامێکم پێنهبو ! هاوڕیێکهم بهردهوامبوو گوتی: ئهگهر ناتهوێ ئهم کاره بکهیت چۆن رازی دهبی (محمد)ی پێغهمبهرتان کهتهمهنی (54) ساڵی بو (عائیشه)یهکی منداڵی (6-7)ساڵان بهێنێ و بیکاته هاوسهری خۆی؟ shanavas دهڵێ :پێمگوت هیچ وهڵامێکی پرسیارهکهتم لانیهو دیسان خۆم بێدهنگکردو هاوڕیِ مهسیحیهکهشم رۆیشت، بهڵام (برینێکی قوڵی لهدڵم) دروستکرد. دوای ئهمه shnavas ههستا بهئهنجام دانی لێکۆڵینهوهیهکی زۆر وردو لهساڵی 1999 لهم پێگهیه ش www.ilaam.net/articles/ayesha.html بڵاوی کردهوه،
بهناوی ئایا (عائیشه لهتهمهنی (6) ساڵی بۆته هاوسهری محمد).
(باوکى حارث) : لێرە چەند شتێکم هەیە یەکەم گواستنەوەی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت لە نۆ ساڵی بووە وەک باسمان کرد پێشترو دوایی بەڵگەش ئەبینین دووەم ڕازیی بوونی ئێمە یان نەبونی بەوەی کچی خۆمان لەو تەمەنە بدەینە شوو هیچ لە حەڵاڵی و حەرامی ناگۆڕێ لەبەر ئەوەی ئەگەر تۆ ڕازی نیت ئەوە ابو بکر ڕازی بوو خوا لێی ڕازی بێت یانی ئەو شتە واجبێک نیە کە ئەبێ هەموو کەس کچی خۆی بەشوو بدات لەو تەمەنە بەڵکو ئەوە تەنها بەڵگەیە بۆمان کە کچ لەو تەمەنەش ئەتوانێ شوو بکات بێگومان بەڕەزامەندی خۆی وە باوکی نەک بەزۆر! سێهەم ئەو موسڵمانە کە وەڵامی پێنەبووە لەبەر نەزانی خۆی مانای نیە موسڵمانان کەسیان وەڵامیان نیە وەڵاممان هەیەو لەو باسە بۆتان دەرئەکەوێ وەڵامەکەی کە ئەگەر من یان تۆ یان کەسێکی تر ڕازی نەبن ئەوە مافی خۆیانە زۆریان لەسەر نیەو تاوان بار نابن وە ئەگەر کەسێکیش ڕازی بوو ئەوە بۆمان نیە تانەی لێدەین دوایی ئەمە زیاتر ڕوون ئەکەمەوە.
(م . ج) : شتێک هه یه دهبێ بیزانین ئهویش ئهوهیه که (ئیمامی بوخاری ) ئیمامێکی گهورهی (ئه هلی سوننه ت وجه ماعه یه) وئه گهر ئهونه بوایه ئهوا بێگومان فهرمودهکانی (حدیث)ی پێغهمبه ر (ون ) دهبون و نهدهکهوتنه بهردهستی موسڵمانان بهڵام ئهوهی گرنگه و دهبێ بیزانین ئهوهیه (ئیمامی بوخاری ) یش وهک تهواوی مرۆڤهکان مرۆڤ بوه و( معصوم ) نهبوه . بۆیه ئاساییه ئهگهر به هۆی ههرشتێکه وه نهگهیشتبێته ئهنجامێکی راستودروست. هه روهها( ئیمامی بوخاری ) له (چه ندهها هه زار فهرموده ) ئهوهندهی هێشتۆتهوه کهله (صحیح) ه کهیدا ههیه بێگومان ئهگهر تهمه نی درێژ تر بوایه ئه وا چه ندهها فهرموودهی دیکهشی لادهبرد.
(باوکى حارث) : لێرە یەکەم ئەوەی بوخاری پێشەوای ئەهلی سوننەو جەماعەتە بەڵێ رحمه الله بەڵام پاراستن و مانی فەرموودە بەو یان بە کەسێکی ترەوە نەبەستراوە ئەویش نەبوایە خوای بەرز ئەم دینەی ئەپاراست و فەرموودە وون نەدەبوو چونکە وەعدی خوای بەرزە کە دەفەرموێ : [إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] الحجر 9 دیارە فەرموودە تەفسیرو ڕوون کردنەوەی قورئانە وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ] النحل 44 لەبەر ئەوە پاراستنی قورئان پاراستنی فەرموودەشی پێویستە بێگومان ئەو وەعدەی خواش قورئان و فەرموودە ئەگرێتەوە.
وە دەبێ ئەوە بزانین کە بێجگە لە بوخاری چەندین زانای تری بەڕێزمان هەبوون کە فەرموودەیان کۆ کردۆتەوەو نوسیویەتیانەوە لە پێش و لە پاشی بوخاریش! وەک : مالک و شافعی و احمد وەزۆری تر کە کۆ کردنەوەی ناویان زۆری کات پێویستە!
وە ئەو شتەیەت لە کێ هێناوە کە بوخاری لە چەندەها هەزار فەرموودە ئەوەندەی هێشتۆتەوە؟ ئەمە ڕاست نیەو نزیکی ڕاستیش نیە! چونکە نە بوخاری ووتویەتی نە غەیری ویش! بەڵکو بوخاری بۆ سەحیحەکەی لە چەندەها هەزار فەرموودە ئەوەندەی هەڵبژاردووە کە لەگەڵ مەرجی خۆی گونجاوە لەو کتابەی نەشی ووتوە فەرموودەی تری سەحیح نەماوە هەر بوخاری خۆی خاوەنی کتێبی تری فەرموودەیە وەک ادب المفرد کە لەوێ فەرموودەی زۆری تیایە سەحیحەو لە سەحیحەکەی نیە! وە خۆشی ئەڵێ هەموو فەرموودە ڕاستەکانم نەهێناوە وەک دوایی دەردەکەوێ دەشبێ بزانی هیچ کەس نەیتوانیوە هەموو فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لەلا کۆبوبێتەوە تەنانەت نزیک ترین کەسیش لێی وەک ابو بکر وعمر خوا لێیان ڕازی بێ!
وە ئەوە تانەیەکی زۆر گەورەیە لە بوخاری و لە ڕێگەی ئەویش لە فەرموودە! کە دەڵێی (بێگومان ئهگهر تهمه نی درێژ تر بوایه ئه وا چه ندهها فهرموودهی دیکهشی لادهبرد)
ئەمە گومان خستنە سەر فەرموودەکانی سەحیحی بوخاریەو بوختان کردنە بۆ بوخاری رحمه الله! یانی گومانی ئەوە دەخەیتە دڵی موسڵمانان کە فەرموودەیەکی زۆر لە سەحیحی بوخاری پێویستی بە ڕەش کردنەوەو لادانە! وە بوختانی بۆ بوخاری دەکەی بەوەی لە بەر بوار نەدانی تەمەنی فەرموودەیەکی زۆری لاوازی هێشتۆتەوە لە سەحیحەکەی! دیارە ئەوەش جورئەتێکی گەورەیە خوا پەنامان بدات ئەوە ئەگەر بەرامبەر سەحیحی بوخاری بوترێ ئەبێ بەرامبەری کتابەکانی تری فەرموودە چ بڵێ ئەو بەناو پسپۆڕە لەزانستی فیزیا نەک لە زانستی فەرموودەش!؟
سەحیحی بوخاری و بوخاری
پێم خۆشە لێرە کورتەیەک لە پێناسەی سەحیحی بوخاری بنوسم و ڕای فەرموودە ناسانی لەسەر باس بکەم وە باسێکی کورتی پێشەوا بوخاری خۆی بکەم بۆ ئەوەش سوود لە کتابی هدي الساري ابن حجر رحمه الله وەردەگرم کە نوسەر لە شوێنی تر ئاماژەی بەو کتابە داوە بوختانی بۆ کردووە بۆ مەبەستی تر!دیارە من چەند شتێک نەقڵ ئەکەم لەو کتابە لەبەر ئەوەی حەجمی بابەتەکە زۆر گەورە نەبێت و خەڵک بێ تاقەت نەبێ لە خوێندنەوەی! بەڵام هەموو کەس ئەتوانێ بچێتەوە سەر کتابی هدي الساري هەمووی بخوێنێتەوە تا قەدری بوخاری و کتابەی زیاتر بۆ دەرکەوێ!
(وقال حاشد بن إسماعيل كان البخاري يختلف معنا إلى مشايخ البصرة وهو غلام فلا يكتب حتى أتى على ذلك أيام فلمناه بعد ستة عشر يوما فقال قد أكثرتم علي فاعرضوا علي ما كتبتم فأخرجناه فزاد على خمسة عشر ألف حديث فقرأها كلها عن ظهر قلب حتى جعلنا نحكم كتبنا من حفظه)
یانی حاشد بن اسماعیل ئەگێڕێتەوە کە بوخاری لەگەڵیان بوو بۆ لای شێخەکان لە بەصرە وە هێشتا گەنجێکی موراهیق بوو هیچی نەدەنوسی وەک ئێمە پاشی چەند ڕۆژێگ سەرزەنشتمان کرد لەسەر ئەوەی بۆچی نانوسێ کە گوێ دەگرێ کە شانزە ڕۆژی بەسەراچووبوو بوخاری ووتی زۆرتان پێ ووتم وەرن چیتان نوسیوە نیشانم بدەن کە دەرمان کرد لە پانزە هەزار فەرموودە زیاتر بوو هەمووی خوێندەوە جا خوێندیەوە لەبەر هەتا وامان لێهات ئەوەی نوسیبومان لە سەر ئەوەی ئەو لەبەری کردبوو چاکمان دەکرد! سبحان الله ئەوە بوخاری بووە رحمه الله
(وقال محمد بن الأزهر السجستاني كنت في مجلس سليمان بن حرب والبخاري معنا يسمع ولا يكتب فقيل لبعضهم ماله لا يكتب فقال يرجع إلى بخاري ويكتب من حفظه)
لێرە سەیر بکەن زیرەکی و حافیزەی بە شێوەیەک بووە بەس گوێی ڕاگرتووە لەبەری کردووە دوایی قوتابیەکانی تر نەیان نوسیوەتەوە هاتون لەسەر حفزی ئەو نوسیویەتیانەوە!
(وعن محمد بن أبي حاتم عنه قال كتبت عن ألف وثمانين نفسا ليس فيهم إلا صاحب حديث وقال أيضا لم أكتب إلا عمن قال الإيمان قول وعمل)
لێرەش دیاری ئەکا زیاتر لە هەزار شێخی هەبووە!
(وقال أحمد بن حنبل ما أخرجت خراسان مثل محمد بن إسماعيل رواها الخطيب بسند صحيح عن عبد الله بن أحمد بن حنبل عن أبيه)
ئەمەش شاهێدیەکی بە هێزە لە امامی ئەهلی سوننە احمد بن حنبل رحمه الله بۆ بوخاری رحمه الله
(وقال أبو الفضل أحمد بن سلمة النيسابوري حدثني فتح بن نوح النيسابوري قال أتيت علي بن المديني فرأيت محمد بن إسماعيل جالسا عن يمينه وكان إذا حدث ألتفت إليه مهابة له وقال البخاري ما استصغرت نفسي عند أحد إلا عند علي بن المديني وربما كنت أغرب عليه قال حامد بن أحمد فذكر هذا الكلام لعلي بن المديني فقال لي دع قوله هو ما رأى مثل نفسه وقال البخاري أيضا كان علي بن المديني يسألني عن شيوخ خراسان فكنت أذكر له محمد بن سلام فلا يعرفه إلى أن قال لي يوما يا أبا عبد الله كل من أثنيت عليه فهو عندنا الرضى)
لێرەش ئەبینن علي بن المدیني چۆن ڕێزی بوخاری گرتووە وە ووتویەتی کەسی وەک خۆی نەبینیوە!
(وقال البخاري ذاكرني أصحاب عمرو بن علي الفلاس بحديث فقلت لا أعرفه فسروا بذلك وصاروا إلى عمرو بن علي فقالوا له ذاكرنا محمد بن إسماعيل بحديث فلم يعرفه فقال عمرو بن علي حديث لا يعرفه محمد بن إسماعيل ليس بحديث)
ئەمەش شاهێدیەکی تر بۆ بوخاری کە دەری دەخا زۆر زانا بووە بە فەرموودە بەشێوەیەک ئەو پێشەوایە ئەڵێ فەرموودەیەک بوخاری نەیناسێ واتە فەرموودە نیە!!!
(وقال إمام الأئمة أبو بكر محمد بن إسحاق بن خزيمة ما تحت أديم السماء أعلم بالحديث من محمد بن إسماعيل)
ئەوە سەیر بکەن دووبارە شاهێدیەک لە پێشەوایەکی تر کە بوخاری کەس نیە لەو شارەزاتر بێ لە ژێر تاقی ئاسمان!
(وقال أبو عيسى الترمذي لم أر أعلم بالعلل والأسانيد من محمد بن إسماعيل البخاري)
ئەمە شاهێدیەکی تری پێشەوایەکی فەرموودە کە کەسی نەبینیوە وەک بوخاری شارەزا بێ لە سەنەدی فەرموودەو ئەو شتانەی لەکەداری ئەکەن!
(وقال له مسلم أشهد أنه ليس في الدنيا مثلك)
ئەوە شاهێدی پێشەوا موسلیم بەوەی کەس نەبووە لەو سەردەمی وەک بوخاری زانا بێ بە فەرموودە!
(أخبرني أبو العباس البغدادي عن الحافظ أبي الحجاج المزي أن أبا الفتح الشيباني أخبره أخبرنا أبو وابنه الكندي أخبرنا أبو منصور القزاز أخبرنا الخطيب أبو بكر بن ثابت الحافظ حدثني محمد بن الحسن الساحلي حدثنا أحمد بن الحسين الرازي سمعت أبا أحمد بن عدي الحافظ يقولسمعت عدة من مشايخ بغداد يقولون إن محمد بن إسماعيل البخاري قدم بغداد فسمع به أصحاب الحديث فاجتمعوا وأرادوا امتحان حفظه فعمدوا إلى مائة حديث فقلبوا متونها وأسانيدها وجعلوا متن هذا الإسناد لإسناد آخر وإسناد هذا المتن لمتن آخر ودفعوها إلى عشرة أنفس لكل رجل عشرة أحاديث وأمروهم إذا حضروا المجلس أن يلقوا ذلك على البخاري وأخذوا عليه الموعد للمجلس فحضروا وحضر جماعة من الغرباء من أهل خراسان وغيرهم ومن البغداديين فلما اطمأن المجلس بأهله انتدب رجل من العشرة فسأله عن حديث من تلك الأحاديث فقال البخاري لا أعرفه فما زال يلقى عليه واحدا بعد واحد حتى فرغ البخاري يقول لا أعرفه وكان العلماء ممن حضر المجلس يلتفت بعضهم إلى بعض ويقولون فهم الرجل ومن كان لم يدر القصة يقضي على البخاري بالعجز والتقصير وقلة الحفظ ثم انتدب رجل من العشرة أيضا فسأله عن حديث من تلك الأحاديث المقلوبة فقال لا أعرفه فسأله عن آخر فقال لا أعرفه فلم يزل يلقي عليه واحدا واحدا حتى فرغ من عشرته والبخاري يقول لا أعرفه ثم انتدب الثالث والرابع إلى تمام العشرة حتى فرغوا كلهم من إلقاء تلك الأحاديث المقلوبة والبخاري لا يزيدهم على لا أعرفه فلما علم أنهم قد فرغوا إلتفت إلى الأول فقال أما حديثك الأول فقلت كذا وصوابه كذا وحديثك الثاني كذا وصوابه كذا والثالث والرابع على الولاء حتى أتى على تمام العشرة فرد كل متن إلى إسناده وكل إسناد إلى متنه وفعل بالآخرين مثل ذلك فأقر الناس له بالحفظ وأذعنوا له بالفضل قلت هنا يخضع للبخاري فما العجب من رده الخطأ إلى الصواب فإنه كان حافظا بل العجب من حفظه للخطأ على ترتيب ما ألقوه عليه من مرة واحدة)
ئەلێرە دووبارە هێزی حافیزەی بوخاری و زیرەکیەکەی دەرئەخات کە تاقیان کردۆتەوە سەد فەرموودەیان هێناوە دە کەسیشیان هێناوە هەر یەکەی دە فەرموودەیان داونەتێ بەڵام بە هەڵگێڕکردنەوەی فەرموودەکان و سەنەدەکانی! یەک یەک هاتوون فەرموودەکانیان خۆێندۆتەوە بوخاری ووتویەتی ئەوە ناناسم دوایی یەک یەک ووتویەتی ئەوە بەو شێوە هەڵەیە ووتت ئەوە ڕاستەکەیە!!!
(وروينا عن أبي بكر الكلوذاني قال ما رأيت مثل محمد بن إسماعيل كان يأخذ الكتاب من العلم فيطلع عليه اطلاعة فيحفظ عامة أطراف الأحاديث من مرة واحدة)
تەنها یەک جار سەیری کردووە لەبەری کردووە!
(وقال الحافظ أبو ذر الهروي سمعت أبا الهيثم محمد بن مكي الكشميهني يقول سمعت محمد بن يوسف الفربري يقول قال البخاري ما كتبت في كتاب الصحيح حديثا الا اغتسلت قبل ذلك وصليت ركعتين)
سەیر بکەن بوخاری چۆن فەرموودەکانی نوسیوە لە کتابەکەی بۆ هەر فەرموودەیەک غوسلی کردووەو دوو ڕکات نوێژی کردووە!
(وقال أبو على الغساني روى عنه أنه قال خرجت الصحيح من ستمائة ألف حديث وروى الاسماعيلي عنه قال لم أخرج في هذا الكتاب الا صحيحا وما تركت من الصحيح أكثر)
سەیر کەن لێرە بوخاری ئەڵێ سەحیحەکەی دەرکردووە لە شەش سەد هەزار فەرموودە وە ئەشڵێ لەو کتابە تەنها فەرموودەی سەحیحی نوسیوەتەوەو وە ئەوەندە فەرموودە سەحیحەی وازی لێهێناوەو نەینوسیتەوە لە کتابەکە زیاترە!
(وقال أبو أحمد بن عدي سمعت الحسن بن الحسين البزار يقول سمعت إبراهيم بن معقل النسفي يقول سمعت البخاري يقول ما أدخلت في كتابي الجامع الا ما صح وتركت من الصحيح حتى لا يطول)
لێرە دیاری دەکا فەرموودەی ڕاستی تری نەنوسیوە لەبەر درێژ بوونەوەی کتابەکە!
