14/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌مكی نه‌ته‌وایه‌تی له دیدوبۆچونی م.مهلاعوسماندا
مێژوی جیهانی ئیسلامی دره‌وشاوه‌یه به بون وڕۆڵ وكاریگه‌ری زانا پایه به‌رزه‌كان كهلهگشت پارچه‌و ههرێمهكانداولهههموچهرخ وسه‌رده‌مێكدا ڕێ نیشانده‌ری كاروانیان بون وههن وتاكو كۆتایی ژیانی دونیا به‌رده‌وامن , هه‌ندێك له‌وان ڕۆحیان ده‌گه‌ڕێته‌وه حوزورو هه‌ندێكیش چاوه‌ڕێن به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ڕیشه دارن و ناگۆڕێن , ولهههرجێیهك ولهههرسهردهمێك سه‌رچاوه‌ی وزهوتین و بینایین وژیان به‌بێ بونی ئه‌م نوێ سازانه هیچ ماناوچێژێكی نیه وجارجارهولێرهولهوێیش كه‌سانێك هه‌بون ئه‌و ناوه‌یان له‌خۆیان ناوهولهپشت شێوه‌ی ئه‌وانه‌وه خۆیان شاردوه‌ته‌وه تاكو ئه‌و په‌ڕه زێڕینانه چڵكن بكه‌ن به‌ڵام هیچ كات سه‌ركه‌وتو نه‌بون ونابن .
كوردستانیش یه‌كێكه له هه‌رێمه گرنگه‌كانی جیهانی ئیسلامی كه‌هه‌میشه ئاوه‌دان بوه به زانا هه‌ڵكه‌وتوه كان له‌گشت زانست وبوارهكاندا وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوه له‌ڕێنمایی وئاراسته كردنی جهماوهروبهرگری كردن له‌گه‌ل ونیشتیمان له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ست درێژی وسته‌مێك وهه‌میشه هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕش وجیهادوبهرخۆدان بون , ته‌نانه‌ت له شۆڕشه نهتهوایهتیهكانیشدا زاناوكهسایهتیه ئایینیه‌كان یان سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كان بون یان ڕۆڵی پێشه‌نگیان بینیوه ومێژوی كۆن ونوێ ڕازاوه‌یه بهجیهادوخهباتی ئه‌م كه‌سایه‌تیانه .
له‌م پارچه‌یه‌ی كه‌ئێسته هه‌رێمی كوردستانه ئه‌گه‌رچی شۆڕشه نه‌ته‌وییه‌كانی كورد له لایه‌ن كه‌سایه‌تی بنه‌ماڵه ئایینیه‌كانه‌وه پێشه‌وایه‌تی وڕابه‌رایه‌تی ده‌كرا , ناوبه‌ناویش هه‌ندێك هێڵی جیا له ئایین وهزروكلتوری جه‌ماوه‌ر بهوشۆڕش وخه‌باته ئاوێته ده‌بون كه به‌ڕای من دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان زیاتر سودیان لێ ده‌بینین به‌وه‌ی مۆركی دژه ئایینیان به‌ناهه‌ق به‌نێوچاوی ئه‌م گه‌له موسڵمانه‌دا ههڵدهوا سی تاكو ببێته پاساوێك بۆ ئهوكۆمهڵكویانهی له‌مێژودا كه‌م وێنه بون .
بزافی ئیسلامی عێراق وكوردستانیش كه په‌یوه‌ستی هه‌رێمایه‌تی بون به‌عێراق ئه‌گه‌رچی به‌شێك نه‌بون له‌ده‌سه‌ڵات ئهوههموستهموتاوانانهی كه ده‌رهه‌ق گه‌لی كورد ده‌كران وبه‌دڵیش نیگه‌ران بون به‌ڵام هه‌رگیز له ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆیان وبێگه‌ردی په‌یام وچاوهڕوانكردنی گه‌لی كوردوعیراقدا نه‌بون وئه‌و بهدهمهوهنههاتنهی ئه‌م گه‌له موسڵمانه لهومهینهتی وڕۆژگاره سه‌ختانه‌ی ڕوبه‌ڕویان بویه‌وه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی قورئان وفه‌رموده بون له به‌ده‌مه‌وه‌هاتن وهاوسۆزی بو سته‌ملێكراوان ولهدونیایشدا لهوتاقیكردنهوهدا پله‌ی باشیان نه‌هێناو زۆرپاش كه‌وتن وئه‌و مێژوه‌ش جارێكی تردوباره نابێته‌وه تاكو قه‌ره‌بوی ئهوپاشكهوتنهوهی تێدا بكه‌نه‌وه .
