14/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان: 370 هه‌زار ده‌نگمان له سلێمانی هێناوه
ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی بلاَوكرده‌وه‌و به پێی ئه‌نجامه‌كه‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 370 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و به جیاوازی 85 هه‌زار ده‌نگ له پێش لیستی دووه‌مه‌وه‌یه.
زمناكۆ جه‌لال ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكیدا بۆ KNN رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له سلێمانی و داخڵكردنی ئه‌نجامه‌كان بۆ ناو داتاپه‌یس، له ده‌نگدانی تایبه‌تدا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان گۆڕان رێژه‌ی 33%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و له پله‌ی دووه‌مدایه‌و بۆ په‌رله‌مانی عێراقیش گۆڕان رێژه‌ی 31%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
رونیشیكرده‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا گۆڕان 18123 ده‌نگ و بۆ په‌رله‌مانی عێراق 16670 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ژووری هه‌ڵبژاردن راشیگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌نجامی سه‌د وێستگه ماوه به‌ده‌ستیان بگات‌و به‌كۆی گشتی ئه‌و ئه‌نجامانه‌شی تا ئێستا ئاشكراكراون بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر له 370 هه‌زار ده‌نگ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه‌و به جیاوازی 85 هه‌زار ده‌نگ له پێش لیستی دووه‌مه‌وه‌یه.