(وقال أبو جعفر محمود بن عمرو العقيلي لما ألف البخاري كتاب الصحيح عرضه على أحمد بن حنبل ويحيى بن معين وعلى بن المديني وغيرهم فاستحسنوه وشهدوا له بالصحة الا في أربعة أحاديث قال العقيلي والقول فيها قول البخاري وهي صحيحة)
لێرە سەیر بکەن بوخاری بەوە نەوەستاوە کە خۆی بە سەحیحی دانێ بەڵکو کتابەکەی بەو پێشەوایانەش نیشانداوە احمد بن حنبل وە یحى بن معین وە علي بن المدیني وە غەیری وانیش هەمویان بە باشیان زانیوە وە شاهێدیان داوە بە سەحیحی فەرموودەکان تەنها چوار فەرموودە نەبێ ڕەخنەیان لێ هەبووە بەڵام عوقەیلی ئەڵێ لەوانیش قسە قسەی بوخاریە!
(وقال الإمام أبو عمرو بن الصلاح في كتابه في علوم الحديث فيما أخبرنا به أبو الحسن بن الجوزي عن محمد بن يوسف الشافعي عنه سماعا قال أول من صنف في الصحيح البخاري أبو عبد الله محمد بن إسماعيل وتلاه أبو الحسين مسلم بن الحجاج القشيري ومسلم مع أنه أخذ عن البخاري واستفاد منه فإنه يشارك البخاري في كثير من شيوخه وكتاباهما أصح الكتب بعد كتاب الله العزيز وأما ما رويناه عن الشافعي رضي الله عنه أنه قال ما أعلم في الأرض كتابا في العلم أكثر صوابا من كتاب مالك قال ومنهم من رواه بغير هذا اللفظ يعني بلفظ أصح من الموطأ فإنما قال ذلك قبل وجود كتابي البخاري ومسلم ثم أن كتاب البخاري أصح الكتابين صحيحا واكثرهما فوائد)
ئەوەش شاهێدی ئەوە کە کتابکەی ڕاست ترین کتابە لە دوای قورئان!
(قال أبو الهيثم الكشميهني سمعت الفربري يقول سمعت محمد بن إسماعيل البخاري يقول ما وضعت في كتاب الصحيح حديثا إلا اغتسلت قبل ذلك وصليت ركعتين وعن البخاري قال صنفت الجامع من ستمائة ألف حديث في ست عشرة سنة وجعلته حجة فيما بيني وبين الله)
لێرە سەیر بکەن کتابەکەی بە شانزە ساڵ نوسیوە نەک بەپەلە پەل تا گومانی ئەوە هەبێ بڵێین کاتی نەبووە پێڕانەگەیشتووە فەرموودە ڕەش بکاتەوە!
(وقال أبو سعيد الإدريسي أخبرنا سليمان بن داود الهروي سمعت عبد الله بن محمد بن هاشم يقول قال عمر بن محمد بن بجير البجيري سمعت محمد بن إسماعيل يقول صنفت كتابي الجامع في المسجد الحرام وما أدخلت فيه حديثا حتى استخرت الله تعالى وصليت ركعتين وتيقنت صحته قلت الجمع بين هذا وبين ما تقدم أنه كان يصنفه في البلاد أنه ابتدأ تصنيفه وترتيبه وأبوابه في المسجد الحرام ثم كان يخرج الأحاديث بعد ذلك في بلده وغيرها ويدل عليه قوله إنه أقام فيه ست عشرة سنة فإنه لم يجاور بمكة هذه المدة كلها وقد روى بن عدي عن جماعة من المشايخ أن البخاري حول تراجم جامعه بين قبر النبي صلى الله عليه وسلم ومنبره وكان يصلي لكل ترجمة ركعتين قلت ولا ينافي هذا أيضا ما تقدم لأنه يحمل على أنه في الأول كتبه في المسودة وهنا حوله من المسودة إلى المبيضة)
لێرە سەیر کەن کە ابن حجر ئەڵێ یەکەم جار کتێبەکەی نوسیوە دوایی دووبارە ڕەشنوسەکەی پاک نوس کردووە!
ئەوجا من پێم وایە ئەو نوسەرە لەو باسە بەتایبەت و بەمەبەست تانەی داوە لە بوخاری وە ئەوها نیشان دراوە کە بوخاری سەهووی کردووە لە گێڕانەوەی ئەم فەرموودە کە ئەمە وانیە نوسەر خۆی پێچەوانەی ئەمە باس ئەکاتەوە خۆی بەدرۆ ئەخاتەوە وەک دوایی دەرئەکەوێ کە خۆی ئەڵێ ئەو فەرموودە لە بوخاری و موسلیمە! یانی تەنها بوخاری نیە تا بڵێین ئەو سەهوی کردووە بێگومان بە مەبەست یان غەیر مەبەست نوسەر ئەوەی دەر نەخستووە کە هێشتا غەیری وانیش ئەم فەرموودەیان ڕیوایەت کردووە وەک دوایی دەر ئەکەوێ لەبەر ئەوە پێدەچێ نوسەری ئەو باسە مەبەستی تایبەتی هەبوبێ بۆ گومان خستنە دڵی موسڵمانان بەرامبەری بوخاری و سەحیحەکەی بەڵام هیهات هیهات! بۆ زیاتر ناسینی بوخاری و سەحیحەکەی ئەم لینکە بکەنەوەو ئەم کتابە بخوێننەوە http://www.ba8.org/PDF/imam%20bwxari.pdf
(م . ج) : له سه حیحی (بوخاری و موسلیم) دهربارهی زهواجی پێغهمبهر و عائیشه ئاوا هاتوه .....
(( حدثنی مروه بن المغراء حدثنا علی بن مسهر عن هشام عن ابیه عن عائشه رضی الله عنها قالت :تزوجنی النبی (صلی الله علیه وسلم) و انا بنت ست سنین فقدمنا المدینه فاسلمتنی الیه وانا بنت یومئذ تسع سنین).
واته : بوخاری دهڵێ فهروهی كوڕی ئهبی مغراْ بۆی گێڕامهوه ئهویش له عهلی كوڕی مسهر ئهویش له هیشام ئهویش له باوكیهوه باوكیشی له عائیشهوه دهگێڕێتهوه كهگوتویهتی( كاتێ پێغهمبهر مارهی بڕیم تهمهنم 6 ساڵ بو پاش ئهوهی كۆچمان كرد بۆ مهدینه گواستمیهوه كه گواستمیهوهش تهمهنم 9سالاَن بو)
واته : بوخاری دهڵێ فهروهی کوڕی ئهبی مغراْ بۆی گێڕامهوه ئهویش له عهلی کوڕی مسهر ئهویش له هیشام ئهویش له باوکیهوه باوکیشی له عائیشهوه دهگێڕێتهوه کهگوتویهتی( کاتێ پێغهمبهر مارهی بڕیم تهمهنم 6 ساڵ بو پاش ئهوهی کۆچمان کرد بۆ مهدینه گواستمیهوه که گواستمیهوهش تهمهنم 9ساڵان بو)
(باوکى حارث) : لە پێشتر نوسەر وای نیشاندا کە ئەو فەرموودە لە بوخاریە وە بوخاریش سەهووی کردیە! ئیتر بوختانی لەبۆ بوخاری کرد بەوەی ئەگەر بمابا فەرموودەی زۆری لەسەحیحەکەی لائەدا! بەڵام لێرە خۆی ئەڵێ لە بوخاری و موسلیم هەیە! یانی دانی نا بەوەی کە ئەو فەرموودە تەنها لە بوخاری نیە بەڵکو لە موسلیمیشە کەواتە متفق علیه یە فەرموودەکە ئەوجا بێجگە لەوانیش زانای تری بەڕێزیش ئەو فەرموودەیان ڕیوایەت کردووە وەک هاتووە لە ارواء الغليل (1831 - ( حديث : " أن عائشة " تزوجت وهي ابنة ست " متفق عليه ) . صحيح . أخرجه البخاري ( 3 / 429 ، 434 ) ومسلم ( 4 / 142 ) وكذا أبو داود ( 2121 ) والنسائي ( 2 / 77 ) والدارمي ( 2 / 159 - 160 ) وابن ماجه ( 1876 ) وابن الجارود ( 711 ) والبيهقي ( 7 / 114 ) والطيالسي ( 1454 ) وأحمد ( 6 / 118 ، 280 ) وابن سعد في " الطبقات " ( 8 / 40 ) من طرق عن هشام بن عروة عن أبيه عنها قالت : " تزوجني النبي ( صلى الله عليه وسلم ) وأنا بنت ست سنين وبنى بي وأنا بنت تسع سنين " . واللفظ لمسلم ولفظ الطيالسي وهو رواية لأحمد وابن سعد : " تزوجني رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) متوفى خديجة قبل مخرجه إلى المدينة بسنتين أو ثلاث وأنا بنت سبع سنين فلما قدمنا المدينة جاءتني نسوة وأنا ألعب في أرجوحة وأنا مجممة فذهبن بي فهيأنني وصنعنني ثم أتين بي رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) فبنى بي وأنا بنت تسع سنين "
وهذا اللفظ لأحمد وإسناده صحيح على شرط مسلم . وله طريق ثان عنها يرويه الأسود بن يزيد عنها بنحو اللفظ الأول وزاد : " ومات عنها وهي بنت ثمان عشرة " . أخرجه مسلم والنسائي وأحمد ( 6 / 42 ) . وله طريق ثالث عنها مطولا . أخرجه أحمد ( 6 / 210 - 211 ) . وفي إسناده انقطاع(
ئەگەر ئەو کابرایە مەبەستی تەعن نەبووە لە بوخاری و سەحیحەکەی بۆچی ناوی ئەو هەموو زانایەی شاردۆتەوە کە ئەم فەرموودە ڕیوایەت ئەکەن ئایا ئەمە چ مەبەستێک هەیە لە دواوەی غەیری گومان دروست کردن بەرامبەر فەرموودە!؟ بە هەر حاڵ ئەوە گومانی ئەوەی بوخاری سەهووی کردووە لەو فەرموودەیە پوچ بویەوە بەوەی تەنها ئەو ڕیوایەتی نەکردووە خۆی دانی ناوە بەوەی موسلیمیش ڕیوایەتی کردووە ئەوە ناوی زاناکانی تریشتان بینی! گومانەکانی تریش لەوە پوچ ترن وەک دەبینن!
(م . ج) : به پشت به ستن بهتهواوی کتێبهکانی( مێژو و سیره ) وهک (الكامل فی التأریخ، تأریخ دمشق، سیر اعلام النبلاء، ، تأریخ الطبری ،البدایه و النهایه، تأریخ بغداد، وفیات الاعیان ) و چه ندهها سهرچاوهی دیکه ،ئهوا ههمویان (هاو ڕا و کۆ کن) له سهر ئهوهی کهپێغهمبهر (د خ) 23ساڵ پێغهمبهرایه تی کردوه ،13ساڵ له( مهککه) ،10ساڵیش له( مهدینه).
واته بهساڵی زاینی پێغهمبهر لهساڵی 610ز وهحی بۆ هاتوه و13ساڵ له مهککه ماوه تهوهو پێغهمبهرایهتی کردوه .له ساڵی 623ز کۆچی کردوه بۆ مهدینه و ههر لهم شاره لهساڵی 633ز کۆچی دوایی کردوه .
به گوێرهی ئهم بهروارانهی سهرهوهکه ههموو سهرچاوهکان لهسهری کۆکن ئهوا پێغهمبهر(د خ) به سێ ساڵ پێش کۆچی مهدینه و لهساڵی 620ز عائیشهی خواستوهو مارهی بریوِه ساڵی 620 زاینیش ده کاته ساڵی( د ه هه می ) پێغه مبه رایه تی له م ساڵه شدا گوایه( عائیشه) تهمهنی 6 ساڵ بوه و لهساڵی 623ز که تهمهنی گهیشتۆته 9 ساڵی گواستویهتیه وه .
ئهگهر عائیشه له ساڵی 620ز تهمهنی 6ساڵ بوبێ و له 623ز 9ساڵ بوبێ ئه وا واته عائیشه لهساڵی 614ز له دایک بوه ،که دهکاته ساڵی چوارهمی پێغهمبهرایهتی .
(باوکى حارث) : ئەوە لێرە گرنگە بیزانین ئەوە زانستی فەرموودەیە نەک فیزیا! فەرموودەی سەحیح لای فەرموودە ناسان مەرجەکانی دیارن وە گرنگە بزانین فەرموودەیەکی ڕاست کە سابت بووبێ بەسەنەدێکی ڕاست بە قیل و قال ی کتێبە مێژووییەکان ڕەد ناکرێتەوە تەنها بە سەلماندنی ئەوەی فەرموودەیەکی تر هاتووە بە سەنەدێکی ڕاست تر لەو ئەو کات قسە ئەکرێ لەسەر ڕەد کردنەوەی یان لێک دانەوەی ڕاست لەبۆیان ئەوجا بزانین ئەم فیزیا ناسە گەیشتووە بەچی؟! شتێکی تر نازانم بۆ ئەو کابرایە ناوی کتێبەکانی سیرەو کتێبەکانی فەرموودەی نەهێناوە لێرە!؟ ئەو ماستەش گوریسێکی تیایە والله اعلم!
(م . ج) : رهخنهیهکی مێژووییانه له سهنهدی ریوایهتهکه
1- تهمهنی عائیشه به بهراورد لهگهڵ تهمهنی( اسماْ )ی خوشکی :
ههموسهرچاوه میژوییهکان که پێشتر ئاماژهمان پێدان هاوڕاو کۆکن لهسهر ئهوهی که (اسماْ )، 10ساڵ له عائیشهی خوشکی گهورهتر بوه،
(باوکى حارث) : ڕەخنەیەکی زانستی لە جەنابت ئەمە ڕاست نیە کە هەموو سەرچاوەکانی مێژوو بەتایبەت ئەوەی جەنابت باست کردن لەسەر ئەو ڕایە بن کە اسماء خوا لێی ڕازی بێت 10 ساڵ گەورەتر بێت لە عائیشە خوا ڵی ڕازی بێت بۆ سەلماندنی نادروستی قسەی جەنابت با بۆت نەقڵ بکەم لە هەندێ لەو سەرچاوانە کە تۆ بوختانیان بۆ ئەکەی پێچەوانەی قسەی تۆی تیایە!
لە سیر اعلام النبلاء دەربارەی اسماء خوا لێی ڕازی بێ ئەفەرموێ : (وكانت أسن من عائشة ببضع عشرة سنة) یانی سیانزە تا نۆزدە 13-19 ساڵ گەورەتر بووە لە عائیشە خوا لێیان ڕازی بێ بضع لە زمانی عەرەبی بە ژمارەی 3-9 ئەوترێ سەیری مختار الصحاح بکەن ئەگەریش ئەتەوێ نمونەیەکت بۆ بێنم کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بضع ی بەکار هێناوە بۆ پێنج یان حەوت! ئەوا لە فەرموودەی (صَلَاةُ أَحَدِكُمْ فِي جَمَاعَةٍ تَزِيدُ عَلَى صَلَاتِهِ فِي سُوقِهِ وَبَيْتِهِ بِضْعًا وَعِشْرِينَ دَرَجَةً) کە بوخاری و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە لەوەشە تۆ فەرموودەی ئەوانت قبوڵ نەبێ! بەڵام لای ئێمەی ئەهلی سوننە قبوڵە! لێرە بضع بەکار هاتووە مەبەستیش پێی پێنج یان حەوتە بە بەڵگەی ڕیوایەتەکانی تر لەسەر ئەو باسە کە لە هەندێکیان بیست و پێنج هاتووە لە هەندێکیان بیست و حەوت بەو شێوە (صَلَاةُ الْجَمَاعَةِ تَفْضُلُ صَلَاةَ الْفَذِّ بِسَبْعٍ وَعِشْرِينَ دَرَجَةً) يان (صَلَاةُ الْجَمَاعَةِ تَفْضُلُ صَلَاةَ الْفَذِّ بِخَمْسٍ وَعِشْرِينَ دَرَجَةً) بەهەر حاڵ ئەوە یەکێک لەو سەرچاوانەی تۆ خۆت ئاماژەت پێکرد دەرکەوت بە پێچەوانە دەرچوو دیارە ئەوەش ئەمانەتی علمی جەنابت دەرئەخاو گومان ئەخاتە سەر هەموو بانگەشەکانت!
سەرچاوەیەکی تر کە باست کردووە (وفیات الاعیان) باسی ئەوەی اسماء چەند گەورە ترە لە عائیشە خوا لێیان ڕازی بێ گەڕام تیایدا نەمدۆزیەوە! وە هەر لەوێ ئەوەی تیایە لە باسی عائشەی دایکی ئیمانداران کە لەشەش ساڵی مارە کراوە! ئیتر تۆ لەخۆتەوە ئەو ئیتیفاقانە لەکێ دێنی کە ئەوان ئیتیفاقیان هەیە لەسەر بانگەشەکەی جەنابت!؟
دیارە ئەگەر لەبەر نەبوونی کات نەبێ زیاتر ئەگەڕام لە سەرچەوەکان بەس ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی بانگەشەکەی جەنابتی پێ ڕەد بکەینەوەو دەری بخەین تۆ بە ئارەزوو بانگەشەت کردووە نەک بە زانست و بەڵگە!
(م . ج) : ههموشیان کۆکن لهسهر ئهوهی که (اسماْ )،27ساڵ پێش کۆچ کردن بۆ مهدینه لهدایک بوه.
واته کاتێ سروش (وهحی)بۆ پێغهمبهر هاتوه (اسماْ )تهمهنی 14ساڵ بوه ئهگهر 13 ساڵی ئیسلامهتی مهککهی لێ دهرکهین ئهوا دهردهکهوێ کهلهسهرهتای هاتنی ئیسلام اسماْ تهمهنی 14ساڵ بوه
27-13=14
ههروهک پێشترگوتمان ههموسهرچاوهکان دهڵێن اسماْ 10ساڵ لهعائیشه گهورهتربوه،
(باوکى حارث) : هەموو سەرچاوەکان ئەوە ناڵێن بۆشم دەرخستی ئیتر لە خوا بترسەو پەشیمان بەرەوە ئەگینا قیامەت نزیکەو بوختان کردنیش تاوانێکی سووک نیە بەتایبەت لە باسێکی وا کە گومان دروست بکەی بۆ فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم!
