12/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زنجیرەی فەرموودە لاوازو هەڵبەستراوەکان کە بڵاوە لەسەر زمانی خەڵک و مامۆستاکان
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد :
خوای بەرز یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی هەر جارەی فەرموودەیەکی لاواز یان
هەڵبەستراو کە خەڵکی لەسەر زاریانە یان بەناو مامۆستاکان دووبارەی ئەکەنەوە
بە جەنابتان بناسێنم و موسڵمانانی لێ ئاگادار بکەمەوە بە هیوای ئەوەی لەو
کەسانە بین بەرگری ئەکەن لە سوننەتی پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه وعلى اله وسلم.
(1) ئەو فەرموودەی ئەو پرسیارەی تێدا ئایا بڕوادار درۆزن ئەبێت؟
پێشەوا مالک لە کتابی الموطأ ڕیوایەت ئەکا بەو شێوە :
(عَنْ صَفْوَانَ بْنِ سُلَيْمٍ أَنَّهُ قَالَ قِيلَ لِرَسُولِ اللَّهِ
صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَيَكُونُ الْمُؤْمِنُ جَبَانًا فَقَالَ
نَعَمْ فَقِيلَ لَهُ أَيَكُونُ الْمُؤْمِنُ بَخِيلًا فَقَالَ نَعَمْ
فَقِيلَ لَهُ أَيَكُونُ الْمُؤْمِنُ كَذَّابًا فَقَالَ لَا) واتە : (پرسار
کرا لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئایا بڕوادار جبان
=ترسنۆک= ئەبێت فەرمووی : بەڵێ ئەوجا پێیان ووت : ئایا بڕوادار ڕەزیل ئەبێت
فەرمووی : بەڵێ جا پێیان ووت ئایا بڕوادار درۆزن ئەبێت فەرمووی : نەخێر ).
ئەو فەرموودە لاواز (ضعیف)ە هۆی لاوازیەکەشی ئەوەیە کە (مرسل) ە یانی
صفوان بن سلیم تابعیە نەک سەحابی ئەگەر تابعی شتێک لە پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم بگێڕێتەوە ئەوە پێی دەوترێ (مرسل) وە مرسل پچڕانی
تێدا لە سەنەدەکە چونکە تابعی پێغەمبەری خوای نەبینیە صلى الله علیه وعلى
اله وسلم وە فەرموودەی لێ نەبیستیە تەنها بە سەحابی گەیشتیە خوا لێیان ڕازی
بێت! لەبەر ئەوە فەرموودەکە بە لاواز ئەژمێردرێ چونکە نازانرێ ئەو تابیعیە
فەرموودەکەی لە کێ بیستوە لە کەسێکی سیقە یان لاواز! بۆ تاریفی مرسل
ئەتوانن بگەڕێنەوە سەر کتابی نزهة النظر یان الباعث الحثیث یان کتابەکانی
تری باسی علمی مصطلح الحدیث.
وە پێشەوا (المنذری) لە کتابی (الترغیب
والترهیب) ئەفەرموێ : مالک ڕیوایەتی کردووە بە (مرسل) ی وە پێشەوا البانی
ئەفەرموێ لە ضعیف الترغیب والترهیب ژمارە 1753 (مرسل ضعیف) وە پێشەوا ابن
باز وە هاوکارانی لە لیژنەی فەتوای سعودی ئەو فەرموودە بەلاواز دا ئەنێن
مجلة البحوث الإسلامية>العدد السادس والخمسون>الإصدار : من ذو
القعدة إلى صفر لسنة 1419هـ 1420هـ>الفتاوى>من فتاوى اللجنة الدائمة
للبحوث العلمية والإفتاء>مدى صحة حديث أيكون المؤمن سارقا
من الفتوى رقم 4964
(الجزء رقم : 56، الصفحة رقم: 74)
السؤال الثاني : سمعت حديثا عن رسول الله صلى الله عليه وسلم ولكني لا
أدري هل هو صحيح أم كذب وأريد أن أعرف أصله وفي أي كتب الحديث ورد ؟ سألوا
رسول الله صلى الله عليه وسلم . فقالوا : أيكون المؤمن سارقا ؟ قال : " نعم
" أيكون زانيا ؟ قال : " نعم " أيكون كاذبا ؟ قال : " لا لا لا . وفي لفظ
آخر : أيكون المؤمن بخيلا ؟ قال : " نعم " أيكون جبانا ؟ قال : " نعم "
أيكون كاذبا ؟ قال : " لا لا لا ؟ أفيدونا جزاكم الله .
الحمد لله وحده ، والصلاة والسلام على رسوله وآله وصحبه ، وبعد :
ج : هذا الحديث رواه المنذري في باب الترغيب في الصدق والترهيب من الكذب
من كتابه الترغيب والترهيب جزء 4 بلفظ : " وعن صفوان بن سليم قال : قيل يا
رسول الله : أيكون المؤمن جبانا ؟ قال : " نعم " قيل له : أيكون المؤمن
بخيلا ؟ قال : " نعم " قيل له : أيكون المؤمن كذابا ؟ قال : " لا رواه
مالك مرسلا ، وهو كما قال المنذري حديث مرسل والمرسل من قسم الأحاديث
الضعيفة .
وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
عضو نائب رئيس اللجنة الرئيس
عبد الله بن قعود
عبد الرزاق عفيفي
عبد العزيز بن عبد الله بن باز
پاش ئەوەی بۆمان دەرکەوت ئەو فەرموودە لاوازە دێمە سەر چەند تێبینیەک بەڵکو زیاتر سوود وەربگرین
تێبینی یەکەم : درۆزنی یان ترسنۆکی یان ڕەزیلی هەرسێکی تاوانی ناشیرنەو لە
سیفەتی بڕوادار نیە وە زەم کراوە لە قورئان و فەرموودەی سەحیح کە من لێرە
تەنها فەرموودەیەک ئەهێنمەوە وەک نمونە شوێنی زیاتر ڕوون کردنەوە بابەتی
تایبەتە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ليس لأحد
على أحد فضل إلا بالدين أو عمل صالح حسب الرجل أن يكون فاحشا بذيا بخيلا
جبانا) صحيح الجامع 5419 واتە : (کەس فەزڵی نیە بەسەر کەسەوە تەنها بە دین
نەبێت یان کردەوەی چاک بەسە پیاوێک =ئەوەندەی بەسە کە تاوان بار بێت و لە
ئەهلی خەیر نەبێت بەوە بچێتە ڕیزی ئەهلی شەڕ= کەسێکی جنێودەرو قسەناشیرن و
بێحەیا=باسی شتی ناشیرن بکات= وڕەزیل و ترسنۆک بێت).
تێبینی دووەم :
گێڕانەوەی ئەو فەرموودە بۆ خەڵکی لەلایەن هەندێ بەناو مامۆستا لە ووتارو
دەرسەکانیان بێ ئەوەی ئاماژەی پێ بکەن کە لاوازە جۆرێک لە تەمبەڵی دروست
ئەکات لای بڕواداران و پشتی لێدەکەنەوە لە فەرمان کردن بەچاکەو نەهی کردن
لە خراپەو جیهاد لە پێناوی خوا دەڵێن مادام وایە ئەگەر ئەو فەرزانەش نەکەین
هەر لە ئەهلی بەهەشتین و زەم ناکرێین! کە فەرموودەکە ئەگەر ڕاستیش بوایە
ئەوەی لێ نەئەفامرایەوە بەڵکو ئەوە مانەکەی ئەبوو کە ترسنۆکی وە ڕەزیڵی زەم
کراون و تاوانن بەڵام درۆ کردن تاوانێکی گەورەترە!
تێبینی سێهەم :
هەندێ لەو بەناو مامۆستای ئاخیر زەمانانەی ئەو سەردەمە کە مامۆستای قسانن
ڕاکردوی مەیدانن! ئەو فەرموودە لەوەیە بکەنە حوججە بۆ ئەوەی کە خۆیان
بەزمان خەڵکی هان ئەدەن بە ناوی جیهاد کردن =ئەو جیهادەی خۆیان بانگەشەی
ئەکەن= خۆشیان و مناڵیان تۆزیشیان لێ نانیشێتەوە! کە پرسیاریان لێ بکەی
ئەوە بۆ خۆتان پێشی ئەو خەڵکە ناکەون کە هانیان ئەدەن بەڵگەو بیانوی پڕوپوچ
ئەهێننەوەو تانەی ناشیرین ئەگرنە غەیری خۆیان گوایە غەیری ئەوان درۆش ئەکا
کە نابێ لە بڕوادار بێ! بەهەر حاڵ دیارە ئەو جۆرە کەسانە زۆرن کە بەداخەوە
درۆشیان تیایە بەڵام چی بکەین خەڵکیش پێیانەوە خەڵەتاوە بە تایبەت
گەنجەکان لەوانیش بەتایبەت ئەوانەی شارەزاییان نیە لە زانستی شەرعی!
هیوادارم پاش ئەوەی هەرکەسێک زانی ئەو فەرموودە لاوازە چیتر نەیکاتە بەڵگەو
خەڵکی موسڵمانی لێئاگادار بکاتەوە خوا هەموو لایەکمان ڕاگیر بکات لەسەر
حەق.