12/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له رووداوه‌كانی فه‌للوجه‌و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه
{ سه‌رنجێك له مێژووی ململانێی خوێناوی له‌وڵاتی نێوان دوو ڕووبار ( میزۆپۆتۆمیادا }
له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه كه تیایدا ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و سیستمی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بهركهناركراو سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن به‌ره‌ی سه‌ركه‌وتوانی جه‌نگه‌كه داڕێژرایه‌وه، وڵاتی عێراق كه له دوای ئه‌م جه‌نگه جیهانییه، له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه داگیركراو سیستمێكی پادشایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراو له‌ژێر ركێفی ئینتیدابی به‌ریتانیای ناسراو به شانشینی گه‌وره(المملكه العڤمی)دابوو، به‌ڵام توانی وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر یاریه‌كانی خۆی بوه‌ستێ، قۆناغی رژِێمی پاشایه‌تی به‌ڕای ئه‌و نه‌وه به‌ڕێزانه‌ی كه له‌ژیاندا ماون‌و چه‌ند ساتێكیان له‌و مێژووه له‌بیرماوه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه كۆماریهكاندا به‌ڕۆژگاری ئێستاشمانهوهن ئه‌و سه‌رده‌مه بهزێڕینترین سه‌رده‌می هێمنیو خۆشی‌و ئارامی بۆ سه‌رجه‌م گهلانو پێكاتهو هزو تیره‌و ئاینزاكانی عێراق داده‌نێین.
عێراق له‌ژێر ڕكێفی دواین خه‌لیفه‌ی عوسمانی ده‌ربازبوو كه به‌داخه‌وه سیستمی خه‌لافه‌تی عوسمانی (به‌ناو ئیسلامی) كه له‌دوا قۆناغی پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا به‌وه‌سفی (پیاوه نه‌خۆشه‌كه) ناودێركرابووو چه‌نده‌ها ده‌ردو په‌تای كوشنده‌ش له‌جه‌سته‌ی ئه‌م پیاوه (له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی)یدابوو به‌ڵام عێراق وه‌ك وڵاتێكی تازه‌ی ناوچه‌كه له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیو له‌ژێر حوكمی سیستمی پاشایه‌تیدا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گه‌شه‌كردووی نێوخۆ‌و پاشان خاوه‌ن ڕۆحێكی ههرێمیو نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به خۆی بوو، له‌نێو ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌كانیشدا دانی پێدا نرابوو.
له‌ساڵی(1958)ه‌وه قۆناغی دوای ڕووخانی پاشایهتیو سیستمێكی كۆماری له‌شۆڕشی (14)ی ته‌مموزی ئه‌و ساڵه‌دا له لایه‌ن سوپاوه‌و به‌سه‌ركردایه‌تی (عبدالكریم قاسم) هاته‌ئاراوه‌و جۆرێك له سیستمی سیاسی به‌سه‌ر ده‌سپێكی قۆناغه كۆماریهكهدا سه‌پێنرا، ئه‌وه‌بوو به‌ڕای ئاگایانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ساڵی (1959)وه عێراق چه‌ندین هێزی سیاسی نه‌یاری تیادا په‌یدابوو، هه‌رهه‌مان ساڵ له‌دنیای سیاسی ( C.I.A )یه‌وه عێراق به‌ترسناكترین وڵات داده‌نرا، له‌ساڵی (1961)ه‌وه ناكۆكی نێوان حكومه‌تی عێراق‌و شۆڕشی كورددا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه شۆڕشی ( 11)ی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه‌ی لێكهوتهوه كه تا ئه‌مڕۆش ئاسه‌واری ناكۆكییه‌كانی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری دیاریكراوی ئه‌م وڵاته هه‌یه، به‌كورتی له‌مڕووه‌وه ده‌شێت بڵێین كه (ناكۆكییه سیاسیه‌كان)دیارترین سیمای یه‌كه‌مین كۆماری ئه‌م وڵاته بووه، تا ئه‌مڕۆ له‌قۆناغی كوردهتاكهی (8)ی شوباتی(1963) تا ڕۆژانی (18)ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ توندوتیییهكی خوێناوی هاته‌ئاراوه كه وه‌ك ئاماژه‌ی گۆڕانی (ململانێی سیاسی بۆ توندوتیژی سیاسی)ی نێو یه‌كه‌مین كۆمار بوو، ئه‌وه‌بوو میكانیزمی ده‌وڵه‌ت بوو به (هێزی سه‌ركۆماری) له‌به‌شه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی عێراقداو، به(هێزی جه‌نگ)یش له‌به‌شه كوردییه‌كه‌ی باكووری وڵات ناسراو به(كوردستان)دا.