(م . ج) :کهواته لهسهرهتای دابهزینی سروش بۆ پێغهمبهر عائیشه تهمهنی 4 ساڵ بوه ئینجا 13ساڵی ئیسلامهتی مهککهشی بخهینه سهر ئهوا بۆمان دهردهکهوێ که عائیشه له کاتی کۆچ کردن بۆ مهدینه تهمهنی 17ساڵ بوه 4+13=17
ئهگهر پێغهمبهر لهسالی 620ز عائیشهی مارهکردبێ ئهوا ئهوکات عائیشه تهمهنی 14ساڵ بوه نهک 6ساڵ که له ریوایهتهکه دا هاتوه .
ههمو ریوایهتهکانیش کۆکن لهسهر ئهوهی که پێغهمبهر 3ساڵ پاش ماره بڕینی و لهکۆتایی سالێ یهکهمی کۆچی عائیشهی لهمهدینه گواستۆتهوه کۆتایی ساڵیش بهساڵێکی تهواو دادهنرێ واته 14+3+1=18 کهتهمهنی عائیشه بوهکاتێ بۆته هاوسهری پێغهمبهر (دخ) .
2- تهمهنی عائیشه به بهراورد بهتهمهنی اسماْ ی خوشکی له کاتی مردنی :
ههموسهرچاوهکان کۆکن لهسهر ئهوهی که اسماْ لهساڵی 73 ی کۆچی مردوه ئهمهش پاش ئهوهی (عبدالله بن زبیر)ی کوری اسماْ له روداوێکی دڵتهزێندا له لایهن (حجاج)هوه کوژرا ،واته کاتێ اسماْ مردوه تهمهنی 100ساڵ بوه ئه گهر 73 له 100دهرکهین ئهوادهردهکهوێ اسماْ لهکاتی کۆچکردن بۆ مهدینه تهمهنی 27ساڵ بوه 100-73=27 . ئهگهر لهو27ساڵهی تهمهنی اسماْ یش 10 ساڵی لێ دهرکهین کهله عائیشه گهورهتربوه 27-10=17ساڵ کهتهمهنی عائیشه بوه کاتێ کۆچی کردوه بۆ
مه دینه که پێغهمبهریش (دخ)، لهکۆتایی ساڵی یهکهمی کۆچی عائیشهی گواستبێتهوه ئهوا عائیشه تهمهنی 18 ساڵ بوه . البدایه والنهایه مجلد8، ص: 371 دار الفكر العربی 1933م، وكژلك تقریب التهژیب لإبن حجر العسقلانی ص: 654:
ئهوهی که ئهم لۆژیکه بیرکاریانه شمان بۆ پشت راستدهکاتهوه ئهوهیه (طبری) موفهسسیرو مێژو نوس بهو پهڕی دڵنیاییهوه دهڵێ ههمو منداڵهکانی (ابوبکر) له(سهردهمی نهفامی) واته قۆناغی پێش ئیسلام له دایک بونه که دهکاته پێش ئهوهی سروش بۆ پێغهمبهر بێ ئهمهش ریوایهتهکهی بوخاری بێ هێزو لاواز دهکات .چونکه سهلماندمان که عائیشه 4 ساڵ پێش بونی (محمد) به پێغهمبهر له دایک بوه . تاریخ الملوک، مجلد 4، 50، دار الفکر ـ بیروت 1979م
(باوکى حارث) : ئەو زەرب و تەقسیمانە بۆ موختەبەری فیزیات بەرەوە! چونکە لە سەر ئەساسی زانستی نیە تۆ جارێ کەی ئەو بانگەشەیەت سەلماند ئەوجا وەرە باسی زەرب و تەقسیمەکەی بکە ئەوە بیرکاری نیە زانستی فەرموودەیە بەسەنەدێکی ڕاست بتوانە بیسەلمێنە! کەشتێک نوسرابێ لە کتابێکی مێژوو بنەمای ڕاستیشی نەبێت و سەنەدی ڕاستی نەبێت چۆن ئەتوانی بیکەیتە بەرامبەری فەرموودەیەکی سەحیحی ئاوا!؟ مەگەر هەر لای ئەو کەسانەی گومانیان هەیە لە فەرموودە! من سەیرم بەوە دێت کەسێک فەرموودەی بەو شێوە کە متفق علیه بێ ڕەد بکاتەوە بۆ شتێکی بێ بنەمای بێ سەنەد! ئەو شتەش گە بانگەشەی دەکا بە قرتاوی هێناوێتی چەواشەکاری کردووە ئەگەر نا ڕیوایەتە لاوازەکانیش دژی قسەکانی ئەون! ئەوە نیشانەی چیە غەیری شوێنکەوتنی هەوا!؟
(م . ج) :3-تهمهنی عائیشه به بهراورد لهگهڵ تهمهنی( فاطمه) ی کیژی پێغهمبهر :
ئه مهو لهلایهکی دیکهوه (ابن الحجر) له کتێبهکهی( الاصابه) دا ده لێ (فاتیمه) لهساڵی بیناکردنهوهی( که عبه) له دایک بوه، ئهوکاتیش پێغهمبهر تهمهنی 35 ساڵ بوه و فاتیمهش 5 ساڵ له عائیشه گهورهتربوه ، واته که پێغهمبهر لهتهمهنی 40 ساڵی بوه ئینجا عائیشه له دایک بوه. وه ک زانراویشه پێغهمبهر 13 ساڵ له مهککه بانگهوازی بۆ ئیسلام کردوه .کاتێکیش کۆچی کردوه بۆ مهدینه عائیشه تهمهنی 13 ساڵ بوه نه ک 9 ساڵ. الإصابه فی تمییز الصحابه ، ابن حجر ، ص: 377 مكتبه الریاض الحدیثه 1978م
ههرچهنده ئه م گێڕانهوهیه زۆر بههێز نیه بهڵام ئهوه دهردهخا که ریوایه ته کهی یاخود گێڕانهوهکهی ئیمامی بوخاری ئاڵۆزی و دژواریهکی زۆر توندی تێدایه .
(باوکى حارث) : لێرەش بوختانێکی تر! ئەو جارە بۆ ابن حجر رحمه الله کە گوایە ئەو ووتویەتی -(فاتیمه) لهساڵی بیناکردنهوهی( که عبه) له دایک بوه، ئهوکاتیش پێغهمبهر تهمهنی 35 ساڵ بوه و فاتیمهش 5 ساڵ له عائیشه گهورهتربوه-
یەکەم ئەوە قسەی ابن حجر نیە من چوومەوە سەر کتابەکە ئاوها هاتووە (واختلف في سنة مولدها فروى الواقدي عن طريق أبي جعفر الباقر قال قال العباس ولدت فاطمة والكعبة تبنى والنبي صلى الله عليه وسلم بن خمس وثلاثين سنة وبهذا جزم المدائني ونقل أبو عمر عن عبيد الله بن محمد بن سليمان بن جعفر الهاشمي أنها ولدت سنة إحدى وأربعين من مولد النبي صلى الله عليه وسلم وكان مولدها قبل البعثة بقليل نحو سنة أو أكثر وهي أسن من عائشة بنحو خمس سنين وتزوجها على أوائل المحرم سنة اثنتين بعد عائشة بأربعة أشهر وقيل غير ذلك)
لێرە وەک دەبینین ابن حجر ئەو قسەیەی نەکردووە بەڵکو دەڵێ خیلاف هەیە لەسەر ساڵی لە دایک بوونی واقدی ڕیوایەتی کردووە لە ڕێگەی ابی جعفر الباقر ووتویەتی عباس فەرمویەتی فاطمة لە دایک بووەو کەعبە بینا ئەکرا وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم سیو پێنج ساڵ بووە تەمەنی وە ابن حجر ئەڵێ المدائني جەزمی لەسەر ئەو ڕایە کردووە بەڵام پاشان ئەفەرموێ وە ابو عمر نەقڵی کردووە لە عبد الله کوڕی محمد کوڕی سلیمان کوڕی جعفر الهاشمي کە فاطمة لە دایک بووە لە ساڵی چل و یەک لە لە دایک بونی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە لەدایک بوونی فاطمة لە پێش بوونی باوکی بە پێغەمبەر بە کاتێکی کەم بووە دەوری ساڵێک یان زیاتر وە بە تەمەن ترە لە عائیشە دەوری پێنج ساڵ تا کۆتایی قسەکان زۆر ڕوونە کە ابن حجر خاوەنی قسەکە نیە لەبەر ئەوە ئەو قسەیەی پاڵ ئەدەیتە لای ئەو وانیە ئەوجا تۆ بۆ تەنها نیوەی قسەکەت نەقڵ کردووە بەس لەبەر ئەوەی ئەو بەشە لە گەڵ گومانە بەتاڵەکەت ئەگونجێ!؟ بۆ بەشەکەی ترت نەقڵ نەکردووە کە دیاری ئەکا لە ساڵی چل و یەکی لەدایک بوونی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم لەدایک بووە!؟
لە هەمووی سەیر تر ئەڵێ (ههرچهنده ئه م گێڕانهوهیه زۆر بههێز نیه بهڵام ئهوه دهردهخا که ریوایه ته کهی یاخود گێڕانهوهکهی ئیمامی بوخاری ئاڵۆزی و دژواریهکی زۆر توندی تێدایه . )
تۆ خۆت دان بە بێهێزی ڕیوایەتەکە ئەنێی! ئەی کە بێهێزە چۆن ئەو ڕیوایەتە بەهێزەی بوخاری و موسلیم ی پێ ڕەد دەکرێتەوە دوایی تۆ بۆ بەس ناوی بوخاری ئەبەیت کە خۆت ووتت موسلیمیش ڕیوایەتی کردووە وەک ئەوەی بەتایبەت مەبەستت بێ گومان بۆ سەحیحی بوخاری دروست بکەی چونکە ئەزانی ئەگەر ئەوەت لۆ چووە سەر لە کتابەکانی تری فەرموودە ئاسان تر لۆت دەچیتە سەر بەڵام دڵنیا بە ئەو خەوەت نایەتە دی!
جا ڕیوایەتەکەش بێگومان بێهێزە جارێ واقدی فەرموودەی لێ وەرناگیرێ لەگەڵ ئەوەش ابو جعفر الباقر لە ساڵی 56 ه لە دایک بووە (سەیری تذکرة الحفاظ بکەن لەگەڵ سیر اعلام النبلاء) وە عباس لە ساڵی 32ه وەفاتی کردووە رضي الله عنه (سەیری الاستیعاب فی معرفة الاصحاب بکەن وا دەڵێت وە ئەشڵێ خلیفة بن خیاط ووتویەتی لەساڵی 33ه وەفاتی کردووە) یانی سەیر بکەن جوان دیارە کە ڕیوایەتەکە منقگع ە پچڕاوەو لاوازە! دە چۆن ئەم ڕیوایەتە بەرامبەری ڕیوایەتی متفق علیه ئەبێتەوە کە سەنەدەکەشی وەک ڕۆژە لە ئاسمان!؟ بەڵام ئەو جۆرە کەسانە خاوەنی هەوان ئەوەی لەگەڵ هەوایان گونجا وەری ئەگرن با سەنەدیشی نەبێ ئەوەی لەگەڵ هەوایان نەگونجا وەری ناگرن با سەنەدیشی هەبێ و سابت بووبێ لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەڵکە ئەگەر لە قورئانیش بێ! کە دوایی بۆتان ڕوون ئەکەمەوە ئەوە لە قورئانیش باس کراوە کە کچی بچووک بە شوو ئەدرێ ئەگەر تەمەنیشی نەگەیشتبێتە ئەوەی سوڕی مانگانەی ببینێ!!!
(م . ج) :4-ژێدهرێکی دیکه ی مێژویی وهک (البدایه والنهایه) ی (ابن کثیر)جهخت له سهر ڕایهکهی ئێمه دهکاتهوه : (ابن کثیر) باسی ئهو کهسانه دهکا کهلهسهرهتای هاتنی ئیسلام موسڵمان بونه و دهڵێ (ومن النساء اسماء بنت ابوبكر وعائشه وهی صغیره فكان اسلام هؤلاء فی ثلاث سنین ورسول الله یدعو فی خفیه ،ثم امرالله رسوله باظهار الدعوه ) ،واته له ساڵی( سێ ههمی) هاتنی ئیسلام که بانگهواز کردن بۆئیسلام به نهێنی بو ئهم ئافرهتانه موسڵمان بون اسماْ ی کچی ابوبکر و عائیشهی خوشکی که ئهوکات منداڵیکی چکۆڵه بوه ،پاشان خودای گهوره فهرمانی به پێغهمبهرهکهی کرد بانگهواز بۆ ئیسلام ئاشکرا بکات
(باوکى حارث) : ئەو جارە نۆرەی بوختان کردنتە بۆ ابن کثیر رحمه الله من گەڕامەوە سەر ئەو کتابە بەو شێوە ئەو باسە ئەکات (وقد سرد ابن إسحاق أسماء من أسلم قديما من الصحابة رضي الله عنهم.قال: ثم أسلم أبو عبيدة [ بن الجراح ]، وأبو سلمة [ عبد الله بن عبد الاسد ]، والارقم بن أبي الارقم، وعثمان بن مظعون، وعبيدة بن الحارث، وسعيد بن زيد، وامرأته فاطمة بنت الخطاب، وأسماء بنت أبي بكر، وعائشة بنت أبي بكر - وهي صغيرة -) لێرە سەیر بکەن ئەمە قسەی ابن کثیر نیە بەڵکو نەقڵی کردووە لە ابن اسحاق کە وادەڵێ دوایی ئەوەی تێدا نیە کە نوسەر دەڵێ گوایە باسی سێ ساڵ کرابێ! تەنها ئەوەیە کە مانای وایە پاشان ئەوانە موسڵمان بوونە تا دەگاتە اسماء وە عائیشە خوا لێیان ڕازی بێت وە دەڵێ عائیشە بچووک بووە موسڵمان بووە! باشە سەیری ئەو سیاقە بکەن کە ئەو نوسەرە هێناوێتی چەندە جیاوازە لەوەی لە بیدایەو نیهایە هەیە ئەوجا لەدوای ئەوە کە باسی ئەوە کراوە ابن کثیر نەقل ئەکات لە ابن اسحاق کە ووتویەتی (قال ابن إسحاق: ثم أمر الله رسوله صلى الله عليه وسلم بعد ثلاث سنين من البعثة بأن يصدع بما أمر، وأن يصبر على أذى المشركين. ) یانی ئەوە نەوتراوە کە لەو سێ ساڵە موسڵمان بوونە باشە چی پێ بڵێین ئیللا (اذا لم تستح فاصنع ما شئت!)، بێجگە لەوەش سەلماندنی هەر ڕیوایەتەک پێویستی بەسەنەدێکی ڕاستە نەک قسەیەک بێ سەنەد بێت وەربگری بەرامبەری سەحیحی بوخاری و موسلیم و زۆربەی کتابەکانی فەرموودەی کەیتەوە هەر بەهەواو ئارەزووش!
(م . ج) : بێگومان ئهم گێرانهوهیه دهری دهخا که عائیشه له ساڵی سێ یهمی پێغهمبهرایهتی موسڵمان بوه ، واته پێش ئهوهی پێغهمبهر لهساڵی چوارهمی هاتنی ئیسلامدا بانگهواز ئاشکرا بکات که ده کاته ساڵی 614 ز . کهچی بوخاری دهڵێ عائیشه لهساڵی 614ز له دایک بوه
(باوکى حارث) : ڕاست ناکەی بوخاری وای نەوتووە لەکێ بوخاری باسی ساڵی زاینی کردووە فەرموو بەیانی کە! ئەوە بوخاری فەرموودەکی ڕاستی گێڕاوەتەوە بەسەنەدێکی ڕاست وە غەیری بوخاریش گێڕاویەتیەوە وەک احمد و موسلیم زانایانی تریش ئیتر تۆ چیت هەیە لەگەڵ بوخاری!؟ ئەگەر هەر ئەوەیە دەتەوێ گومانی بۆ سەحیحی بۆخاری دروست بکەی ئەوە پەنا بەخوا لێت و لە ئەمسالی تۆ کە دەیانەوێ موسڵمانان بکەونە گومان لە ڕاست ترین کتاب لە دوای قورئان!
(م . ج) : که دهکاته ساڵی چوارهمی هاتنی ئیسلام و بونی محمد(دخ) به پێغهمبهر و به مشێوهیه گێرانهوهکهی (ابن کثیر) ره ت دهکاتهوه و وای پیشاندهدا که عائیشه لهساڵی سێ یهمی هاتنی ئیسلامدا ههر له دایک نهبوه ئهگهر له دایکیش بوبێ ئهوا ساواو شیره خۆره بوه .
(باوکى حارث) : ئەوەشمان بۆ دەرخستی کە ابن کثیر وا ناڵێ بەڵکو نەقڵی کردووە لە ابن اسحاق وە ئایا تۆ نازانی فەرقی ابن کثیر و بوخاری چیە!؟ وە فەرقی کتێبی مێژوو لەگەڵ کتێبی فەرموودە چیە!؟
(م . ج) : بهڵام حیسابه دروسته که ئهوهیه که ده یسه لمێنێ و هه مو به ڵگه مێژوییهکانیش پشت راستیان کردۆتهوه که عائیشه 4 ساڵ پێش هاتنی ئیسلام و بونی محمد (دخ) به پێغهمبهر له دایکبوه که دهکاته ساڵی 606 ز له کاتنی ئاشکرا کردنی بانگهوازیش بۆ ئیسلام که دهکاته ساڵی 614 ز عائیشه تهمهنی 8 ساڵ بوه.
(باوکى حارث) : ئەمەش بخە سەر بانگەشە بەتاڵەکانی ترت کوا هەموو بەڵگە مێژوییەکان ئەوەیان ڕاست کردۆتەوە کە 4 ساڵ پێش هاتنی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم عائیشە لە دایک بووە یان ئەوە بەڵگەی فیزییایە!!! ئەگەر وایە ئەو بەڵگانە دەربخە دەریشی نەخەی کە ناتوانیش! ئەوە بزانە بەڵگەی مێژوویی لەوە سەحیح تر نابێ کە هاتووە لە سەحیحی بوخاری و موسلیم لای ئەهلی سوننەو جەماعەت ئەهلی بیدعەش بەڵگەیان هەوایە!
