12/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له سێبه‌ری قورئاندا ئه‌وه‌ی دیتم و فێربووم
به‌شى دووه‌م
و: هه‌ردى ئه‌نوه‌ر
ئاوا بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو و راست و دروست و فراوان سه‌باره‌ت به بوون، چ ئارامییه‌ك، چ سنگفراوانیه‌ك، چ هاوده‌م و خوَشه‌ویستییه‌ك، چ دڵنیاییه‌ك له دڵی مروَدا دروست ده‌كات.. وه چ ئاوێك ده‌كات به ئاگری دروونیدا..؟ له سێبه‌ری قورئاندا، مروَم وا به گه‌وره‌ی ده‌بینی كه له‌گه‌ڵ پێوانه‌ییه‌كانی رابردوو و داهاتوو مروَ شایه‌نی لێكوَلێنه‌وه و روونكردنه‌وه نییه.. ئه‌و له‌گه‌ڵ فووی"نه‌فخه‌ی" خوای مروَیه.
(فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِنْ رُوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ).
واته: ئینجا هه‌ر كه به ته‌واوی رێكم خست وه له گیانی خوَم روحم به به‌را كردوو، بوو به مروَڤێكی ته‌واو خاوه‌نگیان، ئێوه‌ش"فریشته‌كان" داورنه‌وه‌و ده‌مه‌و روو سوژده‌ی بوَ به‌رن هه‌مووتان. (حجر/٢٩)
ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و"فوو"ه جێنشینی خوایه له زه‌ویدا:
(إِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلائِكَةِ: إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأرْضِ خَلِيفَةً).
ئه‌و كاته وه‌بیر بێنه ئه‌ی موحه‌ممه‌د"صلی الله علیه و سلم" كه په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی گوت: كه به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێ جینشینێك له زه‌ویدا بوَ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی دابنێم.... (بقره/30)
وه ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه هه‌موو له ژێر فه‌رمانی ئه‌ودایه...
( وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأرْضِ).
واته: هه‌ر چی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه، هه‌ر هه‌مووی خوا به میهره‌بانی خوَی بوَ ئێوه‌ی كردووه.. (جاپیه/١٣)
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌شدارییه‌ی به‌نرخ و گه‌وره و پله به‌رزه كه تێیدا به‌شداره كه خوای گه‌وره په‌یوه‌ندییه‌كی داناوه كه مروَ پێویسته كوَبێته‌وه له ده‌وری، په‌یوه‌ندییه‌كی داناوه كه له "فوو"ی گه‌وره‌ی خوای گه‌وره یارمه‌تی وه‌رگرێ، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی "عقیده"ییه له‌گه‌ڵ خوا. چ عه‌قیده‌ی باوه‌ڕدا، خاك و ولاَتی ئه‌وه، هوَز و گه‌لی ئه‌وه، خاو خێزانی ئه‌وه.. ئالێره‌دایه كه مروَ ده‌بێ له‌رووی عه‌قیده‌وه خوَی كوَبكاته‌وه نه‌ك له رووی كوَبوونه‌وه‌یه‌ك كه كه مێگه‌له مه‌ڕ و حه‌یواناتی چوار پێ له‌سه‌ر كوَده‌بنه‌وه..
باوه‌ڕدار خاوه‌ن بن و بنه‌چه‌یه‌كی ره‌گداره، كه ره‌گه‌كه‌ی بوَ سه‌رده‌مانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.. ئه‌و تاكێكه كه پێكهاته‌ی ئه‌و كاروانه‌یه گه‌وره‌یه كه سه‌رقافڵه‌ی سه‌روَكه‌كانی نوح، ئیبراهیم، ئیسماعیل، ئیسحاق، یه‌عقوب، یوسف، موسی، عیسی و "محمد صلی الله علیه و سلم"ه.
(وَإِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ).
ئه‌م كارانه گه‌وره‌یه هه‌ر له روَژگارانی كوَنه‌وه به‌رده‌وام له رێگه‌ی خوَیدا بووه، وه له جوَره‌ها ولاَتان له نیوان میلله‌تانێكی زوَر- هه‌روه‌ك له سێبه‌ری قورئاندا ئاشكرایه- له‌گه‌ڵ هه‌لانێكی وه‌ك و یه‌ك، ناخوَشیانێك و ناراحه‌تیانێكی وه‌ك و یه‌ك و، هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌كو یه‌ك كه روو له روو روویانداوه. به گومڕای، دڵكوێری، سه‌رپێچی، ئاره‌زوو په‌ره‌ستی، ئه‌زیه‌ت و ئازار، زوڵم و سته‌م، ترس و هه‌ڕه‌شه له‌یه‌ك ترازان و دووركه‌تنه‌وه.. رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ته‌وه، به‌لاَم له ساحه‌كه‌دا رایانه‌كردووه.. به‌هه‌نگاوی تووند و یاده‌وه‌ریه‌كی ئارام، له‌سه‌ر رێگه‌ی خوَیان به‌رده‌وام بوون.. به یارمه‌تی و هیوای بوون به خوای گه‌وره، روویان كردوَته پێشه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش له‌سه‌ر په‌یمانی راستی و دڵنیای خوای گه‌وره ماونه‌ته‌وه..
(وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِرُسُلِهِمْ: لَنُخْرِجَنَّكُمْ مِنْ أَرْضِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا. فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ وَلَنُسْكِنَنَّكُمُ الأرْضَ مِنْ بَعْدِهِمْ ذَلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِي وَخَافَ وَعِيدِ).
واته: وه ئه‌وانه‌ی كه كافر و بێ باوه‌ڕ بوون به په‌یامبه‌ره‌كانی خوَیان گوت: ئه‌مه سوێند بێت له‌م ولاَت و سه‌رزه‌وییه‌ماندا ده‌رتان ده‌كه‌ین یان ده‌بێ واز له‌و دینه بێنن، بگه‌ڕێنه‌وه بوَ دین و باوه‌ڕی ئێمه، ئینجا پاش ئه‌وه په‌روه‌ردگاریان وه‌حی بوَ كردن و تێی گه‌یاندن كه به‌ڕاستی ده‌سته و به‌سته‌ی ناهه‌قیكاران سته‌مكاران له ناو ده‌به‌ین، وه بێ گومانیش پاش له‌ناوبردنی ئه‌وانه، ئێوه سه‌رده‌خه‌ین و له شوێنه‌كانیاندا نیشته‌جێتان ده‌كه‌ین، دیاره یارمه‌تی ئاوا و له ناوبردنی ئه‌و سته‌مكارانه بوَ كه‌سێك ده‌كه‌ین كه له ده‌سه‌لاَت و په‌یابه‌رزی و مه‌قامی من و، له هه‌ڕه‌شه‌كانم ده‌ترسێ. (ئیبراهیم13-14).
بارودوَخ، ئه‌زموون، هه‌ڕه‌شه، دڵنیای و، په‌یمانێكه بوَ ئه‌م كاروانه پیروَز و گه‌وره‌یه.. وه تاكێكه له كوَتای گه‌ڕانه‌كه‌ی، چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن و بوَ گه‌یشتن پێی ئه‌و ئه‌زیه‌ت و ئازار و ، هه‌ڕه‌شه و ترسه به گیان ده‌یكڕن.
له سێبه‌ری قورئاندا فێر بووم كه له‌م جیهانه بێ په‌ڕه‌دا، بێ باره ئه‌و وته‌یه" له خوَوه دروست بوو و كوێركوێرانه" كه جێگای باوه‌ڕه:
(إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ)...
به‌ڕاستی ئێمه هه‌موو شتێكمان به ئه‌ندازه‌ی دیاریكراو درووستكردووه. (قه‌مر/49)
(وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا).
هه‌موو شتێكی له نه‌بوون و "عه‌ده‌م"ه‌وه دروست كردوو به‌دی هێناوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵكو ته‌كبیر و ئه‌ندازه‌گیری ته‌واویشی بوَ كرد .. (فرقان/2)
هه‌ر ئیشێك حیكمه‌تێكی هه‌یه، تێگه‌یشتنێكی شاراوه له‌به‌ر چاوان، چ بگات به رووكه‌شه نیگایه‌ك..
(فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا).
چونكه گه‌لێ شتی وا هه‌یه ئێوه خوَشتان لێ نایه كه‌چی خوا خێر و چاكه‌یه‌كی زوَری تیا داناوه.. (نیسائـ/19)
(وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ).
له‌وانه‌یشه له شتێك حه‌ز نه‌كه‌ن و ناخوَش بێت لاتان، به‌لاَم خێر و چاكه‌ی تێیدا بێت و به‌خێرش گه‌ڕێ، ره‌نگه حه‌زتان له هه‌نێ شت بێ و پێشتان خوَش بێت كه‌چی شه‌ڕ و خراپ بێت و ئاكامه‌كه‌ی باش نه‌بێ، بێ گومان خوا خوَی ئه‌زانێ چ شتێ چاكه و چ شتێ خراپه، به‌لاَم ئێوه نازانن (بقره/216)
هوَكارێك كه كوَمه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی كه عاده‌تیان پێ كردوو و شاره‌زا بوون پێی، هه‌ندێجار ئامانجی ده‌بێت و هه‌ندێجاریش ئامانجی نادات به‌ده‌سته‌وه. پێشه‌كیانێك كه خه‌ڵكی به مسوَگه‌ری ده‌زانن، هه‌ندێ جار ئه‌نجامه‌كانیان به دوایاندا بێت یان نه‌یه‌ت. ئه‌مه‌ش به‌و شێوه‌یه كه ئامڕاز و پێشه‌كی، شتانێك نین كه شوێنه‌وار و ئه‌نجام بێنه بوون و بیكه‌نه دیارده، به‌ڵكو داهێنه‌رانه هه‌مان ویستی بێ سنووره كه شوێنه‌وار و ئه‌نجام داده‌هێنن و وه هه‌مان شێوه كه خودی ئامڕاز و پێشه‌كیانێكی داهێناوه:
(لا تَدْرِي لَعَلَّ اللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَلِكَ أَمْرًا).
واته: توَ چووزانی دوای ته‌لاَق دانه‌كه‌ی چی ده‌بێت؟ له‌وانه‌یه خوای كارزان كارێ تازه‌ش پێشبینێت. (ته‌لاَق/1)
(وَمَا تَشَاءُونَ إِلا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ).