15/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تێزی یەکڕیزیش بۆ بەڕێوەبردنی شارەکان!
ئیمڕۆ یەکێتی ڕیکەوتنی خۆی لەگەڵ پارتی ئیمزا دەکات بەمەش یەکێتی لەپاڵ هەستانەوە جەماوەریەکەی، سەرکەوتنێکی دیکە تۆمار دەکات. سەکەوتنیک، کەپەیوەندی بەسیاسەتی ڕاستی یەکێتی و سەرکەوتنی و تیمی دانوساندکاری ئەو هێزەوە هەیە.
ئیمڕۆ یەکێتی ئەو ئیستیحقاقە شایستەیە وەردەگرێت،کەلەڕووی سیاسی و بنکەی جەماوەری و پیگەی حوکمڕانیەوە شایستە بەخۆیەتی. بەبێئەوەی پشکی لایەناکانی تر بخوات، بەتایبەت پشکی بزووتنەوەی گۆران، بەمەش تێزی (حکومەتی یەکڕیزی نیشتیمانی) کەتيزێکی یەکێتیانەی گرنگ بوو بەقازانجی کۆمەڵانی خەڵک سەرکەوت.
یەکێتی ئیمڕۆ لەم ڕێکەوتنەدا جیگری هەر سێ سەرۆکایەتیە باڵاکە وەردەگرێت، کەئەوانیش سەرۆکایەتی هەرێم و پارلەمان و حکومەتە. لەگەڵ ئەمانەشدا پاکێجەکەی یەکێتی بریتی دەبێت لە ٥ وەزارەت و جێگری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و بیگومان لەگەڵ ئیستیحقاقاتی بەڕیوەبردنی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و شەهیدانیش بەمیکانیزمی دوو ساڵ بە دوو ساڵ.
سیاسەتی ڕاست ئەگەر چی ڕەنگە لەسەرەتادا بەئاسان نەکەویتە سەر سکەی خۆی بەڵام سەرئەنجام هەر دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بەمەرجێک لەپشتیەوە مۆڕاڵی پشودرێژی و ڕوئیای ئەقڵانی و تاکتیک و ستراتیژی کارا و کاریگەر هەبێت.
ئیمڕۆ داری حکومەتی یەکڕیزی نیشتیمانی بەسەرکردایەتی یەکێتی و بەهەماهەنگی لایەنەکانی دیکە بەتایبەت پارتی بەری گرت
لێرەوە گرنگە لایەنە سیاسیەکان ئەمە بکەن بەئەزموون و دوور لەڕایسیزمی حزبی تێبکۆشن بۆئەوەی بتوانن هەمان تێز و سیاسەت و میکانیزم لەسەر ئاستە لۆکاڵیەکانیش ئەزموون بکەین. چونکە بەڕیوەبردنی شارەکان لەسەر بنەمای یەکڕیزی نیشتیمانی، دەتوانێت دەسکەوتەکان دووقات بکات و سەردەمی هەماهەنگی پۆزەتیڤ بۆ وێناکردنی قۆناغێکی نوێ دەستەبەر بکات.
بێگومان وێناکردنی قۆناغی نوێ لەرووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبردنەوە کارێکی ئێجگار گرنگە بۆ بنیاتنانی تۆلەڕەنس و بۆ بنیاتنانی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەتایبەت لەسلیمانی و هەولێردا کەیەکەمیان پەیوەندی بە گۆڕان و یەکێتی و دووەمیشیان پەیوەندی بەپارتی و یەکێتیەوە هەیە وەکوو هێزی یەکەم و دووەمی ئەو پاریزگایانە.