(م . ج) : چهندبهڵگهیهکی بههێزی دیکه له کتێبهکانی فهرموده
1- ئیمامی بوخاری ههر خۆی له سهحیحهکهی له (باب – جوار ابی بکر فی عهدالنبی) دهگێرێتهوه که عائیشه گوتویهتی (لم اعقل ابوی الاوهمایدینان الدین ولم یمرعلینایوم الایاتینافیه رسول الله طرفی النهاربکرةوعشیة فلما ابتلی المسلمون ،خرج ابوبکر مهاجرا قبل الحبشهة). واته (لهوهتهی دهفامم دایکم وبابمم به موسڵمانهتی دیوه،ههمو رۆژێکیش پێغهمبهر بهیانیان و ئێواران ده هاته ماڵمان. کاتێکیش موسڵمانان توشی ئازارو چهوساندنهوه هاتن لهلایهن بێ باوڕهکانهوه ئهبوبهکر بهرهو حهبهشه کۆچی کرد).بێ گومان ههموسهرچاوهکان کۆکن لهسهر ئهوهی که کۆچکردن بۆ حهبهشه ساڵی پێنجهمی هاتنی ئیسلام بوه،کهدهکاته ساڵی 615 زاینی .لێرهدا ئهگهر گێرانهوهکهی ئیمامی بوخاری به دروستوو ڕاست دابنێین که دهڵێ عائیشه لهساڵ614ز له دایکبوه ،ئهوا عائیشه لهکاتی کۆچکردن بۆحهبهشه کهساڵی 615زاینی بوه( شیره خۆره) بوه، ئهمهش لهکهڵ (لم اعقل ابوی) یهکناگرێتهوه.بهڵکو بهگوێرهی حیسابی زهمهنی دروست عائیشه ئهوکات تهمهن 9ساڵ بوه 4ساڵ پێش هاتنی ئیسلام 5 ساڵیش لهسهردهمی ئیسلامدا.
(باوکى حارث) : بەتاڵ کردنەوەی ئەم گومانەت بەم شێوەیە یەکەم ئەم فەرموودە ئەو قسەی جەنابت ڕەد دەکاتەوە کە پێشتر بانگەشەیت ئەکرد گوایە عائشە خوا لێی ڕازی بێت 4 ساڵ پێش هاتنی ئیسلام لەدایک بووە! چونکە ئاشکرایە لە فەرموودەکە عائیشە خوا لێی ڕازی بێ دەڵێ بیرم نایە کە دایک و باوکم بێ دین بووبن! ئەگەر ئەو کاتەی ئیسلام هاتووە تەمەنی 4 ساڵ بوایە لەبیری ئەما! چونکە تۆ نابێ عەقڵی ئەو وەک هی خۆت بزانیی! ئەوە لەلایەک لە لایەکی تر فەرموودەکەت قرتاندووە چونکە تەواوەکەی جەنابت بەدرۆ دەخاتەوە کە بەو شێوەیە ( لَمْ أَعْقِلْ أَبَوَيَّ قَطُّ إِلَّا وَهُمَا يَدِينَانِ الدِّينَ وَلَمْ يَمُرَّ عَلَيْنَا يَوْمٌ إِلَّا يَأْتِينَا فِيهِ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ طَرَفَيْ النَّهَارِ بُكْرَةً وَعَشِيَّةً فَلَمَّا ابْتُلِيَ الْمُسْلِمُونَ خَرَجَ أَبُو بَكْرٍ مُهَاجِرًا قِبَلَ الْحَبَشَةِ حَتَّى إِذَا بَلَغَ بَرْكَ الْغِمَادِ لَقِيَهُ ابْنُ الدَّغِنَةِ وَهُوَ سَيِّدُ الْقَارَةِ فَقَالَ أَيْنَ تُرِيدُ يَا أَبَا بَكْرٍ فَقَالَ أَبُو بَكْرٍ أَخْرَجَنِي قَوْمِي فَأَنَا أُرِيدُ أَنْ أَسِيحَ فِي الْأَرْضِ فَأَعْبُدَ رَبِّي قَالَ ابْنُ الدَّغِنَةِ إِنَّ مِثْلَكَ لَا يَخْرُجُ وَلَا يُخْرَجُ فَإِنَّكَ تَكْسِبُ الْمَعْدُومَ وَتَصِلُ الرَّحِمَ وَتَحْمِلُ الْكَلَّ وَتَقْرِي الضَّيْفَ وَتُعِينُ عَلَى نَوَائِبِ الْحَقِّ وَأَنَا لَكَ جَارٌ فَارْجِعْ فَاعْبُدْ رَبَّكَ بِبِلَادِكَ فَارْتَحَلَ ابْنُ الدَّغِنَةِ فَرَجَعَ مَعَ أَبِي بَكْرٍ فَطَافَ فِي أَشْرَافِ كُفَّارِ قُرَيْشٍ فَقَالَ لَهُمْ إِنَّ أَبَا بَكْرٍ لَا يَخْرُجُ مِثْلُهُ وَلَا يُخْرَجُ أَتُخْرِجُونَ رَجُلًا يُكْسِبُ الْمَعْدُومَ وَيَصِلُ الرَّحِمَ وَيَحْمِلُ الْكَلَّ وَيَقْرِي الضَّيْفَ وَيُعِينُ عَلَى نَوَائِبِ الْحَقِّ فَأَنْفَذَتْ قُرَيْشٌ جِوَارَ ابْنِ الدَّغِنَةِ وَآمَنُوا أَبَا بَكْرٍ وَقَالُوا لِابْنِ الدَّغِنَةِ مُرْ أَبَا بَكْرٍ فَلْيَعْبُدْ رَبَّهُ فِي دَارِهِ فَلْيُصَلِّ وَلْيَقْرَأْ مَا شَاءَ وَلَا يُؤْذِينَا بِذَلِكَ وَلَا يَسْتَعْلِنْ بِهِ فَإِنَّا قَدْ خَشِينَا أَنْ يَفْتِنَ أَبْنَاءَنَا وَنِسَاءَنَا قَالَ ذَلِكَ ابْنُ الدَّغِنَةِ لِأَبِي بَكْرٍ فَطَفِقَ أَبُو بَكْرٍ يَعْبُدُ رَبَّهُ فِي دَارِهِ وَلَا يَسْتَعْلِنُ بِالصَّلَاةِ وَلَا الْقِرَاءَةِ فِي غَيْرِ دَارِهِ ثُمَّ بَدَا لِأَبِي بَكْرٍ فَابْتَنَى مَسْجِدًا بِفِنَاءِ دَارِهِ وَبَرَزَ فَكَانَ يُصَلِّي فِيهِ وَيَقْرَأُ الْقُرْآنَ فَيَتَقَصَّفُ عَلَيْهِ نِسَاءُ الْمُشْرِكِينَ وَأَبْنَاؤُهُمْ يَعْجَبُونَ وَيَنْظُرُونَ إِلَيْهِ وَكَانَ أَبُو بَكْرٍ رَجُلًا بَكَّاءً لَا يَمْلِكُ دَمْعَهُ حِينَ يَقْرَأُ الْقُرْآنَ فَأَفْزَعَ ذَلِكَ أَشْرَافَ قُرَيْشٍ مِنْ الْمُشْرِكِينَ فَأَرْسَلُوا إِلَى ابْنِ الدَّغِنَةِ فَقَدِمَ عَلَيْهِمْ فَقَالُوا لَهُ إِنَّا كُنَّا أَجَرْنَا أَبَا بَكْرٍ عَلَى أَنْ يَعْبُدَ رَبَّهُ فِي دَارِهِ وَإِنَّهُ جَاوَزَ ذَلِكَ فَابْتَنَى مَسْجِدًا بِفِنَاءِ دَارِهِ وَأَعْلَنَ الصَّلَاةَ وَالْقِرَاءَةَ وَقَدْ خَشِينَا أَنْ يَفْتِنَ أَبْنَاءَنَا وَنِسَاءَنَا فَأْتِهِ فَإِنْ أَحَبَّ أَنْ يَقْتَصِرَ عَلَى أَنْ يَعْبُدَ رَبَّهُ فِي دَارِهِ فَعَلَ وَإِنْ أَبَى إِلَّا أَنْ يُعْلِنَ ذَلِكَ فَسَلْهُ أَنْ يَرُدَّ إِلَيْكَ ذِمَّتَكَ فَإِنَّا كَرِهْنَا أَنْ نُخْفِرَكَ وَلَسْنَا مُقِرِّينَ لِأَبِي بَكْرٍ الِاسْتِعْلَانَ قَالَتْ عَائِشَةُ فَأَتَى ابْنُ الدَّغِنَةِ أَبَا بَكْرٍ فَقَالَ قَدْ عَلِمْتَ الَّذِي عَقَدْتُ لَكَ عَلَيْهِ فَإِمَّا أَنْ تَقْتَصِرَ عَلَى ذَلِكَ وَإِمَّا أَنْ تَرُدَّ إِلَيَّ ذِمَّتِي فَإِنِّي لَا أُحِبُّ أَنْ تَسْمَعَ الْعَرَبُ أَنِّي أُخْفِرْتُ فِي رَجُلٍ عَقَدْتُ لَهُ قَالَ أَبُو بَكْرٍ إِنِّي أَرُدُّ إِلَيْكَ جِوَارَكَ وَأَرْضَى بِجِوَارِ اللَّهِ وَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَئِذٍ بِمَكَّةَ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَدْ أُرِيتُ دَارَ هِجْرَتِكُمْ رَأَيْتُ سَبْخَةً ذَاتَ نَخْلٍ بَيْنَ لَابَتَيْنِ وَهُمَا الْحَرَّتَانِ فَهَاجَرَ مَنْ هَاجَرَ قِبَلَ الْمَدِينَةِ حِينَ ذَكَرَ ذَلِكَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَرَجَعَ إِلَى الْمَدِينَةِ بَعْضُ مَنْ كَانَ هَاجَرَ إِلَى أَرْضِ الْحَبَشَةِ وَتَجَهَّزَ أَبُو بَكْرٍ مُهَاجِرًا فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى رِسْلِكَ فَإِنِّي أَرْجُو أَنْ يُؤْذَنَ لِي قَالَ أَبُو بَكْرٍ هَلْ تَرْجُو ذَلِكَ بِأَبِي أَنْتَ قَالَ نَعَمْ فَحَبَسَ أَبُو بَكْرٍ نَفْسَهُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِيَصْحَبَهُ وَعَلَفَ رَاحِلَتَيْنِ كَانَتَا عِنْدَهُ وَرَقَ السَّمُرِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ)
سەیر کەن ئەو جوملەی ئاخیری دەلالەت لەوە دەکات کە ئەو ڕووداوانەی بەسەر ابو بکر هاتووە کەمێک لە پێش هیجرەتیان بووە بۆ مەدینە تا چوار مانگ وشترەکانی ئالیک داوە! یانی کاکی فیزیا ناس ئەو گومانە بەتاڵەشت هەر هیچ نەبوو!
وە بشزانە هیجرەتی حەبەشە دوو هیجرەت بووە یەکەمیان لە ساڵی پێنج بووە وە ئەو فەرموودە بەڵگەیە بۆ ئەوەی ابو بکر رضي الله عنه لەو کات لەگەڵ ئەوان هیجرەتی نەکردووە بەڵکوو ابو بکر رضي الله عنه خزمەکانی ئەیانپاراست دوای ئەوەی توشی ئازار بووە ڕێگەیان لێگرتووە عیبادەتی خوا بکات ئیزنی وەرگرتووە بۆ ئەوەی ئەویش هیجرەت بکات چونکە هیجرەتی حەبەشە نەوەستا تا کاتی هیجرەتی مەدینە!
(م . ج) :2-ئیمامی ئه حمهد له (مسند عائشه )دا دهڵێ:
(لماهلكت خدیجه جاوت خولهبنت حكیم امراوه عثمان بن مڤعون)،فقالت یارسول الله الاتتزوج،قال من :قالت ان شئت بكرا وان شوت پیبا) قال فمن البكر فقالت احب خلق الله الیك عائشه بنت ابی بكر) .
واته دوای ئهوهی(خهدیجهی) خێزانی یهکهمی پێغهمبهر مرد (خهوله ی کچی حهکیم)کهخێزانی(عوسمانی کوری مهزعون)بو،هاته لای پێغهمبهر (دخ)و گوتی ئهی پێغهمبهری خودا بۆ ژن ناهێنیهوه؟ پێغهمبهریش گوتی کێ بێنم؟خهوله گوتی پێت خۆشه کچ بێت یان بێوهژن؟ بێغهمبهریش فهرموی کچ بهڵام کێ بێ ؟خهوله له وهڵامدا گوتی : عائیشهی کچی خۆشهویسترین خهلقی خودا لهلات که( ئهبوبهکره).
لێرهدا بۆمان دهردهکهوێ که خهوله عائیشهی وهکو کچێکی ئاماده بۆ پرۆسهی هاوسهر گیری بۆ پێغهمبهر دهستنیشان دهکا، چونکه ئهگهر عائیشه له تهمهنێکی وادانهبێ که ئامادهیه بۆشوکردن و زهواج چۆن خهوله (منداڵێکی !!) بۆدیاری دهکا تاپێغهمبهر چهند ساڵێک چاوهڕوانبێ تاعائیشه گهوره دهبێ ئینجا بیگوازێتهوه ؟!بهمانایهکی دیکه چۆن لۆژیک قهبوڵی دهکا عائیشه 6ساڵان بێ و خهولهش بێت بۆ پێغهمبهری پسَشنیاز بکات ؟!مسندالامام احمدبن حنبل ،المجلد السادس ،صفحه 120 دار احیاء التراث العربی
(باوکى حارث) : ئەو فەرموودە دیسان قرتاندووتە بەشێوەیەکی وا لەگەڵ هەواتا ئەگونجێ چونکە لەکۆتاییەکەی شتێکی تیایە بە پێچەوانەی هەوای تۆ فەرموودەکە وا هاتووە (حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ بِشْرٍ قَالَ حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَمْرٍو قَالَ حَدَّثَنَا أَبُو سَلَمَةَ وَيَحْيَى قَالَا لَمَّا هَلَكَتْ خَدِيجَةُ جَاءَتْ خَوْلَةُ بِنْتُ حَكِيمٍ امْرَأَةُ عُثْمَانَ بْنِ مَظْعُونٍ قَالَتْ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَلَا تَزَوَّجُ قَالَ مَنْ قَالَتْ إِنْ شِئْتَ بِكْرًا وَإِنْ شِئْتَ ثَيِّبًا قَالَ فَمَنْ الْبِكْرُ قَالَتْ ابْنَةُ أَحَبِّ خَلْقِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ إِلَيْكَ عَائِشَةُ بِنْتُ أَبِي بَكْرٍ قَالَ وَمَنْ الثَّيِّبُ قَالَتْ سَوْدَةُ ابْنَةُ زَمْعَةَ قَدْ آمَنَتْ بِكَ وَاتَّبَعَتْكَ عَلَى مَا تَقُولُ قَالَ فَاذْهَبِي فَاذْكُرِيهِمَا عَلَيَّ فَدَخَلَتْ بَيْتَ أَبِي بَكْرٍ فَقَالَتْ يَا أُمَّ رُومَانَ مَاذَا أَدْخَلَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ عَلَيْكُمْ مِنْ الْخَيْرِ وَالْبَرَكَةِ قَالَتْ وَمَا ذَاكَ قَالَتْ أَرْسَلَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخْطُبُ عَلَيْهِ عَائِشَةَ قَالَتْ انْتَظِرِي أَبَا بَكْرٍ حَتَّى يَأْتِيَ فَجَاءَ أَبُو بَكْرٍ فَقَالَتْ يَا أَبَا بَكْرٍ مَاذَا أَدْخَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ مِنْ الْخَيْرِ وَالْبَرَكَةِ قَالَ وَمَا ذَاكَ قَالَتْ أَرْسَلَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخْطُبُ عَلَيْهِ عَائِشَةَ قَالَ وَهَلْ تَصْلُحُ لَهُ إِنَّمَا هِيَ ابْنَةُ أَخِيهِ فَرَجَعَتْ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَذَكَرَتْ لَهُ ذَلِكَ قَالَ ارْجِعِي إِلَيْهِ فَقُولِي لَهُ أَنَا أَخُوكَ وَأَنْتَ أَخِي فِي الْإِسْلَامِ وَابْنَتُكَ تَصْلُحُ لِي فَرَجَعَتْ فَذَكَرَتْ ذَلِكَ لَهُ قَالَ انْتَظِرِي وَخَرَجَ قَالَتْ أُمُّ رُومَانَ إِنَّ مُطْعِمَ بْنَ عَدِيٍّ قَدْ كَانَ ذَكَرَهَا عَلَى ابْنِهِ فَوَاللَّهِ مَا وَعَدَ مَوْعِدًا قَطُّ فَأَخْلَفَهُ لِأَبِي بَكْرٍ فَدَخَلَ أَبُو بَكْرٍ عَلَى مُطْعِمِ بْنِ عَدِيٍّ وَعِنْدَهُ امْرَأَتُهُ أُمُّ الْفَتَى فَقَالَتْ يَا ابْنَ أَبِي قُحَافَةَ لَعَلَّكَ مُصْبٍ صَاحِبَنَا مُدْخِلُهُ فِي دِينِكَ الَّذِي أَنْتَ عَلَيْهِ إِنْ تَزَوَّجَ إِلَيْكَ قَالَ أَبُو بَكْرٍ لِلْمُطْعِمِ بْنِ عَدِيٍّ آقَوْلَ هَذِهِ تَقُولُ قَالَ إِنَّهَا تَقُولُ ذَلِكَ فَخَرَجَ مِنْ عِنْدِهِ وَقَدْ أَذْهَبَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ مَا كَانَ فِي نَفْسِهِ مِنْ عِدَتِهِ الَّتِي وَعَدَهُ فَرَجَعَ فَقَالَ لِخَوْلَةَ ادْعِي لِي رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَدَعَتْهُ فَزَوَّجَهَا إِيَّاهُ وَعَائِشَةُ يَوْمَئِذٍ بِنْتُ سِتِّ سِنِينَ ثُمَّ خَرَجَتْ فَدَخَلَتْ عَلَى سَوْدَةَ بِنْتِ زَمْعَةَ فَقَالَتْ مَاذَا أَدْخَلَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ عَلَيْكِ مِنْ الْخَيْرِ وَالْبَرَكَةِ قَالَتْ مَا ذَاكَ قَالَتْ أَرْسَلَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخْطُبُكِ عَلَيْهِ قَالَتْ وَدِدْتُ ادْخُلِي إِلَى أَبِي فَاذْكُرِي ذَاكَ لَهُ وَكَانَ شَيْخًا كَبِيرًا قَدْ أَدْرَكَهُ السِّنُّ قَدْ تَخَلَّفَ عَنْ الْحَجِّ فَدَخَلَتْ عَلَيْهِ فَحَيَّتْهُ بِتَحِيَّةِ الْجَاهِلِيَّةِ فَقَالَ مَنْ هَذِهِ فَقَالَتْ خَوْلَةُ بِنْتُ حَكِيمٍ قَالَ فَمَا شَأْنُكِ قَالَتْ أَرْسَلَنِي مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ أَخْطُبُ عَلَيْهِ سَوْدَةَ قَالَ كُفْءٌ كَرِيمٌ مَاذَا تَقُولُ صَاحِبَتُكِ قَالَتْ تُحِبُّ ذَاكَ قَالَ ادْعُهَا لِي فَدَعَيْتُهَا قَالَ أَيْ بُنَيَّةُ إِنَّ هَذِهِ تَزْعُمْ أَنَّ مُحَمَّدَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ قَدْ أَرْسَلَ يَخْطُبُكِ وَهُوَ كُفْءٌ كَرِيمٌ أَتُحِبِّينَ أَنْ أُزَوِّجَكِ بِهِ قَالَتْ نَعَمْ قَالَ ادْعِيهِ لِي فَجَاءَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَيْهِ فَزَوَّجَهَا إِيَّاهُ فَجَاءَهَا أَخُوهَا عَبْدُ بْنُ زَمْعَةَ مِنْ الْحَجِّ فَجَعَلَ يَحْثِي فِي رَأْسِهِ التُّرَابَ فَقَالَ بَعْدَ أَنْ أَسْلَمَ لَعَمْرُكَ إِنِّي لَسَفِيهٌ يَوْمَ أَحْثِي فِي رَأْسِي التُّرَابَ أَنْ تَزَوَّجَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَوْدَةَ بِنْتَ زَمْعَةَ قَالَتْ عَائِشَةُ فَقَدِمْنَا الْمَدِينَةَ فَنَزَلْنَا فِي بَنِي الْحَارِثِ بْنِ الْخَزْرَجِ فِي السُّنْحِ قَالَتْ فَجَاءَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَدَخَلَ بَيْتَنَا وَاجْتَمَعَ إِلَيْهِ رِجَالٌ مِنْ الْأَنْصَارِ وَنِسَاءٌ فَجَاءَتْنِي أُمِّي وَإِنِّي لَفِي أُرْجُوحَةٍ بَيْنَ عَذْقَيْنِ تَرْجَحُ بِي فَأَنْزَلَتْنِي مِنْ الْأُرْجُوحَةِ وَلِي جُمَيْمَةٌ فَفَرَقَتْهَا وَمَسَحَتْ وَجْهِي بِشَيْءٍ مِنْ مَاءٍ ثُمَّ أَقْبَلَتْ تَقُودُنِي حَتَّى وَقَفَتْ بِي عِنْدَ الْبَابِ وَإِنِّي لَأَنْهَجُ حَتَّى سَكَنَ مِنْ نَفْسِي ثُمَّ دَخَلَتْ بِي فَإِذَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَالِسٌ عَلَى سَرِيرٍ فِي بَيْتِنَا وَعِنْدَهُ رِجَالٌ وَنِسَاءٌ مِنْ الْأَنْصَارِ فَأَجْلَسَتْنِي فِي حِجْرِهِ ثُمَّ قَالَتْ هَؤُلَاءِ أَهْلُكِ فَبَارَكَ اللَّهُ لَكِ فِيهِمْ وَبَارَكَ لَهُمْ فِيكِ فَوَثَبَ الرِّجَالُ وَالنِّسَاءُ فَخَرَجُوا وَبَنَى بِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي بَيْتِنَا مَا نُحِرَتْ عَلَيَّ جَزُورٌ وَلَا ذُبِحَتْ عَلَيَّ شَاةٌ حَتَّى أَرْسَلَ إِلَيْنَا سَعْدُ بْنُ عُبَادَةَ بِجَفْنَةٍ كَانَ يُرْسِلُ بِهَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَارَ إِلَى نِسَائِهِ وَأَنَا يَوْمَئِذٍ بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ)
بەڵام ئەم فەرموودە مرسل ە صحیح نیە وەک ذهبي رحمه الله لە سیر اعلام النبلاء ئەفەرموێ (وهومرسل) ئەگەر صحیح بوایە دژی ئەو ڕایەی تۆیە بێ گومان چونکە ئەوەی تیایە کە عائیشە خوا لێی ڕازی بێ لەو کاتە تەمەنی شەش ساڵ بووە وە خۆی ئەڵێ تەمەنی نۆ ساڵ بووە گواستراوەتەوە (وَأَنَا يَوْمَئِذٍ بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ) بەڵام تۆ هاتووی فەرموودەکەت بەئارەزووی خۆت قرتاندووە! ئەوجا گەر لۆژیکی تۆ یان میزاجت تەواو نیەو عەقڵت لەسەر خۆ نیەو قبوڵی ئەو باسە ناکات ئەوە ئێمەی موسڵمانی ئەهلی سوننە قبوڵی ئەکەین و ڕەددی حوکمی شەرعی کە سابت بوبێ ناکەینەوە لەبەر ئەوەی عەقڵمان پێی نەشکێ یان لەگەڵ هەوامان نەگونجێ!