له‌وه‌ش گرنگتر هه‌لێكی له‌بار ڕه‌خسا تاكو له ژێرچه‌تری ئه‌زمونی ئیجتیهادی بوێرانه‌ی مامۆستا مه‌لا عوسمان وئه‌و پۆله زانا دونیا نه‌ویستانه‌ی كوردستاندا خۆیان ببیننهوهوسهرلهنوێ مێژوی كاروچالاكیان تۆماربكهنهوهو له‌به‌ر ڕۆشنایی ئایه‌ت وفه‌رموده‌كانی سه‌رخستنی سته‌ملێكراواندا باشترین ته‌فسیری عه‌مه‌لی فه‌رمان بهچاكهكان بۆجه‌ماوه‌ر بهۆننه‌وه تاكو به‌هه‌موان بتوانن خراپه‌ی خراپه كاران بسڕنه‌وه كه‌ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی بونیكۆمهڵگای ئیسلامی وكاری به‌كۆمه‌ڵی ئه‌م ڕێبازه‌یه .
ئه‌وه فه‌زڵ وته‌وفیقی خودایی بو كه مامۆستا مه‌لاعوسمان توانی مهدرهسهیكی هزری بونیات بنێت كه به شێوه‌یه‌كی گشت گیر هه‌مو چه‌مك وبواره‌كانی ژیان وكاری ئیسلامی بگرێته‌وه ومن لێره‌دا چه‌ند دێڕێك له مێژوی ئه‌م زاناوڕابهره له‌بواری نهتهوهونیشتماندا ئاماژه پێ ده‌كه‌م چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا كه ئه‌وجۆره مه‌ترسیانه‌ی پێشان ئێسته بون به به‌شێك لهڕابوردوجادهكان پان وته‌خت بون وغایبهكانی ئه‌وڕۆژگاره تازه به‌تیۆری وانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان پێ ده‌ڵێنه‌وه !.
مامۆستای ڕابه‌ری تاقانه كاتێكیش ڕیشسپێتی لاوانی موسڵمانی له‌ئه‌ستۆدا بوههمیشه ئاراسته‌ی كاره‌كانی به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیی بهرهوبهرژهوهندی گه‌له‌كه‌ی دهبردهوهولهههربۆنهوڕوداووههڵوێستێكدا ناوی كوردستانی بهرزدهنرخاندوداكۆكی لێده‌كرد نمونه‌ش ئه‌و كۆنگرانه‌ی بهغداوكۆڕوكۆبونهوهكان له‌شه‌سته‌كاندا پێداگری ده‌كرد له‌سه‌رناوی كوردستان ولهحهفتاشدا به‌پرۆژه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌شداری شۆڕشی كوردی كردوبهنوێنهرایهتی سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد پاشای قسهڕۆشتوی گه‌وره‌ترین وڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌وكاته‌ی بینی ولهشۆڕشیشدا ڕۆڵی خۆی هه‌بو ,له‌قۆناخه سه‌خته‌كانی پاش نسكۆی شۆڕشیشدا ده‌نگی دلێری وره به‌خشی ناوكۆڕوكۆمهڵ وجهماوهربو ئهوهههرلهخۆی ده‌وه‌شاوه كه له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانیدا كاتێك وتارخوێنهكه دژی شۆڕش وسه‌ركردایه‌تی كورد قسه‌ی نابه‌جێی كرد هه‌ستاو فه‌رموی ئه‌مه نوێژ نیه‌و مزگه‌وته‌كه‌ی به‌جێ هێشت , ئه‌وه هه‌رنه‌ته‌وه دۆستی مامۆستا مه‌لاعوسمان بو كاتێك خۆی وبنه‌ماڵه‌كه‌ی دیل كراین وبهرهوزیندانی سه‌ماوه بهڕێخراین كه ده‌كرا به كه‌مێك سازش لهوبهنده ڕزگارمان ببێت فه‌رموی من زیندانم له‌وه پێ باشترهوتهنانهت پاساوی زیندانی بونه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌بو كه ئێمه له‌سه‌ر كاكم (مهلاسۆران ) زیندانی بوین له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه بو له‌ڕیزی شۆڕشدا كه‌چی جه‌نابی مامۆستا زیندانی كردنهكهمانی پێ باشتربولهوهی كاكم خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه وه‌ك زۆرێك له خه‌ڵكی تر , هه‌روه‌ك چۆن زیندانه‌كه‌ی كردبوبه مه‌دره‌سه‌یه‌كی یوسفی وله‌گه‌ڵ نوسینی ته‌فسیردا وانه‌ی خۆڕاگری ونه‌چونه ژێرباری زوڵمی به هاوڕێیانی زیندان ده‌وته‌وه .
