15/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن .
به‌مه‌ستی دوباره ناره‌زایی ده‌ربرین به‌بۆنه‌ی دانه‌مه‌زراندنیانه‌وه ، ئه‌مرۆ پینج شه‌ممه 15/5/2014 زۆریك له ده‌رجووه دانه‌مه‌زاروه‌كانی سنووری باریزكای هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید خۆبیشانانیكی هیمنانه‌یان ریكخست كه له به‌رده‌م باخی گشتی به‌ناو بازار بۆ به‌رده‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تی به‌روه‌رده‌ی هه‌له‌بجه ئه‌نجام درا.
باش جه‌ندین كاتزمیر راوه‌ستان له‌به‌رده‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تی به‌روه‌رده‌ی هه‌له‌بجه و ووتنی دروشمی ناره‌زایی سه‌ره‌نجام به‌ریوه‌به‌ری به‌روه‌رده‌ی هه‌له‌بجه به وه‌كاله‌ت هاته به‌رده‌م خۆبیشانده‌ران بۆ كوی كرتن له داواكانیان دوای كفتوكو و موناقه‌شه‌ی هه‌ر دوولا به‌بی ئه‌نجام خۆبیشاندانه‌كه كۆتایی هات ، به‌لام نوینه‌ری خۆبیشانده‌ره‌كان ئه‌وه‌ی به بزاڤ راگه‌یاند كه ئه‌م خۆپیشاندانه به‌رده‌وام ده‌بیت و له جوارجیوه‌ی كه‌مبینیك به‌ریوه ده‌چیت .
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ رای گشتی و به‌ربرشانی حكومی و حزبی ئاماده كردووه و له‌به‌رده‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌شدا خوینراوه‌ته‌وه . كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه :
دەقی بەیان نامەکەی
ئەمرۆ 5 شەممە __بەردەم تەربیەی هەڵەبجە
بەرێزان ...
ئێمە وەک دەرچوی دانەمەزراوی سنوری ئیدارەی هەڵەبجە ، ئەوە نزیکەی 3 مانگە لە چالاکی و ئاگەدار کردنەوەی لایەن و دەزگا بەرپرس و حوکومیەکانی ناوچەکە و هەرێم بەردەوامین و بە چەندین رێگەی چیاواز ئێمە داد و سکاڵا و غەم و موعاناتی خۆمانمان پێ گەیاندون و لە چارەنوسی نادیار‌و بە گرنگ نەزانین و بێ ئەرزش سەیرکردنی دەرئەنجامی خوێندن و مان‌و بونی چەن ساڵەمان ئاگەدار مان کردونەتەوە ، وە لەو کار و چالاکیانەشدا ئێمە لە چوارچێوەی گروپێکی سەرپەرشتیار دا تەقەمان لە دەرگای چەندین بەرپرس و ئەندام پەرلەمان و دەزگای پەیوەندی دار داوە ، بەڵام بەداخەوە هەموو ئەو بەرپرس و لایەنانە زۆر خەم ساردانە و بی باکانە و نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ ئێمەدا کردوە ، هیچ کام لەوانە لە ئاست کێشەی رەوای ئێمەدا جدیەت و هەڵوێستی بەرپرسانەیان نەنواندوە ، و هەمیشە بە بیانوی جۆراو جۆر بەرێکراوین بی ئەوەی تەنها داواکاریەکمان جێبەجێ کرابێت.
بۆیە ئێمە ئەمرۆ لە خۆپیشاندانێکدا بۆ بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە نارەزایی و هۆشیار کردنەوەیەک بە گوێ کەر و کاسەکانی ئه‌م به‌رپرسه نابه‌رپرسانه ده‌ده‌ین و لەم کێشە و غەمە قوڵەی ئەم دەرچوە دانەمەزراوانە ئاگەداریان ئەکەینەوە .
مه‌به‌ست له گردبونەوەکەشمان لیرەدا بۆ دەربرینی نارەزای توند بەرابەر ئەو بێباکیەی بەرێوەبەرانی پەروەردەی هەڵەبجە لە بەرابەر ئەو ژمارە زۆرەی دەرچوانی سنورەکەدا ، کە هەم داوای میلاک ناکەن و هەم کەسانی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە لە شوێن دانیشتوانی سنوری ناوچەکەدا دادەنێن ، وە هۆشیاریان دەدەینێ کە هەر میلاکێک لەسەر بەرێوە بەرایەتی هەڵەبجە و بۆ دەرچوانی دانەمەزراوی دەڤەرەکە دەر ئەچێت ئێمە بەدوادا چونی بۆ دەکەین و لەئەگەری بونی هەر دەستێکی حیزبی و بەرپرسانی حیزبی و خزمایەتی دا ئەوا ئیمە ئەندام پەرلەمان و دەزگاکانی راگەیاندنی لێ ئاگەدار دەکەینەوە ، بۆیە هیوامان وایە کە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ میلاکاتی بەرێوەبەرایەتیەکەیاندا بکەن ، تا بە ناو زراوی ناوبانگی خۆیان نەبیسنەوە ___ لەگەڵ رێزدا .
دەستەی سەرپەرشتیکاری کەمپین
شەممە __ 15/5/2014