(م . ج) :3- دیسان ئیمامی ئهحمهد دهربارهی (خوله بنت حکیم )باسێکی دیکهمان بۆ دهگێڕێتهوه که دورودرێژه ئهوهی گرنگه ئهوهیه:(قالت ام رومان: ان مگعم بن عدی قدذكرهاعلی ابنه،و والله ماوعد ابوبكر وعدا قط فاخلفه..لعلك مصبی صاحبنا).
باسهکه ئهوهیه (موتعیمی کوری عهدی) که یهکێکبو له کافرهکانی قورهیش ،پێش پێغهمبهر(عائیشه)ی بۆ(جوبهیری) کوڕی خواستبو. ئهبوبهکریش ههر بهڵێنێکی بدابایه ئهوا لێ پهشیمان نهدهبۆوه، بهڵام دواتر (موتعیم) دهچێته لای ئهبوبهکرو پیً ی دهڵێ لهوانهیه ئهگهر عائیشه بۆ جوبهیر بگوازمهوه ئهوا جوبهیریش وهکو ئێوه شێت بێ واته ببێته موسڵمان .
(باوکى حارث) : ئەوە هەر نەفسی فەرموودەی پێشترە ئەو کابرایە هاتووە لەتی کردووە سەیر کەن فەرموودەکە من بەتەواوی هێنام ئەو لێرە پارچەیەیەکی بەقرتاوی و تێکەڵی هێناوە دوریویەتیەوە!!! ئەمەی قرتاندووە لە فەرموودەکە (وَعَائِشَةُ يَوْمَئِذٍ بِنْتُ سِتِّ سِنِينَ) وە سەیری فەرموودەکە بەجوانی بکەن من پێشتر هێنام! خۆی یەک فەرموودەیە ئەو دەیەوێ وا نیشان بدات دوو فەرموودەیە پەنا بەخوا لە تدلیسی شەیتان و بیدعە چیان!
(م . ج) : لێرهدا دهگهینه چهند ئهنجامێکی گرنگ ئهویش ئهوهیه: ناکرێ و زۆریش ئهستهمه عائیشه پێش 6 ساڵی لهلایهن گهنجێکی وهک جوبهیر داوا کرابێ که بهشداری شهڕی (بهدر)ی کردوهو له ریزی سوپای کافرهکاندا جهنگاوه. لهلایهکی دیکهش زۆر ئهستهمو دژواره ئهبوبهکر لهکاتی بانگهوازی ئیسلامهتیدا بهڵێن به بابایهکی کافرو بێ بروا بدات که عائیشهی کچی بداتێ، چونکه دیاروڕونه که کافرهکان له مهککهدا به چ شێوهیهک ئهشکهنجهو ئازاری موسڵمانانیان دهدا. ئهو بهڵێنهش که ئهبوبهکر به جوبهیر و موتعیمی داوه ئهوا پێش هاتنی ئیسلامهتی بوه. ئهمهش دهمانگهینێته ئهوهی که عائیشه پێش هاتنی ئیسلام و له سهردهمی نهفامی لهدایک بوه.
(باوکى حارث) : ئەو ئەنجام و زەرب و تەقسیم و بانگەشانەی جەنابت بوختان و هەڵبەستانە بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم جوان دەرکەوت پێشتر ئیتر لەخوای بەرز بترسە بۆم ڕوون کردویەتیەوە کە قسەکانت تەنها گومانی بەتاڵە هیچ بنەمای زانستی نیە!وە تۆ لەوە ئەچێ زۆر ڕقن بیت بەرامبەری فەرموودەو ئەسەر بەو شێوە گومانی بۆ دروست ئەکەی ئەوجا ئەوەی دەڵێی زۆر ئەستەمە ابو بکر رضي الله عنه وەعد بدا بەکەسێکی کافر کچی بداتێ! ئەوە یەکەم فەرموودەکە سەحیح نیە دووەم ئەوکاتە حەڵاڵ بوو خۆ کاکی فیزیا زان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم کچی خۆی دابوو بە موشریکان! ئیتر هەموو گومانەکانت بەتاڵن بەڵام لەوەیە کەسانێک هەبن بە جانبت بخەڵەتێن کە لە دینەکەیان شارەزا نەبن و بیدعەو ئەهلی بیدعە بەسەریان زاڵ بن!
(م . ج) :4- ئیمامی بوخاری لهسهحیحهکهی ولهبابی- ئایهتی(بل الساعة موعدهم والساعة ادهی وامر)کهلهسورهتی(القمر)ه ،لهبارهی دابهزینی ئهم ئایهته دهڵێ: عائیشه دهگێڕێتهوهو دهڵێ:(کاتێ ئهم ئایهته بۆپێغهمبهر دابهزی ئهمن کیژۆڵهبوم ولهمهککه خهریکی گهمهویاری کردن بوم).
وهک زانراوهو خیلافیشی لهسهرنیه ئهم ئایهته لهساڵی چوارهمی پێغهمبهرایهتی ولهشاری مهککه دابهزیوه.ئهمهش ههموشکوگومانێک وهلادهنێ کهکاتێ ئهم ئایهته دابهزیوه عائیشه تهمهنی (ههشت نۆ ساڵان)بوهو (کنت جاریة العب) باشترین ودیارترین بهڵگهیه
(باوکى حارث) : ئەمەش بانگەشەیەکی بێ بنەمایە تۆ بەچ بەڵگەیەک ئەڵێی زانراوەو ئاشکرایە خیلاف لەوە نیە کە لەساڵی چوارەمی پێغەمبەرایەتی دابەزیوە فەرموو بەڵگەکەت دیاری بکە! ئەگینا قسەو گومانەکانی پێشی چۆن بوو ئەوەش حاڵی باشتر نیە! وە ئەو فەرموودە خۆی بەڵگەیە کە قسەکەی جەنابت ڕاست نیە چونکە عائیشە ئەو کات یاری کردووە کەواتە بە تەئکید لە ساڵی چوار نەبووە!!! ئەگەر بەڵگەک هەیە لەوە سەنەدی ڕاست ترە یان سەنەدێکی ڕاستی هەیە فەرموو ئەگینا وەک وتمان ئەمە گومانێکی بەتاڵە!وە ئەمەت لە کێ هێناوە ئەو کات تەمەنی 8 یان 9 ساڵان بووە!؟ تەنها بوختانەو هیچی تر تەنها بەدرۆ خستەنەوەی فەرموودەی سەحیحە!
(م . ج) : شیکردنهوهیهکی رهخنهیی لهسهنهدی گێڕانهوهکه
ئهوههمو کێشهو تهمومژیه سهرچاوهکهی تاکه ڕیوایهتێکه.کهلێرهدا ئهوه دههێنێ له (سهنهد)ی ئهو ریوایهتهبکۆڵینهوه:
(باوکى حارث) : ئەمە ڕاست نیە تاکە ڕیوایەتێک نیە زیاترە وەک دوایی ئەیبینن بەڵام ئەو کابرایە دەستی گرتووە بە ماڵی عەنکەبوت!!!
(م.ج) : ئهوگێرانهوهیهی كهدهڵێ(عائیشه لهتهمهنی 9سالاَن بۆته هاوسهری پێغهمبهر به5 شێوه یاخود به 5 رێگه هاتوه،كهئهمانهن:
1-حدثنی فروهبن المغراو:حدثناعلی بن مسهرعن هشام عن ابیه عن عائشه
2-حدثنی عبیدبن اسماعیل:حدثنا ابواسامه عن هشام عن ابیه
3-حدثنا معلی بن اسد حدثناوهیب ،عن هشام بن عروه عن عائشه
4-حدثنا محمدبن یوسف:حدثنا سفیان،عن هشام عن ابیه عن عائشه
5-حدثناقبیصهبن عقبه:حدثناسفیان عن هشام بن عروه عن عائشه
ههروهك دهبینین ههمو ریوایهتهكان بۆ یهك كهس دهگهڕێتهوه كه (عروه)یهو (هشام)ی كوڕیشی له عروهی باوكی وهرگرتوهو حهدیسهكهش تهنها لای ئهو هاتوه.
(باوکى حارث) : ئەوە بانگەشەکی بەتاڵە لەبەر ئەوەی ڕاست نیە کە تەنها لە هشام و لە باوکیەوە هاتبێ وە یان تەنها هیشامیش لە باوکیەوە گێڕابێتیەوە بۆ پوچ کردنەوەی ئەو گومانەت ڕێگاکانی تر ئەهێنم لە مسندی احمد هاتووە بەو شێوە (حَدَّثَنَا أَبُو مُعَاوِيَةَ قَالَ حَدَّثَنَا الْأَعْمَشُ عَنْ إِبْرَاهِيمَ عَنِ الْأَسْوَدِ عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ تَزَوَّجَهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهِيَ بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ وَمَاتَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانِ عَشْرَةَ) مسند احمد لێرە دیارە ئەو سەنەدە نە هشام نە عروة ی باوکی تێدا نیە! سەنەدێکی ترە کە ئەم فیزیا ناسە خۆی لێ دزیتەوە یان پێی نەزانیوە الله اعلم!
وە لای موسلیم بەو شێوە هاتووە (و حَدَّثَنَا عَبْدُ بْنُ حُمَيْدٍ أَخْبَرَنَا عَبْدُ الرَّزَّاقِ أَخْبَرَنَا مَعْمَرٌ عَنْ الزُّهْرِيِّ عَنْ عُرْوَةَ عَنْ عَائِشَةَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَزَوَّجَهَا وَهِيَ بِنْتُ سَبْعِ سِنِينَ وَزُفَّتْ إِلَيْهِ وَهِيَ بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ وَلُعَبُهَا مَعَهَا وَمَاتَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانَ عَشْرَةَ) صحيح مسلم
لێرەش ئەبینین ئیمامی زهری لە عروە ی دەگێڕێتەوە یانی ئەوە ڕاست نیە بڵێین تەنیا هشام لە عروە ی وەرگرتووە!!!
وە بەو شێوەش هاتووە (و حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ يَحْيَى وَإِسْحَقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ وَأَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِي شَيْبَةَ وَأَبُو كُرَيْبٍ قَالَ يَحْيَى وَإِسْحَقُ أَخْبَرَنَا و قَالَ الْآخَرَانِ حَدَّثَنَا أَبُو مُعَاوِيَةَ عَنْ الْأَعْمَشِ عَنْ إِبْرَاهِيمَ عَنْ الْأَسْوَدِ عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ تَزَوَّجَهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهِيَ بِنْتُ سِتٍّ وَبَنَى بِهَا وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ وَمَاتَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانَ عَشْرَةَ ) صحيح مسلم
ئەوەش دیارە وەک سەنەدەکەی پێشترە نە هشام نە عروە ی تێدا نیە خۆ ئەوەش لە سەحیحی مسلم ە ئەگەر ئەو کابرایە بەدوای فەرموودەکان بگەڕابا وەک خۆی نیشانی داوە گەڕاوە ڕێگاکانی هێناوە ئەی چۆن ئەو ڕێگایەی ئەو سەنەدەی نەبینی لە سەحیح مسلم!؟
وە لای النسائي بەو شێوە هاتووە (أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الْعَلَاءِ وَأَحْمَدُ بْنُ حَرْبٍ قَالَا حَدَّثَنَا أَبُو مُعَاوِيَةَ عَنْ الْأَعْمَشِ عَنْ إِبْرَاهِيمَ عَنْ الْأَسْوَدِ عَنْ عَائِشَةَ تَزَوَّجَهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ وَمَاتَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانِيَ عَشْرَةَ) سنن النسائي
ئەوەش هەر وەک پێشتر دەری دەخا بێگومان ئەو کابرایە جاهیلە بە فەرموودەو بۆی نیە ئیتر قسە لە باسی وابکات و الحمد لله خوای بەرز بۆی ئاسان کردم کە گومانی ئەو کابرایە پوچ بکەمەوە دیارە ئەوەندە بەسە بۆ ناسینی ئەوەی ئەو کابرایە لەسەر حەق نیە لەباسەکەی و بوختان و گومانی کردووە بۆ ئەو زانا بەڕێزانەمان و گومانی بۆ فەرموودە دروست کردووە بە جەهل و نەفامی خۆی.
(م.ج) : گرفتهكه لای هشام سهر ههڵدهدا،چونكه(ابن الحجر) له (الهدی الساری)و له (التهذیب)دا ، دهربارهی هشام دهڵێ:وقال عبدالرحمن بن یوسف بن فراش :كان مالك لایرضاه بلغنی ان مالك نقم علیه حدیثه لاهل العراق، قدم –جاو-الكوفه ثلاث مرات، مره كان یقول حدثنی ابی قال سمعت عائشه، وقدم الثانیه فكان یقول اخبرنی ابی عن عائشه،وقدم الپالپه فكان یقو ل ابی عن عائشه) تهذیب التهذیب، لإبن حجر العسقلانی دار التراث الإسلامی، مجلد 11 صفحه 50 و میزان الإعتدال للژهبی المكتبه اڵپریه، باكستان ، المجلد الرابع، ص: 301
لێرهدا دهردهكهوێ كه (هشام) لهمهدینه ڕاستگۆ بوه ،بهلاَم كهچۆته عێراق ئهوها نهماوهتهوه،پاشان هشام لهعێراق دهیگوت (عن ابی) واته له باوكمهوه، نهك (حدثنیاوسمعت) واته بۆی گێرامهوه یان گوێم لێ بو. بێ گومان لهزانستی فهرمودهناسیشدا(سمعت او حدپنی ابی )له (عن فلان) بههێزتره، له ریوایهتهكهی بوخاریش ،هیشام دهڵێ:(عن ابی) نهك (سمعت او حدثنی).
