14/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دەستگیركردنی ژمارەیەک چالاکی سوننی مەزهەب لە ئێران
هێزه ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان، سێ هاووڵاتیی کوردی سوننی مەزهەبیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواست. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو سێ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی ئەحمەد کەرەمی تەمەن ٣٩ ساڵ، ناسر زارعی تەمەن ٣٣ ساڵ و عادڵ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کران. ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، کە پاش دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون، هەرسێکیان "چالاکی سوننی مەزهەب" بوونە. لەو پەیوەندییەدا کەمپەینی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سوننی مەزهەب، نووسیویەتی: هاوکات لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان و بانەش چەند چالاکێکی سوننی مەزهەب دەستەبسەر کراون. دوابەدوای سەفەری عەلی خامنەیی، له ماوهی رابردوودا بۆ شاری سنە، شەپۆلی دەستبەسەر کردنی چالاکانی سوننی مەزهەب لە کوردستان دەستی پێکرد.