13/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خۆر دزران
ئه‌مڕۆ راست ده‌بێته بیست ساڵ
كه له‌شكری هۆلاكۆی نوێ
خوێنی شارێك ده‌كات حه‌ڵاڵ
ئه‌و له‌شكره به‌عسی نه‌بوو
به‌ڵام خۆزگه به‌عسی بایه
خه‌ڵكی شار جه‌نگاوه‌ر نه‌بوون
هه‌تا ته‌مبێ كرانایه
سه‌د مه‌خابن
ئه‌وه‌ی به‌عسی پێیان نه‌كرا
ئه‌مان كردیان
ئه‌و خه‌ونه ئه‌رخه‌وانیانه‌ی
كه شار هه‌یبوو
ئه‌مان بردیان
***
هۆ سه‌یفه‌دینی مامۆستا
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی
مرۆڤ كێ با
له‌به‌رده‌م كه‌سێتی به‌رزتا
به شه‌رمه‌وه راده‌وه‌ستا
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی
بۆ سزادان
ناوت له لیسته ره‌شه‌كه‌ی به‌عسدا بوو
له به‌یانیه‌كی ئارامی شاره‌كه‌مدا
به به‌رچاوی شاره‌زوور و باڵانبۆوه
به به‌رچاوی شنروێ و هه‌ورامانه‌وه
په‌ڵه هه‌وری چڵكن و ڕه‌ش
هات ودایپۆشی ئاسمانم
دڕنده و كوێر دڵانى نوێ
كه روونیان كرده‌وه دیده‌ی
له‌شكری جه‌نگیز و هۆلاكۆخان
هاتن و واوه‌یلا بۆ شار
بۆ شیعر و لۆژیك و گوتار
تۆی خۆری مه
سیما و قه‌ڵه‌م و پرشنگت
له‌و رۆژه ته‌واو ره‌شه‌دا
لێمان دزران