خاڵی گرنگ لێره ئهوهیه(ئیمامی مالیك) دهڵێ :حهدیسهكانی هیشام له عێڕاق پهسهند نین.ئهگهر ئهم گێڕانهوهیهی بوخاری له سه ر ئهم قسهیهی ئیمام مالیك بچه سپێنین دهبینین یهك كهس له راویهكان له(مهدینه) نهیانگێڕاوهتهوه بهڵكو ههمویان عێڕاقی بونه.ئهمهش بهڵگهیه له سهر ئهوهی كه هیشام له عێڕاق ئهمهی گێڕاوهتهوه ،كاتێكیش كه هیشام له عێڕاق بوه زاكیرهی بۆ له بهركردنی فهرموده بهرهو خراپی رۆیشتوه، پاشان ناچێته (ئهقڵ) هیشام ئهو ههمو ماوه درێژه له مهدینه بوبێ ئینجائهم فهرمودهیهی نهگێڕابێتهوه !!
ههروهها له كتێبهكهی ئیمامی مالیك (الموطاء)به هیچ شێوهیهك باسی ئهم مهسهلهیه ناكرێ كه عائیشه له 9 سالاَن زهواجی لهگهڵ پێغهمبهر كردبێ، چونكه ئیمامی مالیك راستهوخۆ له مهدینه هیشامی دیوهو به ڵكو فهرمودهشی لێ بیستوه !!
ئهو قسهیهش كه دهیكهن و ده ڵێن كچ له ناوچه گهرمهكان زوو گهوره دهبێ و باڵغ دهبێ دوره له راستی چونكه ئێستا دونیا زۆر لهو كات گهرمتره بهلاَم هیچ نمونهیهكمان له م شێوهیه نهدیت واته كچێك له 9 ساڵی پێ بگات و باڵغ بێت و شو بكات !!
(باوکى حارث) : لێرەش چەند شتێکم هەیە ئەوەی کە بەس هشام ئەم فەرموودەی ڕیوایەت کردووە زانیمان وانیە الحمد لله سەنەدەکانی ترمان بینی ئەمەیانت هیچ!
یانی فەرەزەن ئەو بانگەشەیەت ڕاست بوا کە هشام لاوازە لە فەرموودە ئەوە الحمد لله غەیری هشام کە زهری یە لە عروە ی گێڕاوەتەوە ئەگەر بتەوێ ئیمامی ابن شهاب ی زهری ش تۆمەت بار بکەی ئەوە بزانە سەرت لە شاخێکی بەرز ئەدەیت! وە بێجگە لەوانیش سەنەدێکی ترمان بینی بۆ فەرموودەکە کە هەر سەحیحە کە لە غەیری عروة وەرگیراوە لە الاسود ئەویش لە عائیشە خوا لێی ڕازی بێ! ئیتر ئەوە هیچ مەجالت نەماوە بۆ ئەو گومانە بەتاڵ و پوچەت بەڵام بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە زیاترو بەرگریەکی حەقیش بکەین لە هشام کوڕی عروة با بێین باسی هشام بن عروة بکەین بزانین بانگەشەکەی جەنابت لەسەری ڕاستە!؟ تۆ بەهەواو ئارەزوو هاتوی بوختانت کردووە ئەوەی لەگەڵ هەوات گونجاوە لە کتێبەکان قرتاندووتە لەگەڵ ئەوەی ئەزانی هەر لەو باسە شتی تر هەبووە بە پێچەوانەوە ئەو زانا بەڕێزانە کە باسی کەسێکیان کردووەو تەقییمیان کردووە ئەوەی هەیە دەربارەی ووتویانە عدل بوونە لەبەر ئەوە ئەوەی دژی ووتراوە نەقڵیان کردووە وەئەوەی لە مەدحی ووتراوە نەقڵیان کردووە بەڵام تۆ دژەکەت نەقڵ کردووە مەدحەکەت شاردۆتەوە وە تەدلیست کردووە چەواشەت کردووە وات نیشان داوە کە ئەوە ڕای ابن حجر العسقلاني یە رحمه الله بەڵام وانیە ئێستا من قسەی ابن حجر لەو دوو کتێبەی ئاماژەت پێداوە وەک خۆی نەقڵ ئەکەم بزانە چۆن بوختان و چەواشەی جەنابت دەر دەکەوێ! یەکەم جار لە کتابی هدي الساري پێشەکی شەرحی سەحیحی بوخاری ابن حجر ئەفەرموێ : (ع هشام بن عروة بن الزبير بن العوام القرشي الأسدي من صغار التابعين مجمع على تثبيته إلا أنه في كبره تغير حفظه فتغير حديث من سمع منه في قدمته الثالثة إلى العراق قال يعقوب بن شيبة هشام ثبت ثقة لم فقلنا عليه شئ إلا بعد ما صار إلى العراق فإنه انبسط في الرواية عن أبيه فأنكر ذلك عليه أهل بلده والذي نراه أنه كان لا يحدث عن أبيه إلا بما سمع منه فكان تساهله أنه أرسل عن أبيه ما كان يسمعه من غير أبيه عن أبيه قلت هذا هو التدليس وأما قول بن خراش كان مالك لا يرضاه فقد حكى عن مالك فيه شئ أشد من هذا وهو أمرهم على ما قال يعقوب وقد احتج بهشام جميع الأئمة) هدي الساري مقدمة الفتح
سەیر بکەن لەکۆتایی ابن حجر ئەڵێ : (وقد احتج بهشام جمیع الأئمة) ئەوە زۆر گرنگە کە ئەوەش دەر دەکات کە هەموو پێشەواکانی فەرموودە فەرموودەی هیشامیان وەرگرتووە ئەگەر ئەو گلەییە کەمەشی لەسەرە لەلای هەندێکیان خۆ هەر مالک رحمه الله دەیەها فەرموودەی لێ ڕیوایەت کردووە لە کتابەکەی الموطأ!
ئەوجارە بچینە خزمەتی تهذیب التهذیب بزانین چۆن باسی هشام بن عروة کراوە : (ع (الستة) هشام بن عروة بن الزبير بن العوام الاسدي أبو المنذر وقيل أبو عبد الله.
رأى ابن عمر ومسح رأسه ودعا له وصهل بن سعد وجابرا وانسا وروى عن أبيه وعمه عبدالله بن الزبير واخويه عبدالله وعثمان وابن عمه عباد بن عبدالله بن الزبير وابنه يحيى بن عباد وابن ابن عمه عباد بن حمزة بن عبدالله بن الزبير وامرأته فاطمة بنت المنذر بن الزبير وعمرو بن خزيمة وعوف بن الحارث بن الطفيل وأبي سلمة بن عبدالرحمن وابن المنكدر ووهب بن كيسان وصالح بن أبي صالح السمان وعبد الله بن أبي بكر ابن حزم وعبد الرحمن بن سعد وابن المنكدر ومحمد بن ابراهيم بن الحارث التيمي ومحمد ابن علي بن عبدالله بن عباس وغيرهم.
روى عنه أيوب السختياني ومات قبله وعبيد الله بن عمر ومعمر وابن جريج وابن
إسحاق وابن عجلان وهشام بن حسان ويونس بن يزيد الايلى وشعبة وعمرو بن الحارث والليث بن سعد وفليح بن سليمان ومحمد بن جعفر بن أبي كثير ويحيى بن عبدالله بن سلام ويحيى بن أبي زكرياء الغساني ومالك بن أنس وزائدة والسفيانان والحمادان ومهدي ابن ميمون وإسرائيل وحفص بن ميسرة واسامة بن حفص بن غياث وحبيب المعلم وجرير ابن عبدالحميد وحميد بن عبدالرحمن وزهير بن معاوية وزهير بن محمد التيمي وسعيد بن سلمة ابن أبي الحسام وروح بن القاسم وسعيد بن عبدالرحمن الجمحي وسليمان بن بلال وسلام ابن أبي مطيع وشعيب بن إسحاق وشريك بن عبدالله وابن أبي الزناد وابن ادريس وعباد بن عباد المهلبي وعبد العزيز بن أبي حازم والدراوردي والضحاك بن عثمان وعبد الله بن المبارك وعبد الرحيم بن سليمان وعبد العزيز بن المختار وعقبة بن خالد وعثمان بن فرقد وعثام بن علي العامري وعلي بن هاشم بن البريد وعلي بن مسهر وعمر بن علي المقدمي وعيسى بن يونس ومالك بن سعير ووكيع وأبو معاوية ومحمد بن عبدالرحمن الطفاوي ومحمد بن مسلم ابن أبي الوضاح وابن فضيل والنضر بن شميل ويحيى بن سعيد القطان وأبو زكرياء يحيى بن محمد ابن قيس ويحيى بن يمان ويونس بن بكير وابن نمير وأبو خالد الاحمر وأبو أسامة وأبو ضمرة وجعفر بن عون وعبد الله بن داود الخريبي وعبيد الله بن موسى وخلق كثير.
قال عثمان الدارمي قلت لابن معين هشام أحب اليك عن ابيه والزهري قال كلاهما ولم يفضل وقال علي بن المديني قال يحيى بن سعيد رأيت مالك بن أنس في النوم فسألته عن هشام بن عروة فقال اما ما حدث به وهو عندنا فهو أي كأنه يصححه وما حدث به بعد ما خرج من عندنا فكأنه يوهنه وقال ابن سعد والعجلي كان ثقة.
زاد ابن سعد ثبتا كثير الحديث حجة وقال أبو حاتم ثقة امام في الحديث وقال يعقوب بن شيبة ثقة ثبت لم ينكر عليه شئ إلا بعدما صار إلى العراق فإنه انبسط في الرواية عن أبيه فأنكر ذلك عليه أهل بلده والذي نرى أن هشاما تسهل لاهل العراق أنه كان لا يحدث عن أبيه إلا بما سمعه منه
فكان تسهله أنه أرسل عن ابيه مما كان يسمعه من غير أبيه عن أبيه.
وقال ابن خراش كان مالك لا يرضاه وكان هشام صدوقا تدخل أخباره في الصحيح بلغني أن مالكا نقم عليه حديثه لاهل العراق قدم الكوفة ثلاث مرات قدمة كان يقول حدثني أبي قال سمعت عائشة وقدم الثانية فكان يقول أخبرني أبي عن عائشة وقدم الثالثة فكان يقول أبي عن عائشة.
سمع منه بآخره وكيع ابن نمير ومحاضر وقال موسى ابن إسماعيل عن وهب قدم علينا هشام بن عروة فكان فينا مثل الحسن وابن سيرين وقال الزبير بن بكار عن عثمان بن عبدالرحمن قال المنصور لهشام بن عروة تذكر يوم دخلنا عليك فقال لنا أبي اعرفوا لهذا الشيخ حقه فقال لا أذكر ذلك فعوتب على ذلك فقال لم يعودني الله تعالى في الصدق الا خيرا.
قال عمرو بن علي الفلاس عن عبدالله بن داود ولد هشام والاعمش وسمى غيرهما سنة مقتل الحسين يعني سنة احدى وستين.
قال الحربي مات سنة ست وأربعين ومائة وأرخه أبو نعيم وغيره سنة خمس وقال أبو حاتم يقال إنه توفي بعد الهزيمة سنة خمس وقد بلغ سبعا وثمانين وقال عمرو بن علي مات سنة سبع وأربعين.
قلت: وذكره ابن حبان في الثقات وقال كان متقنا ورعا فاضلا حافظا وقال ابن شاهين في الثقات قال يحيى بن سعيد هشام ابن عروة عن عبدالرحمن بن القاسم مكي عن مكي وقال الآجري عن أبي داود لما حدث هشام بن عروة بحديث ام زرع هجره أبو الأسود يتيم عروة وقال العقيلي قال ابن لهيعة كان أبو الأسود يعجب من حديث هشام عن أبيه وربما مكث سنة لا يكلمه.
قال أبو الاسود لم يكن احد يرفع حديث أم زرع غيره وقال أبو الحسن بن القطان تغير قبل موته ولم نر له في ذلك سلفا.) تهذيب التهذيب
لێرە سەیری ئەم چەند دێرە بکەن کە لە باسی ئەو پێشەوایە هەیە : (قال عثمان الدارمي قلت لابن معين هشام أحب اليك عن ابيه والزهري قال كلاهما ولم يفضل)
(وقال ابن سعد والعجلي كان ثقة)
(زاد ابن سعد ثبتا كثير الحديث حجة)
(وقال أبو حاتم ثقة امام في الحديث)
(وقال موسى ابن إسماعيل عن وهب قدم علينا هشام بن عروة فكان فينا مثل الحسن وابن سيرين)
ئیتر با لەو کابرایە بپرسین بۆ ڕووت لەو هەموو مەدحە وەرگێڕاوەو چەواشەت کردووە!؟
وە لە کتابێکی تری ابن حجر وا باسی کراوە : (هشام بن عروة بن الزبير بن العوام الأسدي أبو المنذر أحد الأعلام عن أبيه وزوجته فاطمة بنت المنذر وأبي سلمة بن عبد الرحمن وخلق وعنه أيوب وابن جريج وشعبة ومعمر وخلق.) لسان الميزان
وە لەکتابێکی تر وا باسی کراوە : (هشام بن عروة بن الزبير بن العوام الأسدي المدني.
روى عن أبيه وعمه عبد الله بن الزبير وطائفة.
وعنه أبو حنيفة ومالك وشعبة والسفيانان والحمادان وخلق.
قال ابن المديني: له نحو أربعمائة حديث.
وقال ابن سعد: كان ثقة ثبتاً كثير الحديث حجة مات سنة خمس وأربعين ومائة.)طبقات الحفاظ (الطبقة الرابعة صغار التابعين) للسيوطي
وە لەکتابێکی تر وا وەسفی کراوە (هشام بن عروة
أبو المنذر هشام بن عروة بن الزبير بن العوام، القرشي الأسدي، - قد تقدم ذكر أبيه في حرف العين ، وكان هشام أحد تابعي المدينة المشهورين المكثرين في الحديث، المعدودين من أكابر العلماء وجلة التابعين، وهو معدود في الطبقة الرابعة من أهل المدينة، رضي الله عنهم.) وفيات العيان
کاکی فیزیا ناس ئەوەی ئەبجەدیاتی زانستی فەرموودە بزانێ ئەزانێ کەم کەس هەن گەیشتبنە ئەو پلەیە بەو شێوە مەدح کرابن لای پێشەوایانی فەرموودە!
ڕەخنەکەی مالک رحمه الله بۆ هشام بن عروة
دیارە لاری لەوە نیە کە مالک پێشەوایەکی ئەهلی سوننەیەو یەکێکە لەزانا فەرموودەناسەکان بەڵام لە مەسەلەیەکی وا کە ڕای جیاوازی هەبێ لەگەڵ ئەو هەموو پێشەوایەی تر بێگومان ئێمە ئەبێ سەیری بەڵگە بکەین و کام لایان حوججەی بەهێز بێ قسەی ئەو وەربگرین جارێ ئەو جۆرە ڕەخنە لە هشام هیچ لە هێزی ئەو فەرموودە کەم ناکاتەوە چونکە زانیمان لەگەڵ هشام زهري لە عروة ی گێڕاوەتەوە یانی ئەوە ئەگەر سەلمێندراش هشام ئەو فەرموودەی لێ وەرناگیرێ ئەو کات فەرموودەکە زیانی پێناگات چونکە زهری شاخێکە لە فەرموودە ئەو فەرموودەی گێڕاوەتەوە لە عروة وە ابراهیم لە الاسود گێڕاویەتیەوە! یانی بەهیچ شێوەیەک مەجالی تانە دان لەفەرموودەکە نیە! وە ئەو قسەی مالک رحمه الله ناگاتە ئەوەی فەرموودەی هشام ڕەد بکرێتەوە وە هەندێک لە زانایان ڕەخنەیان هەبووە لە مالک رحمه الله لە هەندێ قسەی بەرامبەری کەسانێکی سەنەدی فەرموودەکان دیارە ئەمەش لە قەدری مالک کەم ناکاتەوە رحمه الله بەڵام وەک مالک خۆی ئەفەرموێ : (كل يؤخذ من قوله ويرد الا صاحب هذا القبر) لەهەمووی سەیر تر مالک رحمه الله قسەی زۆر توند بە ابن اسحاق ئەڵێ کەچی نوسەر هاتووە شتی لە ابن اسحاق نەقڵ کردووە کە سەنەدی ڕاستیشی نیە چونکە ئەوەی خاوەن هەوا بێ بەس ئەوە وەردەگرێ کە لەگەڵ هەوای بگونجێ ئەگینا تۆ بێی فەرموودەی وا سەحیح ڕەد بکەیتەوە لەبەر قسەیەکی مالک رحمه الله لەسەر هشام بەچیش بە هێنانەوەی نەقڵێکی وا لە ابن اسحاق کە مالک قسەی زۆر توند تر بە ابن اسحاق ئەڵێ من مەبەستم نیە کە قسەکەی مالک بۆ ابن اسحاق وەرگیراوە لای فەرموودە ناسان نا لەوەش زانایانی تر ڕایان جیایە لە مالک بەڵام بۆ ئەوەی بۆتان دەرکەوێ ئەو کابرایە خاوەنی هەوایە نەک دوای بەڵگە بکەوێ! لە تهذیب الکمال ی حافظ المزي وا هاتووە بەو شێوە (وقال أبو بكر الاثرم : سألته - يعني أحمد بن حنبل - عن محمد بن إسحاق كيف هو ؟ فقال: هو حسن الحديث.
وقال: قال مالك وذكره، فقال: دجال من الدجاجلة.
وقال الحافظ أبو بكر الخطيب: قد ذكر بعض العلماء أن مالكا عابه جماعة من أهل العلم في زمانه بإطلاق لسانه في قوم معروفين بالصلاح والديانة والثقة والامانة، واحتج بما أخبرني البرقاني، قال: حدثني محمد بن أحمد بن محمد بن عبدالملك الادمي، قال: حدثنا محمد بن علي الايادي، قال: حدثنا زكريا ابن يحيى الساجي، قال: حدثني أحمد بن محمد البغدادي، قال: حدثنا إبراهيم بن المنذر، قال: حدثنا محمد بن فليح، قال: قال لي مالك بن أنس: هشام بن عروة كذاب.
قال أحمد بن محمد: فسألت يحيى بن معين.
فقال: عسى أراد في الكلام، فأما في الحديث فهو ثقة، وهو من الرواة عنه.
قال: وقال إبراهيم ابن المنذر: حدثني عبدالله بن نافع قال: كان ابن أبي ذئب، وعبد العزيز الماجشون، وابن أبي حازم، ومحمد بن إسحاق يتكلمون في مالك بن أنس وكان أشدهم فيه كلاما محمد بن إسحاق، كان يقول: ائتوني ببعض كتبه حتى أبين عيوبه أنا بيطار كتبه.
