30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌ربه‌ت" هاولاَتیهك به چه‌قۆ كوژرا
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناو بازاری گشتی شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت به‌هۆی ده‌ماقاڵه‌ی نێوان هاوڵاتیه‌ك و فرۆشیارێك به‌و هۆیه‌وه هاوڵاتیه‌كه به چه‌قۆ له فرۆشیاره‌كه ده‌دات و گیان له ده‌ست ده‌دات .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت به بزاڤ راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵیه و شهر له نێوان هاوڵاتیه‌ك و فرۆشیارێكدا دروست ده‌بێت هاوڵاتیه‌كه چه‌قۆ له فرۆشیاره‌كه ده‌دات و پاش گه‌یاندنی به بنكه‌ی ته‌ندروستی عه‌ربه‌ت به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیان له ده‌ستده‌دات و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی ده‌كرێت .
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس وتیشی :" فرۆشیاره كوژراوه‌كه ناوی (ر.ح.ر)ه و ته‌مه‌نی (25) ساڵه."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا " بكوژی ئه‌و فرۆشیاره ده‌ستگیركراوه‌و له بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .