چووم بۆ كلینیكەكەی خودا بۆئەوەی پشكنینی گشتی بكەم. زانیم كەنەخۆشم.فشاری خوێنیان پشكنیم. دەركەوت كە نەرمونیانیم هاتوەتە خوارەوە. كاتێك گەرمی لەشیان پێوام، گەرمی پێو40 پلە شڵەژان و نائارامی نیشاندا.پشكنینی لێدانەكانی دڵیش پیشانیدا كەپێویستم بەچەندین دەرگای عەشق و خۆشەویستیە.تەنهایی شادەمارەكانمی داخستبوو و نەیان ئەتوانی خوێن بگوێزنەوە بۆ دڵی چۆڵم. ڕۆیشتمە بەشی شكاوی، چونكە نەم ئەتوانی لەگەڵ هاوڕێكانمدابم و لەباوەشیان بگرم. بەهۆی حەسودییەوە بەزەویدا كەوتبووم بۆیە توشی وەها شكاوییەك ببووم.بەوەشم زانی كەكێشەی نزیك بینیشم هەیە، چونكە نەمدەتوانی بڕوانمە دورتر لەهەڵەكانی دەروبەرم. كاتێك سكاڵام كرد لەگرفتی بیستنم، دەركەوت ماوەیەكە گوێم لەدەنگی خودا نەبووە لەكاتێكدا ئەو بەدرێژایی ڕۆژ قسەم لەگەڵ دەكات....
بۆهەموو ئەم گرفتانە، ڕێنوێنیەكی خۆڕاییان كردو بڕیاری سوپاسگوزاریمدا لەمە بەدوا، تەنها سود لەو دەرمانانە وەرگرم كەلە وشە ڕاستەقینەكانیدا ڕێگەی پێداوم:
هەموو ڕۆژێك جامێك قەدرزانی بنۆشم،
پێش چونە سەركار، كەوچكێك ئارامی بخۆم،
سەری هەركاتژمێرێك جارێك یەك كەبسول خۆڕاگری و یەك پەرداخ برایەتی و جامێك خاكی بوون بخۆمەوە،
كاتێك كەدەگەڕێمە ماڵەوە، بەئەندازەی پێویست ئەوین نۆشبكەم،
كاتێك ئەچمە سەر جێگەی خەوتن، دوو دانە حەبی ویژدان ئاسودەكەر بخۆم.
هیوادارم خودا بەخششەكانی بەسەر ئێوەشدا بڕژێنێت:
پەلكە زێڕینەیەك لەبری هەر زریانێك،
زەردەخەنەیەك لەبری هەر فرمێشكێك،
هاوڕێیەكی خۆبەختكەر لەبری هەر كێشەیەك،
ئاوازێكی شیرین لەبری هەر ئاهێك،
وەڵامێكی نزیك بۆ هەر نزایەك.
ڕستەی كۆتایی: خەمەكە لێرەدایە كەمن، (ئەوەی كەهەم)بەهەڵەوەرمگرتووە لەبری(ئەوەی ئەبێت هەبم) ، وائەزانم ئەوەی كەئەبێت هەبم،ئەوەم، لەكاتێكدا ئەوەم،نابێت وابم.