11/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی 35 چاوپێكه‌وتنی بۆ میدیایی بیانی ئه‌نجامداوه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ماوه بۆ درێژكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هیچ مێدیاییهكی كوردی نه‌كردووه‌و به‌پێی ئامارێكی گۆڤاری بزاڤیش له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا بارزانی 33 چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه،كه سه‌رجه‌میان بۆ مێدیای بیانی بووه جگه‌له دوو چاوپێكه‌وتن كه بۆ دوو كه‌ناڵی جیاوازی حزبه‌كه‌ی بووه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌گۆڤاری بزاڤ ئه‌نجامی داوه سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها له‌خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان واته له(25ی ته‌موزی 2009 تائێستا) (35) چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مێدیاكان بهبیستراو و بینراو و نوسراوه‌وه، تیایدا (16) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌نجامداوه، (4) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڤار بووه، (12) چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كان ئه‌نجامداوه، (3) چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ رادیۆكان بووه.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان ئامار (5) له‌و ده‌زگا رۆژنامه‌وانییانه (ئه‌مه‌ریكی) بوون، (8) دانه‌یان (سعودی)ین، (5) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه (توركییه‌كان)ه، (4) چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ رۆژنامه عێراقیه‌كان بووه، (سیانی) دیكه‌یانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای (رۆیته‌رز) بووه، هه‌روه‌ها (دوان)یان قه‌ته‌رین، (دوان)ی دیكه‌شیان فه‌ره‌نسین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌كانی (ئیتاڵی‌و میسری‌و بهریتانیو روسی) ئه‌نجامداوه، (دوو) چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌ك‌و گۆڤارێكی كوردی ئه‌نجامداوه.
له‌روی ساڵه‌وه له(2009) ته‌نها (2) چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه، له (2010) (13) چاوپێكه‌وتن‌و له (2011) (5) چاوپێكه‌وتن‌و له(2012) (11) چاوپێكه‌وتن‌و له(2013) ته‌نها (4) چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه.
د.ع