11/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چینیش نمایشكردنی فیلمی (نوح)ی قه‌ده‌غه‌كرد
دوای قه‌ده‌غه‌كردنی فیلمی (نوح) له چه‌ندین وڵات له جیهاندا، حكومه‌تی چینیش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی نمایشكردنی ئه‌و فیلمه له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین وڵاتی ئیسلامی نمایشكردنی فیلمی (نوح) كه له‌لایه‌ن هۆلیوده‌وه به‌رهه‌م هێنراوه، قه‌ده‌غه‌كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رێكی خوا وێنا كراوه، و هه‌روه‌ها ولاتانی مه‌سیحیش به نادروستبوونی ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه له‌گه‌ڵ كتێبی ئینجیل، نمایشكردنی ئه‌و فیلمه‌یان قه‌ده‌غ كرد. وڵاتی چینیش رایگه‌یاند كه قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و فیلمه به هۆكاری دینی و ئاینی ئه‌نجام دراوه.
فیلمی (نوح) له ده‌رهێنانی (دارن ارنوفسكی) و به نواندنی راسل كرۆ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیود دروست كراوه‌و 125 ملیۆن دۆلاریش تێچووی ده‌رهێنانی ئه‌و فیلمه‌یه به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی ئه‌و فیلمه تووشی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی توندی وڵاتانی ئیسلامی و مه‌سیحی بۆته‌وه.