13/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان: ئێران ته‌زویری بۆ یه‌كێتی ئه‌نجامداوه
گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كێتی به هاوكاری ئێران ساخته‌كاری كردووه یه‌كێتیش ئه‌وه به توندی ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه له كۆتایی مانگی رابردوودا یه‌كێتی توانی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگ بهێنێت له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا.
زمناكۆ جه‌لال، به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئاوێنه‌ی راگه‌یاندوه "یه‌كێتی ته‌زویری زۆری كردوه له‌رێگای كارتی ده‌نگدان‌و دروستكردنی هه‌ویه‌و دروستكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی‌و دوباره‌بونه‌وه‌ی ناو‌و هاتنه‌وه‌ی ناوی مردو كه هه‌مو ئه‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ئه‌نجامدراوه".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ئه‌وان وه‌كو چوار حزب (گۆڕان، پارتی، یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ) داوایانكردوه هه‌مو ئه‌و په‌نجه مۆرانه به‌راوردبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چه‌ندی ده‌نگی دوباره‌یه‌و چه‌ندی ته‌زویركراوه، هه‌روه‌ها "ئێمه خۆشمان چه‌ندین دۆكیومێنتمان ده‌ستكه‌وتوه كه چۆن ته‌زویركراوه، هه‌ربۆیه ئێمه سكاڵای یاساییمان تۆماركردوه".