قال الحافظ أبو بكر: أما كلام مالك في ابن إسحاق فمشهور غير خاف على أحد من أهل العلم، وأما حكاية ابن فليج عنه في هشام بن عروة فليست بالمحفوظة إلا من الوجه الذي ذكرناه، وراويها عن إبراهيم بن المنذر غير معروف عندنا، فالله أعلم) تهذيب الكمال
هیوا دارم خۆتان بچنەوە سەر کتابەکە چونکە لەبەر حەجمی ئەو باسە من نامەوێ هەرچی هەیە نەقڵی بکەم تەنها ئەوەندەی پێویستە
لێرە بینیتان مالک بە ابن اسحاق دەڵێ : (دجال من الدجاجلة) لەگەڵ ئەوەش زانایانی فەرموودە لەوانە احمد فەرموودەی قبوڵ کردووە لێی وە پێی دەڵێ (حسن الحدیث) وە بینیتان ئەوەی مالک گوایە بە هشام ی ووتبێ (کذاب) سابت نیە وەک هاتووە لە نەقڵەکە (قال الحافظ أبو بكر: أما كلام مالك في ابن إسحاق فمشهور غير خاف على أحد من أهل العلم، وأما حكاية ابن فليج عنه في هشام بن عروة فليست بالمحفوظة إلا من الوجه الذي ذكرناه، وراويها عن إبراهيم بن المنذر غير معروف عندنا، فالله أعلم
ئەو جوملەیەش ببینن دووبارە (قال أحمد بن محمد: فسألت يحيى بن معين.
فقال: عسى أراد في الكلام، فأما في الحديث فهو ثقة، وهو من الرواة عنه.) سەیر کەن چۆن یحى کوڕی معین ئەمە لێک ئەداتەوە ئەگەر سابتیش بێت ئەوە لێکدانەوەکەی بوو یانی مالک مەبەستی پێ ئەوە نیە لە فەرموودە درۆ ئەکات بەڵکو لەقسە چونکە مالک خۆی فەرموودەی لە هشام ڕیوایەت ئەکات!
دەمینێتەوە ئەو ڕەخنەی تری مالک رحمه الله وە بینیمان کە حافظ ابو بکر الخطیب چى ئەڵێ : (وقال الحافظ أبو بكر الخطيب: قد ذكر بعض العلماء أن مالكا عابه جماعة من أهل العلم في زمانه بإطلاق لسانه في قوم معروفين بالصلاح والديانة والثقة والامانة) بەڵام وەکو ئەدەبێک من دەڵێم ڕاستی وایە کە مالک ئەهلی اجتهاد بووەو ئەگەر هەڵەش بووبێ موجتەهید لە پاداشت بێ بەش نابێ لەبەر ئەوەشە پێشەوا ذهبي رحمه الله لە سیر اعلام النبلاء ئەفەرموێ : (قلت: كلا، ما عابهم إلا وهم عنده بخلاف ذلك، وهو مثاب على ذلك، وإن أخطأ اجتهاده، رحمة الله عليه.)
(م . ج) : تێبینی:
(شانهفاز) ساڵی 1999ئهم بابهتهی نوسیوه بهلاَم نوسهرێكی میسری بهناوی (ئیسلام ئهلبوحهیری) بهتۆزێك دهسكاریكردن و ئیزافهكردن لهساڵی 2008 بهعهرهبی و بهناوی خۆی بلاَوی كردۆتهوهو بانگهشهی ئهوهشی كردووه كهئهو خاوهنی ئهم لێكۆڵینهوه یه ،بهلاَم خۆشبهختانه نوسهری سوری (نادرقریگ) توانی ئهوهئاشكرابكات كهئهم لێكۆڵنهوهیه هی شانهفازهو ئیسلام ئهلبوحهیری تهنها وهرگێڕهو بهس!!ئێمه لێره بابهته عهرهبیهكهی ئهلبوحهیریمان وهرگێرٍاوهو ئامادهكردوه كهههمان لێكۆڵنهوهكهی شانافازه، لهكۆتاییشدا سوپاسی ههردوو مامۆستایان (سهلام ناوخۆش و ئوسامه جهمیل) دهكهم كه به وهرگێڕان و ئامادهكردنهكه داچونهوهو له تیبَینیه جوانهكانیشیان بێبهشیان نهكردم.
سهرچاوهكان :1- نادر قریط ، لصوص ومغفلون بین اسلام البحیری وجمال البنا. سایتی (الحوار المتمدن).
2-اسلام البحیری ، زواج عائشه من النبی،
3-
(باوکى حارث) : لێرە من عنوانی ئیمەیل و مەوقعەکانم لاداوە لەبەر نەناسینی ئەو مەوقیعانەو گومان لێکردنیان وە ئەم لێکۆڵینەوە شایانی ئەوە نیە کەس شانازی پێ بکات چونکە چەواشەکاری زۆری تێداو گومان دروست ئەکات بەرامبەری ڕاست ترین کتێبی فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە جۆرە تانەیەکی تێدایە بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە بۆ ابو بکر وە بۆ عائیشە خوا لێیان ڕازی بێت چونکە ئاوها نیشان دراوە کە ڕازی بوون بەوەی کچت بدەی بەشوو بەو تەمەنە نەنگیە! دیارە من لەو بابەتە زۆر شتی گوماناوی ئەبینم بەڵام خوای بەرز ئاگادارە بە نیەتی هەموو کەس حیسابیش نزیکە! سەرچاوەکانیش ئەگەر سەیر بکەی کەناوی جمال بنا ی تێدا!!!ئەو کابرایە مەشهورە بە لادانی لە ڕێگای ئەهلی سوننەو جەماعەت و کۆمەڵێک فەتوای شازی هەیە کە شەرم دەکەی بشیگێڕیەوە! وە من دوایی چوومەوە سەر ئەو مەوقیعەی موسعەب جەمیل لێی وەرگرتووە بینیم مەوقیعێکی ئەهلی فسق و فجورەو ڕەسمی ڕووتی ئافرەتان بڵاو ئەکاتەوە وە چەندین بابەتی ئەو اسلام بحیرى لەوێ هەیە کە زۆری تەعنە لە ئیسلام بەڵام لە ڕێگەی تەعن دان لە کتابی فەرموودە بەتایبەتی سەحیحی بوخاری و موسلیم بێجگە لەوەش شتی شازی تری زۆرە لەوانە ئەوەی قەرز کردن لە بانق بۆ پێویستی ڕیبا نیە وە چەندین سەیرو سەمەرەی تر لەوەئەچێ ئەو کابرایە بە مەبەست بیەوێ موسڵمانان بخاتە گومانەوە لە دینەکەیان خوا پەنامان بدات.
وە بۆ زانیاریش من برایەکی بەڕێز پێی ڕاگەیاندم کە لە ساڵی هەشتاکانا مەلا امین رحمه الله لێکۆڵینەوەیەکی لەو شێوەی هەبوو یانی ئەوە دوور نیە هەر لەویش دزرابێ! من ئەو لێکۆڵینەوەی ئەوم نەبینیە ئەگینا بە تەئکید قسەمان لەسەر ئەکردو سەیری بەڵگەکانیمان ئەکرد خوا هیدایەتی هەموو لایەکمان بدات!
شووکردنی ئافرەتی بچووک لە قورئان
[وَاللَّائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا] الطلاق 4
لەم ئایەتە خوای بەرز بۆمانی ڕوون کردۆتەوە ئافرەتێک کە نەگەیشتبێتە بلوغ توشی سوڕی مانگانەی نەبوبێ هێشتا ئەوە ئەگەر تەڵاق درا لە جیاتی سێ حەیز سێ مانگ عیددەکەیەتی!
بۆ زیاتر سوود وەرگرتن ئەچینە خزمەتی بوخاری و سەحیحەکەی بوخاری ئەفەرموێ : (بَاب إِنْكَاحِ الرَّجُلِ وَلَدَهُ الصِّغَارَ لِقَوْلِ اللَّهِ تَعَالَى{ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ }فَجَعَلَ عِدَّتَهَا ثَلَاثَةَ أَشْهُرٍ قَبْلَ الْبُلُوغِ ) صحيح بخاري
یانی بوخاری لەو بابە باسی ئەوە دەکات کە پیاو کچی بچووکی خۆی بەشووبدات ئەو ئایەتەی کردووە بە بەڵگە [وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ] ئەوانەی کە تەلاق ئەدرێن و هێشتا حەیزیان نەبینیە یانی بلوغیان نەبووە ئەوە عیددەکەی سێ مانگی بۆ داندراوە پێش بلوغی.
جا ابن حجر رحمه الله لە فتح الباري لەشەرحی ئەو بابە ئەفەرموێ : (أَيْ فَدَلَّ عَلَى أَنَّ نِكَاحهَا قَبْل الْبُلُوغ جَائِز ، وَهُوَ اِسْتِنْبَاط حَسَن) فتح الباري واتە : (یانی ئەو ئایەتە بەڵگەی تێدا کە نیکاحی پێش بلوغی دروستە، وە ئەوە هەڵهێنجانێکی جوان و چاکە لە بوخاریەوە بۆ ئەو ئایەتە).
بەڵام گومانم نیە کە ئەهلی بیدەع بەڵگەی قورئانیش تەحریف ئەکەن هەر شتێ لەگەڵ هەواو ئارەزویان نەگونجێ ڕەددی ئەکەنەوە!!!
ڕوون کردنەوەیەکی گرنگ
دیارە ئەو بەڵگانە هەمووی بۆ ئەوەیە دەری ئەخات دروستە ئافرەت بەشوو بدرێ لەو تەمەنە ئەگەر بالغ نەبوبێ بەڵام لە ساڵی ڕوشد بێ و توانای خەوتنی لەگەڵ پیاوەکەی هەبێ وە بەهیچ شێوەیەک لە بەڵگەکان ئەوەی تێدا نیە کە ئەو کارە مەجبوریە بۆ هەموو کەس بیکات لەبەر ئەوە ئەگەر کەسێ ڕازی نەبێ کچی خۆی بدا بەشوو لەو تەمەنە یان نەیداتە کەسێکی زۆر لە خۆی گەورەتر ئەوە هیچ تاوانی لەسەر نیە بەڵکو ئەبێ خۆی سەیری بەرژەوەندی کچەکەی بکات بۆ زیاتر ڕوون بوونەوەی ئەمە ئەچمە خزمەتی فەرموودەیەک کە پێشەوا نەسائی گێڕاویەتیەوە لە سنن النسائي هاتووە
( تَزَوُّجُ الْمَرْأَةِ مِثْلَهَا فِي السِّنِّ )
ئەوە ناونیشانێکە نەسائی دایناوە لەسەر باسی ئەوەی ئافرەت شوو بکا بەکەسێک لە تەمەنی خۆی بێت ئەوجا ئەفەرموێ : ( أَخْبَرَنَا الْحُسَيْنُ بْنُ حُرَيْثٍ قَالَ حَدَّثَنَا الْفَضْلُ بْنُ مُوسَى عَنْ الْحُسَيْنِ بْنِ وَاقِدٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُرَيْدَةَ عَنْ أَبِيهِ قَالَ خَطَبَ أَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا فَاطِمَةَ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِنَّهَا صَغِيرَةٌ فَخَطَبَهَا عَلِيٌّ فَزَوَّجَهَا مِنْهُ ) سنن النسائي وصححه الالباني واتە : ( ابو بکر و عمر خوا لێیان ڕازی بێ هاتنە داوای فاطمة خوا لێی ڕازی بێ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : فاطمة بچووکە وە پاشان علي خوا لێی ڕازی بێ داوای کرد پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دایە علی خوا لێی ڕازی بێ ).
وە لەشەرحی ئەو فەرموودە لە حاشیەی السندي لەسەر سنن النسائي هاتووە :
قَوْله ( فَخَطَبَهَا عَلِيّ )
أَيْ عَقِب ذَلِكَ بِلَا مُهْلَة كَمَا تَدُلّ عَلَيْهِ الْفَاء فَعُلِمَ أَنَّهُ لَاحَظَ الصِّغَر بِالنَّظَرِ إِلَيْهِمَا وَمَا بَقِيَ ذَاكَ بِالنَّظَرِ إِلَى عَلِيّ فَزَوَّجَهَا مِنْهُ فَفِيهِ أَنَّ الْمُوَافَقَة فِي السِّنّ أَوْ الْمُقَارَبَة مَرْعِيَّة لِكَوْنِهَا أَقْرَب إِلَى الْمُؤَالَفَة نَعَمْ قَدْ يُتْرَك ذَاكَ لِمَا هُوَ أَعْلَى مِنْهُ كَمَا فِي تَزْوِيج عَائِشه رَضِيَ اللَّه تَعَالَى عَنْهَا وَاَللَّه تَعَالَى أَعْلَم . حَاشِيَةُ السِّنْدِيِّ واتە : ( پاش ابو بکر و عمر، علي یەکسەر داوای کردووە خوا لەهەمویان ڕازی بێ وەک پیتی ف دەلالەتی لەسەر دەکاتن جا لەوە زانرا کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم مولاحەزەی تەمەن بچووکی فاطمة ی کرد بەرامبەری ابو بکر وعمر خوا لێیان ڕازی بێت بەڵام ئەو مولاحەزەیە نەما بەرامبەری علي خوا لێی ڕازی بێ بۆیە فاطمة ی دا بە علي خوا لێیان ڕازی بێت جا لەوە ئەوە هەیە کە بەرامبەر بوونی ساڵ و تەمەن یان لێک نزیک بوونی موراعات ئەکرێت لەبەر ئەوەی نزیک ترە بۆ بەیەکەوە گونجانیان بەڵێ ئەوە وازی لێئەهێندرێ لەبەر بەرژەوەندیەکی کە لەوە گەورەترەو بەرز ترە وەک هاتووە لە شوو کردنی عائیشە خوا لێی ڕازی بێ والله تعالى اعلم).
یانی دەرکەوت موراعات کردنی بەرامبەر بوونی تەمەن یان لێک نزیک بوونی ئەکرێ بۆ ئەوەی باشتر بەیەکەوە بگونجێن بەڵام ئەگەر زانیمان بەرژەوەندی کچەکە بەوە زیاتر پارێزراوە کە بدرێتە کەسێکی لەخۆی گەورەتر ئەوە وەک ئەوەی دوو کەس بچنە داوای تۆ ببینی ئەوەی گەورەترە بۆی باشترە لەوەی تەمەنی وەک خۆیتی دیارە زۆر جارانیش ئێمە هەست بەوەی دەکەین کە چەندەها ژن و پیاو ئەبینین کە پیاوەکە تەمەنی گەورەترە مۆفەق ترن لەوەانەی تەمەنیان وەک یەکە! لەبەر ئەوەش بووە کە علي خوا لێی ڕازیبێ ام کلثوم ی کچی دایە عمر خوا لێی ڕازی بێ کە داوای کرد خوا لێیان ڕازی بێت ام کلثوم یش کچی فاطمة بووە وە تەمەنیشی بچووک بووە چونکە لە شەشی هیجرەت لە دایک بووە! ئەوەش هەر لە سیر اعلام النبلاء هەیە ئەگەر ئەو کابرایە ڕاست بکات شتی لێ قەبوڵ ئەکات!!!
شتێکی گرنگ
دیارە شتێک هەیە لێرە زۆر گرنگە ئەویش نابێ زۆر لە کچ بکرێ بۆ بەشوودان ئەبێ بەڕەزامەندی خۆی بێت ئەگینا مارە ناکرێ ئەگەر ڕازی نەبوو ئەگەر مارەش کرابوو دوایی ئەو کچە ئەگەر ڕازی نەبێ ئەتوانێ مارە کردنەکە هەڵوەشێنێتەوە لێرە ئەو بابەتە گرنگە لەبەر ئەوە بۆ ڕوون کردنەوەی لە نوسێنێکی ترم ئەمە نەقڵ ئەکەم :
ئەگەر کەسێکی بە ڕەوشت و خاوەن دین بێتە داوای کچەکە باوک ڕێگر بێت تاوانبار ئەبێت چونکە سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەکات کە ئەفەرموێ : ( إذا أتاكم من ترضون خلقه و دينه فزوجوه ، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض و فساد عريض ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1022 واتە : (ئەگەر کەسێک هاتە داوای کچتان لەوانەی لەدین و ڕەوشتی ڕازین ئەوە کچتانی بدەنێ ، ئەگەر وانەکەن دەبێتە فیتنەو -ئاشوب- لە سەر زەوی وە فەسادێکی بەرفراوان).
وە بەڕاستی ئەوە هۆی داڕمانی کۆمەڵگەو بڵاو بوونەوەی فەسادە تیایدا ئەم واقیعەش بە چاوی خۆمان ئەبینین لەناو میللەتانی خۆمان بەداخەوە کەسانێکی زۆر لە ژن و پیاوان تیا چوون بە کوشتن و سووتان و دەربەدەر بوون و زۆر شێوەی تری لە ناوچوون ئەوە باسی پەلەمێز تەقینەوە هەر مەکە!!! کە هۆی زۆری بۆ ئەوەیە باوک یان کەسێکی کچەکە ڕێگر ئەبێ لە شوو کردنی بە کەسێک کە هەردووکیان دڵیان یەک ئەگرێ و بۆ یەکیش ئەگونجێن! جا کۆمەڵێک عادەتی جاهیلی هەیە لەناومان بەداخەوە کە هۆی ئەو کارە نابەجێیەن! وەک ئەوەی هەیە ئەڵێ کچی بە خزم نەبێ نادا بەکەس! یان دەوڵەمەند نەبێ نایدا بە فەقیر! یان ئەبێ ژن بەژنەی پێ بکەین بەلاشی نادەین! یان ئەبێ خانووی سەربەخۆ و سەیارەو ئەوەندە زێڕەو شتی تری قوڕس پێشکەشی کچەکەی بکرێ یان هەشە بۆ ئەوەی کە کچەکەی معاش خۆرە دەیەوێ معاشەکەی بخوات!!! زۆر شتی تر کە هەموومان ئەیبینین هیچ نەبێ ئەیبیستین! وە بە تەئکید ئەو جۆرە ڕەفتارە جاهیلیانە بووەتە هۆی زەحمەت بوونی ژن هێنان و شوو کردن و سەرهەڵگرتنی زۆری گەنجەکان بۆ وڵاتان و بێبەش بوونی کوڕو کچەکانمان لە خۆشی ژیان و مافی خۆیان کە خوای بەرز پێی بەخشیون بەڵام ئەبێ ئەو جۆرە کەس و ئەو جۆرە باوکانە باش بزانن بەشدارن لە هەر تاوانێک کە ئەوان ئەبنە هۆی دروست بوونی وە دەشبێ بزانن تاوان بار ئەبن ستەم ئەکەن لە مناڵەکانیان چ کوڕ چ کچ بەڕاستی ئەو باسە گرنگە زۆر بەڵام بەداخەوە من کاتم زۆر نیە بەس ئەوەندەش هەر دەبێ ڕوون بکەمەوە بەڵکو ئەو جۆرە کەسانە بە پشتیوانی خوای بەرز بە خۆ دابچنەوەو واز لەو ڕەفتارە ناشیرنە بێنن کە لە دوژمنانی پێغەمبەرمان صلى الله علیه وعلى اله وسلم ماوەتەوە لە سەردەمی جاهیلی موشریکەکان لە سەری بوون و ئیسلام دژایەتی ئەکات! بۆ ئەوەش دەچینە خزمەتی چەند ئایەت و فەرموودەیەک تا ئەوەندەی زەرورە لەو باسە بەڵگەکانی ببینین وە ئومێد ئەکەم کەسانی تر هەبن یان من لە مەجالی تر ئەو باسانە زیاتر ڕوون بکەینەوەو خەڵکی لە ڕەفتاری جاهیلی ئاگادار بکەینەوە خوای بەرزیش خۆی بەتوانایەو خاوەنی دڵی هەموانە دڵی هەموومان بخاتە سەر تاعەتی خۆی بێینە سەر ئایەت و فەرموودەکان خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (2)] المائدة واتە : ( وە یارمەتی و هاریکاری یەکتر بکەن لەسەر چاکەو تەقوا -خۆپاراستن لەسزای خوا- وە یارمەتی و هاریکاری یەک مەدەن لەسەر تاوان و دژایەتی وە خۆتان بپارێزن لە سزای خوا -تەقوای خوا بکەن- بەتەئکید خوا تۆڵەو سزای توندی هەیە).
