30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌د حه‌كیم" ده‌سه‌ڵات گاڵته به ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به وته‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئهجنێدای دانیشتنه‌كه گۆڕا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدان نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێكی یاسایی نییه.
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌جێندای دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان گۆڕدرا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دا نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێكی یاسای بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی نییه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌ماندا نین و ده‌نگیشی پێناده‌ین.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، پێمان وایه ده‌سه‌ڵات گاڵته به ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌كیم وتیشی، ئێمه لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆنین و به‌ڵێنمان به خه‌ڵكی كوردستان داوه هه‌وڵبده‌ین هه‌ڵبژاردنه‌كان له كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن
خه‌ندان