له‌ماوه‌ی حوكمی هه‌ردوو (عارف)هكهدا (عبدالسلام عارف‌و عبدالرحمن عارف)یش وزه‌و تینی ململانێ‌و توندوتیژیش به‌ره‌و هێمنبوونهوهو ته‌نانه‌ت ته‌واوبوونیش ده‌چوو به‌تایبه‌تیش كه خۆیان لهتوندڕهوه به‌عسیه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌په‌رسته عه‌ره‌به‌كانیش ڕزگاركردبوو، ده‌شێت قۆناغی حوكمی ئه‌م ماوه‌یه (1963، 1968)به قۆناغی حوكمی عه‌سكه‌رتاریه‌تی میانڕه‌وانه وهسفبكهین، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا (قۆناغێكی متبوون)یش یان (ونبوونیش) بوو، هه‌رچه‌نده وڵات هه‌ناسه سروشتییه‌كانی بۆ گه‌ڕابێته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ردوو پارتی گه‌وره‌ی وه‌ك (حزبی به‌عس)و (حزبی شیوعی)یش هه‌ناسه‌ی ئارامییان له‌گه‌ڵ داده‌دا.
هاوكات له‌وماوه‌یه‌دا ناوبه‌ناو جه‌نگی توند‌و هێواش له‌گه‌ڵ كوردا له‌ئارادابوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان (جگه له‌ده‌سه‌ڵات) كرابوونه ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌ی حوكمهوهو له‌چوارچێوه‌یه‌كی نهێنیدا كاریان ده‌كرد، دوای ڕووخانی حوكمی عارفی له‌ساڵی (1968)دا، قۆناغی حوكمی تاكڕه‌وی‌و دیكتاتۆریانه‌ی به‌عس له‌ماوه‌ی ساڵانی (1968، 1991) هاته‌ئاراوه (به‌ڕای چاودێران‌و پسپۆڕانی سیاسی) ئه‌م قۆناغه به‌بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی تۆتالیتاری (سه‌رتاپاگیر،شمولی)داده‌نرێت، نه‌خاسمه له‌ساڵێ (1979)شه‌وه كه (سه‌دام حوسێن) جڵه‌وی سه‌رۆكایه‌تی گرتهدهستو به‌كرده‌یی ده‌ستیكرد به بنیاننانی (ده‌وڵه‌ته تۆتالیتاریهكه)و هاوكات ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌هاشی بۆ خۆی مسۆگه‌ركردو ئیدی هه‌موو وڵات له‌و په‌ڕی باكووره‌وه تا ئه‌مپه‌ڕی باشوور له‌قۆناغی (عێراقی سه‌دام)دا خۆی بینییه‌وه(سه‌دام)ته‌نها یه‌ك ساڵ به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه حوكمیكرد، له‌مانگی ئه‌یلوولی (1980)وه تا كۆتای ساڵی (1988) جه‌نگێكی درێژه‌خایه‌نی به هاندانی زلهێزه‌كه‌ی خۆرئاوا‌و بهیارمهتیو هاوكاری ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو (بهموبارهك بایی مه‌عنه‌ویانه‌ی سۆڤیه‌تیش)دژی گه‌وره‌ترین وڵاتی هاوسێی كه ئێران بوو به‌رپاكرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سكه‌وت‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ستراتیژی یان ئیقلیمی یان نێوده‌وڵه‌تیشی لێبچنێته‌وه.