كاتێكیش كه ئیتر هیچ ماوه‌ی ژیان وبه‌رگری نهێنی ناوخۆیی نه‌ما به‌ناچاری قۆناخی كۆچ كردنی گرتهبهرولهوێش بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی كارای چه‌كداری ئیسلامی گه‌وره‌ی بۆشۆڕشی كورد هێنایه دی .
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئهوكاتهوئهوكۆمهڵهزاناوكهسایهتی وئهوپێشمهرگهئازاودلێرانهبهڕابهرایهتی جه‌نابی مامۆستا توانییان باشترین ڕۆڵی نیشتمان دۆستی وخۆشه‌ویستی بۆگه‌ل ببینن وله‌چه‌ندین نهبهردوڕوبهڕوبونهوهدا گورزی كوشنده له‌دوژمنانی گه‌ل ووڵات بوه‌شێنن وله‌بواری ناساندنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردبهجیهانی ئیسلامی ڕۆڵی جه‌نابی مامۆستا بێ وێنه‌بو به‌تایبه‌تی له شاڵاوه‌كانی به‌ناو ئه‌نفال وكیمیابارانی ههڵهبجهدالهگشت لایه‌ك په‌یامه‌كانی جه‌نابی مامۆستا تابلۆبون .
شایانی باسه له‌گه‌ڵ ئهوههموسهرقاڵیه به‌كاروباری جیهادوشۆڕش مه‌سه‌له‌ی سه‌رپه‌رشتی په‌نابه‌ران وكۆچبه‌ران وكاری خێری وفریاكهوتنی لهیادبو كه خودا ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێ به‌خشین یه‌كه‌مین ڕیخراوو ده‌زگای فریاكه‌وتن وخێرخوازیمان له‌ژێر سێبه‌ری عه‌باكه‌ی جه‌نابی مامۆستای ڕابه‌ردا هێنایه دی به‌بێ ئه‌وه‌ی منه‌ت بنێین به‌سه‌ر بێ نازهوناوی هه‌ژاره‌كانیش بزڕێنین .
ئه‌وانه هه‌مو ئاماژه‌ن بۆمێژویهكی گه‌وره‌وگرانی جه‌نابی مامۆستامه‌لاعوسمان وهاوهڵه به‌ڕێزه‌كانی له زاناوپێشمهرگه دونیانهویستهكان كهئهگهرفێرشنهكانی ئێسته بهههرمهبهستێك نه‌یخوێنیته‌وه هیچ كات لهشكۆوگهورهیی ئه‌و مێژوه كه‌م ناكات و ڕۆژێك دادێت سیسته‌مه‌كان وه‌ها بسازێن كه‌ته‌واوی ئه‌و سه‌روه‌ریانه وه‌ك تیشكی خۆر كه‌س نه‌توانێت سانسۆریان بكات , بۆ ڕۆژی دواییش پێم خۆشه هه‌مومان بچینه خزمه‌ت ئهوئایهتهوبێ نازیمانی پێ بشكێنین (تِلْكَ الدَّارُ الاخِرَة نَجْعَلُهَا لِلذینَ ڵا یُڕیدُونَ عُلُوًّا فِی الْأَرض وَڵا فَسَادًا ۚ وَالْعَاقِبَهُ لِلْمُتَّقِینَ