ئێ خۆ مەنع کردنی کچ لە شوو کردن یارمەتیە لەسەر تاوان و دژایەتی بینیویشمانە چەندە کەس بوونە قوربانی و لەناوچوون ئێستا لە گۆڕستانن وە چەندەش لە سجنەکانن! وەچەندە ئافرەتیش بە پەلەمێز سووتان وسەقەت بوون یان مردن! ئەی لەوە زیاتر دژایەتی و تاوان!؟
وە بەشێوەکی گشتی ئەوەی سەبەبی خێر بێ خێری بۆ ئەنوسرێ وە ئەوەی سەبەبی شەڕ بێ تاوانی بۆ ئەنوسرێ وەک هاتووە لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من دل على خير فله مثل أجر فاعله ) رواه مسلم واتە : ( ئەوەی ڕێگای خێر نیشان بدات ئەوە پاداشتی بۆ هەیە وەک ئەوەی ئەیکات). مەفهومی پێچەوانەی فەرموودەکە وایە ئەوەی نیشانی شەڕبدات هۆی شەڕ بێ تاوانی بۆ ئەنوسرێ وەک ئەوەی شەڕەکە و تاوانەکە ئەکات .
چەند مافێکی ئافرەتی پێشێل کراو لای زۆر کەس لەگەڵ باسی ژن بەژنە
خوای بەرز ئەفەرموێ : [[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا (19)] النساء واتە : ( ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە بۆتان دروست -حەڵاڵ- نیە کە ئافرەتان بە میرات بگرن وەزۆر لە خێزان و ئافرەتەکان مەکەن بەوەی مەنعیان بکەن شوو بکەن بۆ ئەوەی مارەییەکەی داوتانەتێ لێیان بخۆن ئیللا ئەگەر فاحیشەیەکی ئاشکرایان کرد -لە زینا یان خراپ بوون- وە بەجوانی لە گەڵیان بژین قسەتان خۆش بێ و کردەوەتان نەرم بێ لەگەڵیان و تەحەممولیان بکەن ئەگەریش شتێکتان بینی لێیان ڕقتان لێیان بوو ئەوە لەوانەیە ئێوە ڕقتان لە شتێک بێ بەڵام خوا خێرێکی زۆری تیا بکات بۆتان).
لەو ئایەتە ئەم شتانەمان بۆ دەر ئەکەوێ
1- دروست نیە بە زۆر ئافرەت بکرێتە میراتی کەس بەوەی ئەگەر مێردی مرد برای مێردەکەی بەزۆر بۆخۆیانی مارە بکەن یان پارەی لێوەرگرن ئەوجا بهێڵن شوو بکاتەوە وەک لەسەردەمی جاهیلی وابوو .
2- ئەگەر یەکێک ژنی هەبێ ئەبێ بە جوانی لەگەڵی بژی نابێ حەپسی بکات نە مافی بدات نە تەڵاقی بدات تا ئافرەتەکە ناچار بکات خۆی ڕزگار بکات بەوەی مارەیی بۆ بگێڕێتەوە یان پارەی بداتێ وە لە ئایەتی تریش خوای بەرز ئەفەرموێ : [الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَأْخُذُوا مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئًا إِلَّا أَنْ يَخَافَا أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (229)] البقرة واتە : ( تەڵاق دوو جارە لەدوای ئەوە یان بە جوانی و چاکە خێزانی خۆتان ڕاگرن و بیهێڵنەوە یان بە چاکی و جوانی لێی جودا بنەوەو تەڵاقی بدەن وە بۆتان دروست نیە کە ئەو مارەییەی داوتانەتێ بیبەنەوەو لێی سەننەوە هیچی ئیللا ئەگەر ئافرەتەکان ترسان لەوەی خۆیان نەتوانن سنوورەکانی خوا بۆی داناون جێبەجێ بکەن وە ئەگەر ترسان لەوەی سنوورەکانی خوا جێبەجێ نەکەن ئەوە تاوانیان لەسەر نیە کە ئافرەتەکان بەڕەزامەندی خۆیان فدیە بدەن-بەوەی مارەییەکە بگێڕنەوە بۆ ئەوەی مێردەکانیان تەڵاقیان بدەن- ئەوە سنووری خوایە بۆی داناون جا ئەو سنوورە مەبەزێنن کە خوا دایناوە هەرکەسانێک سنووری خوا ببەزێنن ئەوانە لە ستەم کارانن ).
3- کەس بۆی نیە خوشکی یان کچی مەنع بکات لە مێردی خۆی ئەگەر یەک تەڵاقی دابوو یان دووان دوای بێتەوە بیانەوێ دووبارە ژیانی هاوسەری پێک بێننەوە بەڕەزامەندی هەردووکیان لە ئایەتێکی تر خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَنْ يَنْكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْا بَيْنَهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ذَلِكَ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ مِنْكُمْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكُمْ أَزْكَى لَكُمْ وَأَطْهَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (232)] البقرة واتە : ( ئەگەر ئافرەتانتان تەڵاق دا وە گەیشتنە ئەوەی عیددەکەی تەواو بێت ئەوە ڕێیان لێمەگرن لەوەی کە شوو بکەنەوە بە مێردەکانی خۆیان ئەگەر لە بەینی خۆیان ڕازی بوون بە چاکی ئەوە خوای بەرز ئامۆژگاری ئەو کەسانە ئەکات لە ئێوە کە بڕوایان هەیە بەخوا وە بەڕۆژی دوایی ئەوە بۆتان چاکترەو دوورە لە تاوان و پاکترە وە خوا ئەزانێ -چی باشەو خێرە بۆ ئێوە- ئێوە نازانن ).
هاتووە لە سەحیحی بوخاری لە معقل کوڕی یسار ئەفەرموێ ئەو ئایەتە لەسەر ئەو دابەزیوە کاتێ خوشکەکەی تەڵاق دراو عیددەکەی تەواو بوو مێردەکەی هاتەوە خواستیەوە دووبارە ئەفەرموێ : منیش ووتم ڕێزم گرتی و ژنم دایێ تۆ دوایی تەڵاقت دا پاشان هاتی داوای دەکەیەوە نا والله قەت بۆت ناگەڕێنمەوە دەفەرموێ ئەو ئایەتە دابەزی ئەوجا ووتم : ئێستا ئەیگەڕێنمەوە ڕازی بووم ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم .
بەهەرحاڵ مەنع کردنی ئافرەت لە شوو کردن لەبەر تەماعی پارە یان بۆ ئەوەی بۆ خزمی خۆت بێت یان بۆ برای مێردی بێت یان ژن بەژنەی پێبکەی ئەوە لە عادەتی کافرەکان بوو ئیسلام نەهی لێکردووە بۆ زیاتر شارەزا بوون تکایە بڕۆنەوە سەر تەفسیری ئایەتەکانی باسم کرد لە(تەفسیری طبري وە ابن کثیر) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إذا أراد الرجل أن يزوج ابنته فليستأذنها ) السلسلة الصحيحة 1206 واتە : ( ئەگەر پیاوێک ویستی کچەکەی بە شوو بدا با پرسی پێ بکات و داوای ئیزنی لێ بکات ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لَا تُنْكَحُ الْأَيِّمُ حَتَّى تُسْتَأْمَرَ وَلَا تُنْكَحُ الْبِكْرُ حَتَّى تُسْتَأْذَنَ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَكَيْفَ إِذْنُهَا قَالَ أَنْ تَسْكُتَ ) رواه البخاري واتە : ( ئافرەتی بێوەژن مارە ناکرێ تا داوای فەرمان لە خۆی ئەکرێ بەوەی بڵێ مارەم بکەن ڕازیم وە ئافرەتی کچ ئیزنی وەرئەگیرێ ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئیزنی چۆنە فەرمووی : ئەوەیە بێدەنگ بێت ) .
وە هاتووە لە خَنْسَاءَ بِنْتِ خِذَامٍ الْأَنْصَارِيَّةِ دەفەرموێت : ( أَنَّ أَبَاهَا زَوَّجَهَا وَهْيَ ثَيِّبٌ فَكَرِهَتْ ذَلِكَ فَأَتَتْ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَرَدَّ نِكَاحَهُ ) رواه البخاري واتە : ( کە باوکی بە مێردی داو بێوەژن بوو وە ئەوەی پێناخۆش بوو ڕازی نەبوو جا هاتە لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم مارە بڕینەکەی ڕەد کردەوە ).
وە هاتووە لە ابن عباس خوا لێیان ڕازی بێ دەفەرموێ : ( أن جارية بكرا أتت النبي صلى الله عليه وسلم فذكرت أن أباها زوجها وهي كارهة فخيرها النبي صلى الله عليه وسلم ) رواه ابو داود وابن ماجة وصححه الالباني واتە : ( کچێک هاتە لای پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوەی باس کرد کە باوکی بە شووی داوەو ئەو ڕازی نیەو پێی ناخۆشە جا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم سەرپشکی کرد -بەوەی شوو ئەکات یان بەوەی نەیکات-).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لا شغار فی الاسلام) رواه مسلم واتە : ( ژن بە ژنە نیە لە ئیسلام ) .
وەهەروەها عبدالله ی کوڕی عمر ڕەزای خوایان لە سەربێ ئەفەرموێ : ( ان رسول الله صلى الله علیه وعلى اله وسلم نهى عن الشغار ) رواه مسلم واتە : ( پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه وعلى اله وسلم نەهی کرد لە ژن بەژنە).
لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە
1- ئەوە هەڵوێستی ئیسلامە بۆمان دەر ئەکەوێ لەفەرموودەکان کە ئەوانەی بەزۆر وە بێ ئەوەی پرس بە کچەکانیان بکەن بە شویان ئەدەن ئەوە سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەکەن و کارەکەیان تاوانەو ناشیرینە ، نەوەک خەڵکانێکی نەفام ئەمە لەسەر ئیسلام حیساب بکەن و تانە بەن لە ئیسلام ، ئیسلام لە پێغەمبەرەوە وەرئەگیرێ صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەویش زانیمان نەهی کردووە لەم کارە ئیتر سوپاس بۆ خوا کە ئیسلام دینێکی پاکەو کەس ناتوانێ بە بەڵگەی ڕاست تانە بدا لە ئیسلام .
2- ئەگەر ئافرەتێک چ کچ بێ چ بێوەژن بەزۆر بدرێ بە شوو قازی مارە بڕینەکە هەڵدەوەشێنێتەوەو مارەیی بەزۆر نابێت .
3- بۆمان دەرکەوت کە نەهی کراوە لە ئیسلام لە ژن بەژنە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ژن بە ژنە نیە لە ئیسلام.
ئیتر هەر کەسێکتان بینی ئەم کارە ئەکاو ناوی ئیسلامی لێ ئەنێ ئەوە بزانن درۆ ئەکاو بوختان بۆ ئیسلام ئەکا با هەر پلەو پایەکیشی هەبێ ئیسلام لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وەر ئەگیرێ .
پێشەوا نەوەوی ڕەحمەتی خوای لە سەر بێ بۆ ئەم فەرموودانە لە شەرحی صەحیحی مسلم باسێکی نوسیوە ( باب تحریم نکاح الشغار وبطلانه ) واتە : ( باسی حەرامی ژن بە ژنەو بەتاڵیەکەی ) ئینجا لە شەرحی ئەو فەرموودە ئەفەرموێ : (ژن بە ژنە لە نیکاحی جاهیلیەت بوو -واتە لە پێش ئیسلام- . وە زاناکان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە ژن بە ژنە نەهی لێ کراوە ، بەڵام خیلاف کەوتۆتە بەینیان لە سەر ئەوەی ئایا ئەو نەهیە نیکاحەکە -مارەکردنەکە- باتڵ ئەکات یان نا ؟ لای شافعی ئەم نەهیە بەتاڵی ئەکات ، وە خەطابی ئەمە لە احمد و اسحاق و ابی عبید ئەگێڕێتەوە -کە نەهیەکە بەتاڵی ئەکات- ...) ئەوەی ئەیەوێ با بچێتە سەر شەرحی صحیح موسلیم بە تەواوی شەرحەکەی ئیمام نەوەوی بخوێنێتەوە ڕەحمەتی خوا لەو زانا بەڕێزانە بێ .
ئیتر بۆمان دەرکەوت کە بە هیچ شێوەیەک ژن بە ژنە لە ئیسلام نیە بەڵکو هی سەردەمی جاهیلی بوو لە دینی ابو جهل و ابو لهب بوو ، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم نەهی لێکرد و ئیسلام بەتاڵی کردەوە ، بەڵام بەداخەوە ئەو جەهالەتە لە ناو زۆر لە موسڵمانان هەیەو بە ئیسلامیشی ئەزانن داخی لەوەش گەورە تر کە کۆمەڵێک بەناو زانای ئاینی ئەم کارە بۆ خەڵک ئاسان ئەکەن و بە ناهەق فەتوایان بۆ ئەدەن بە تایبەتی لەو شوێنانەی خەڵکی خوێندەوار کەمەو شارەزاییان لە ئیسلام نیە ، تا وای لێهاتووە گەورە بە بچوک و جاری واش هەیە کچ لە بێشکە -لانک- بەشوو ئەدرێ پەنا بە خوا با ئەم جۆرە بەناو زانایانە بزانن ئەوەی ئەوان ئەیکەن لە پێغەمبەریان صلى الله علیه وعلى اله وسلم وەرنەگرتووە بەڵکو ئەوە لە دینی دوژمنەکانی پێغەمبەری خوا بوو صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئیتر ئەگەر ئەیانەوێ ببن بە دوژمنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوا با بزانن خوا ڕیسوایان ئەکات لە دونیاو قیامەت ئەگەریش ئەیانەوێ با تەوبە بکەن و پەشیمان ببنەوە ئەوە خوا تەوبە وەر ئەگرێ لە هەموو کەس .
وە زانیشمان کە ژن بە ژنە لای ئیمامی شافعی ڕەحمەتی خوای لە سەر بێ حەرامەو باتڵە واتە نیکاحەکە دانامەزرێ وەک زینا وایە ئەوەش درۆی ئەو بە ناو زانایانەمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە کە ئەڵێن ئێمە لە سەر مەزهەبی شافیعین ڕەحمەتی خوای لە سەر بێ کەچی ژن بەژنە بە دروست ئەزانن و بۆ خەڵکی مارەبڕی ئەکەن !!!.
تێبینی : مەبەست لە ژن بەژنە ئەوەیە کە بەمەرج بگیرێ ئەو کچەم بدەیتێ ئەوجا ئەو کچەت ئەدەمێ یان ئەو خوشکە یان ئەو پوورە هەرکەسێک بێ بەڵام ئەگەر کەسێک ئافرەتێ بێنێ دوایی خزمی ئەو ئافرەتە لەو داوای ئافرەتێکی تر بکەن بێ ئەوەی مەرجی پێشتریان هەبێ کە لەبری ئەو ژنە بێ ئەوە بە مارەیی خۆی بێت دروستە بەو مەرجەی بەهیچ شێوەیەک مەرجی ژن لە جیاتی ژن بەمەرج نەگیرابێ والله اعلم.
کۆتایی
لەکۆتایی من لەو نوسینەم ئەوەندەم بۆ ئاسان بوو لەو بابەتە بینوسم بەڵام لە داهاتوو ان شاء الله بابەتێکی تایبەت ئەمەوێ بنوسم لەسەر ژن هێنانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە لەوێ دەمەوێ زیاتر گومانەکان ڕەد بدەمەوە ئەوەی لێرە گرنگە بیرتانی بکەمەوە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم عائیشەی لەو تەمەنە هێناوە پێشتر بەڵگەمان ڕوون کردەوە وە ئەو ژن هێنانەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم زۆری سوود تێدا بووە بۆ موسڵمانان لەوانە :
1- ئەو حوکمە بۆ موسڵمانان ڕوون بۆوە کە دروستە لەو تەمەنە کچ شوو بکات کە ئەوە زۆر گرنگە .
2- ئەو ژن هێنانە بووە هۆیەک بۆ گەیاندنی زۆر لە فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە عائیشە خوا لێی ڕازی بێ فەرموودەیەکی زۆری لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وعلى اله وسلم گێڕاوەتەوە.
3- وە بووە ڕوون کردنەوەی زۆر لە ئەحکامکانی تری دین وەک تەیەممووم کە بەهۆی عائیشە خوا لێی ڕازی بێ ئەو حوکمە دابەزی.
4- وە بووە هۆی زیاتر بەهێز کردنی بەینی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لەگەڵ ابو بکر خوا لێی ڕازی بێت وە بووە هۆی زیاتر خۆشەویست کردنی ابو بکر لای بڕواداران خوا لێی ڕازی بێت.
وە زۆر شتی تر کە ئەگەر خوای بەرز بۆم ئاسان بکات لە داهاتوو لەو باسەی ووتم ڕوونی ئەکەمەوە خوای بەرز هەموو لایەکمان ڕاگیر بکات لەسەر حەق.