له‌سه‌رتاكانی ساڵێ (1990)یشه‌وه كه‌وته گێڕانی گێچه‌ڵ به‌وڵاتانی كهنداوو له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌و ساڵه‌دا په‌لاماری بچووكترین ده‌وڵه‌تی دنیا‌و هاوسێی كه(كوه‌یت)بوو به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه كوه‌یت پیلانی ئابووری خۆرئاوای له‌دژ ده‌گێڕێت ئیدی له‌مه‌وه قۆناغی حوكمی ئیفلیجبوونهوهی ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵانی (1991بۆ 2003)هاته ئاراوه، واته دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێكهێنرا بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی سوپای عێراق له كوهیتو پاشان سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری‌و دواتر تۆمه‌تباركردنی عێراق به‌خاوه‌ندارێتی چه‌كی كوشنده‌ی ئهتۆمیو میكرۆبیو كیمیایی تا له‌ئاكامدا به‌م تاوانه ڕژێمی به‌عس كه (35)ساڵ له حوكمدا بوو به‌زه‌بری هێزه گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانی (2003)دا ڕووخێنرا، له‌گه‌ڵ ڕووخانیشیدا ئه‌و ماشێنه سه‌ربازییه گه‌وره‌یه‌ی سوپاكه‌شی تێكوپێكدراو له‌ڕیشه‌وه وردوخاشكرا.
له‌دوای ساڵی (2003)ه‌شه‌وه عێراق وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه كه‌وته ژێرده‌ستی ئهمهریكاو له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌و پارت‌و گرووپه سیاسی‌و نهتهوهییو تایهفهگهریو مه‌زهه‌بییانه‌ی كه به (ئۆپۆزسیۆن) ناودێر كرابوون، به‌ڵام عێراق تیایدا زیاتر تووشی داڕمان‌و پهرتهوازهییو گهندهڵیو لێكدابڕان هات، وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێكی تری ململانێی سیاسی‌و تایهفهگهریو مه‌زهه‌بی كه زۆرجار به‌ره‌و توندوتیژیو زه‌برو زه‌نگی خوێناوی وه‌ها بووه كه‌هه‌رگیز له‌مێژووی كۆن‌و نوێ‌دا به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو، ناكۆكییه خوێناوییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پێكهاته سه‌ره‌كییه عهربییهكهی عێراق (سوونه‌و شیعه)دیارترین تراژیدیای عێراقیه‌كان بوو كه دوای باڵاده‌ستی پێكهاته‌ی شیعه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سته‌می نیوسهدهی ڕابردوویان له پێكهاته‌ی سوننی بهگشتیو له‌لایه‌نگرانی به‌عسیش به‌تایبه‌تی، كه به‌داخه‌وه نهئهمهریكای داگیركهرو نه حكومه‌تی به‌ناو فیدڕاڵیش نه‌یتوانیوه تا ئه‌مڕۆ ڕاسته‌وخۆ كۆنتڕۆڵی ئه‌م بارودۆخه بكات، به‌ڵام پێده‌چێت به تێپه‌ڕبوونی كات هه‌ردوو به‌ره‌ی نه‌یار خۆیان جۆره ماندووبونێكیان تووش بووبێت‌و له‌قۆناغی داڕشتنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی داهاتووشیان دابن.
شه‌ڕو پێكدادانهخوێناوییهكانی ءئه‌م دواییه‌ی پارێزگای ئهنبارو به‌تایبه‌تیش جهنگهدژوارهكانی نێوان سوپای عێراق و به‌ره‌ی عهرهبهسوننییهكانی فهللوووجهش له‌م قه‌زایه‌دا ده‌لاله‌ت له ناجێگیریی هه‌میشه‌یی بارودۆخی سیاسیی عێراق ده‌كات به‌تایبه‌تییش له‌به‌ر رۆشنایی بێ ده‌نگی و بێ باكیی سه‌رانی خۆرئاواوئهمهریكادا كه به‌رده‌وام نه‌خشه‌یان بۆ ئاڵۆزیی و پشێویی نێو ئه‌م وڵاتی نێوان دوو ڕووباره كێشاوه‌و ئه‌جێندای دوورمه‌ودای هه‌ژموون و باڵاده‌ستیی خۆیان بۆ داڕشتووه. هه‌ڵبه‌ته وڵاتانی ده‌وروبه‌رو چه‌ند هێزێكی به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی ئیقلیمییش ده‌ستێوه‌ردانی سلبییان تیایداههبووه. تاكه قوربانی سه‌رجه‌م بارودۆخهئاڵۆزهكانیش ته‌نیا گه‌لانی به‌شمه‌ینه‌تی عێراق بووه.