13/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌یمونێکی دایک،چه‌ندین رۆژ بێچوه مردوه‌که‌ی له‌باوه‌ش ئه‌گرێت
دایکه مه‌یمونێکی پرسه‌بار. له‌جه‌نگه‌ڵی تانگکوکوی ئهندهوزیادا، چه‌ندین رۆژ بێچوه مردوه‌که‌ی له‌باوه‌ش ئهگگرێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌یگوازێته‌وه.
له وێنه کانی وێنه‌گر ئاندرۆ ولمسیی 31 ساڵه‌دا که ئه‌م مه‌یمونه‌ی وێنه‌گرتوه.چه‌ندین رۆژ مه‌یمونێک بێچوه بێ گیانه‌که‌ی به‌خۆشه‌ویستیه‌کی زۆره‌وه له‌ئامێزی خۆیدا پارێزگاری لێ ئه‌کات، له‌کاتی نزیک بونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌یمونێکی تر له بێچوه‌که‌ی به‌توندی به‌رهه‌ڵستی ئه‌کات وهه‌روه‌ها ئهینیت بهسینهیهوهو بۆنی ئه‌کات و زۆر به‌تاس و خه‌مه‌وه ته‌ماشای بیچوه بێ گیانه‌که‌ی ئه‌کات. وێنه‌گره‌که ئه‌ڵێت ئه‌م دیمه‌نه بۆ ئێمه زۆر خه‌مناک بوو.
والمسلی وێنه‌گر ئه‌ڵیت به‌بینینی ئه‌م دیمه‌نه گه‌یشتم به‌و ئه‌نجامه‌ی جیاوازیه‌کی زۆر که‌م له‌نێوان ئیمه‌و مه‌یموندا هه‌یه....
م.ح