12/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌وه‌ی من له تۆ جیا ئه‌كاته‌وه، خۆمم، هه‌ندێجار تۆیت، زۆرجاریش ئه‌وانن!
گه‌شتی زاهیدانه‌ی خه‌یاڵ...(11)
نۆڤلێت
زانای سه‌حراناس وتی زۆرم برسییه و له كه‌بابخانه‌یه‌ك لاماندا و سه‌رو نه‌فه‌ر كه‌بابمان خوارد و سه‌حراناس به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوو جگه‌ر و ماستی بانگ‌كرد، پاش كه‌مێك چاوه‌ڕوانی بۆ په‌یدا بوونی نه‌فه‌ر، سوار دۆلفینێكی له جۆری فیلمكابۆیی بووین، كابرایه‌كی سیخینۆفی له جۆری موعتادی عه‌ره‌بڕه‌نگ، كه‌وته نێوانمان و به‌ڕێكه‌وتین، له‌گه‌ڵ دوو نه‌فه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ده‌موچاو عه‌ره‌بدا، زانا هه‌ر وه‌نه‌وز ئه‌یگرێ، ئه‌م هه‌تیوه ئه‌ڵێی قه‌ڕنێكه نه‌خه‌وتووه، كه گه‌شتینه باغێ له‌باغه‌كانی شاری شه‌هوه‌ت، چاوم بڕیبووه خاكی بێ چیمه‌ن و گیای ناو ئه‌و باخچه‌یه و ویستم پرسیار بكه‌م له سه‌حراناس و بڵێم: (ئه‌وه‌ی عه‌شق له برینداری جیا ده‌كاته‌وه نادانه‌كانن!، بێ مه‌عشوقه‌كانن!، ئه‌وانه‌ن كه هه‌رگیز له‌مانای وێرانه‌یی ڕۆح نازانن!، چۆڵه‌وانی له پایزێكی بێده‌نگ و سه‌دادا هه‌ست پێناكه‌ن!، ته‌نانه‌ت له‌ززه‌ت له قوڵپی گریانی لاسێكی ده‌مسوبح نابینن و له ئێشه‌كانی ئه‌و ناگه‌ن!). پێكه‌نینم به‌خۆم و قسه‌كانم و به‌م ژیانه ئه‌هات و هه‌ر به‌و میتافیزیكیای خه‌یاڵه‌وه ئه‌موت: (ئه‌وه‌ی من له تۆ جیا ئه‌كاته‌وه، خۆمم، هه‌ندێجار تۆیت، زۆرجاریش ئه‌وانن!، ئه‌وه‌ی بۆن له گوڵ جیا ئه‌كاته‌وه، ڕه‌شه‌با نه‌زۆكه‌كانن!، توڕه‌بوونه بێ به‌رامبه‌ر و بێ ئه‌نجامه‌كانن!، هه‌ڵوه‌رینه ناواده و نا پایزییه‌كانن!، ئه‌وه‌ی لیمۆ له ترشیی و مه‌زیی ته‌به‌ڕا ئه‌كات گوشینیه‌تی، مژینیه‌تی، فڕێدانیه‌تی، ئه‌وه‌ی له دڵدا خوێنی سازگاری نه‌بێ، نه ئه‌توانێ هه‌ناسه‌ی ئاگرین له عه‌ده‌ندا هه‌ڵمژێت، نه ئه‌شتوانێ ئاهێكی سه‌ردیش له سه‌قه‌ردا هه‌ڵكێشێت!)، ئه‌وه‌نده‌م قسه‌ی بێ مان و بێ سۆز پێ بوو ئه‌گه‌ر بهاتبایه و بمكردایه بۆ سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه بێ سێ و دوو پێیان ده‌وتم فه‌قیره توخوا شێت بووه و به زانایشیان ده‌وت بابه‌گیان تكایه ئه‌م پورزایه‌ت ببه‌وه و سه‌ردانێكی دكتۆرێكی پێبده!، كاكه وه‌ڵڵا به كه‌ڵكی سه‌فه‌ر و شتی وا نایه‌ت!.