10/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بچووك كرده‌وه
راسته بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی كاری سیاسی خۆیدا كێشه‌و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ دروست نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانیدا چه‌ندین خولی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی تووش بووه" نه‌ك هه‌ر ئه‌وه له‌چه‌ند خولێكی شه‌ری ناوخۆشدا بزووتنه‌وه‌و پارتی له‌سه‌نگه‌رێكدا شه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانییان كردووه‌و دوای ئه‌وه‌ش بزووتنه‌وه پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتی بووه له‌كاتی پاشه‌كشه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو هه‌ورامان" مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزی رابه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه رۆڵی له‌چاودێری و پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا هه‌بووه‌و پێشتریش مامۆستا مه‌لا عوسمانی ره‌حمه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست و دروست هه‌ر ره‌چاوی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كردووه.
له‌دوای رووداوه‌كانی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌و جیابوونه‌وه‌ی برایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زیاتر بره‌وی دا به‌ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیشدا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ته‌واو سفر بوویه‌وه كه ئه‌ویش هه‌ندێ هۆكاری زاتی و مه‌وزوعی خۆی هه‌بووه كه به‌شێكی بۆ یه‌كێتی و به‌شێكیشی بۆ بزووتنه‌وه‌و بهشێكیتریشی بۆ غه‌یری هه‌ردووكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
قسه‌مان لێره‌دا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و بزووتنه‌وه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌دوای وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا عه‌لی بالانسی ئاسایی تێپه‌ڕاندو گومانی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كار‌و بڕیاری بزووتنه‌وه دروست كرد" ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری" به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاده‌ڕه‌وی كرا له به‌كارهێنانی ئه‌م كارته دژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئێمه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین لهرهواندنهوهی گومانه‌كان و به‌و هۆیه‌وه بالانسی ده‌نگه‌كانمان به‌ته‌واوی هاته‌خواره‌وه" ئه‌م شكستانه له‌چوونه‌ناو لیستی هاوپه‌یمانی و حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی پێكردو له‌دوو كورسی په‌رله‌مانه‌وه بزووتنه‌وه‌ی هێنایه سه‌ر یه‌ك كورسی و له‌ئێستاشدا ده‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه كه‌تره له‌به‌های كورسییه‌ك و ئایینده‌شمان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی رابردوومان و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی جدی راوه‌ستاوه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا باجی زۆرمان داوه له‌سه‌ر دۆستایه‌تی پارتی و به‌شداری رووكه‌شانه له‌كابینه حكومییه‌كانی و بهشدارینهكرن له‌خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام و بێ ده‌نگیمان له‌به‌رامبه‌ر زۆر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات كه شه‌قام و لایه‌نه كاراكان دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه..
ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكاریانه‌ی مافه‌كانمان له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌كییه‌وه كه پارتییه هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌مان نه‌بووه" بۆنمونه بوجه دوو ملیۆنییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه بهرابردوویهكی شۆرشگێڕانه‌ی شاخ و دوو كورسی ناو په‌رله‌مانه‌وه نیوه‌ی بوجه‌ی حزبێكی بێ رابردووی بێ كورسی ناو په‌رله‌مانه" ته‌نانه‌ت پارتی كه له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی و موڵكی به‌هه‌ندێك حزبی عه‌ره‌بی و زۆر به‌رپرسی سیاسی عێراقی داوه تا ئێستا بستێك زه‌وی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌داوه‌و باره‌گاكانی رابه‌رو مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌كانی له‌ناو خانووی كرێدان دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر باره‌گاكانیدا گیرا كه به‌خوێن له‌سوپای به‌عسی گرتبوو ..
چه‌ندین جار به‌ڵێنی به‌رپرسانی پارتی و شه‌خسی كاك نێچیره‌وان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بزووتنه‌وه‌و پێشێلكارییه‌كانی ماف و ئیستیحقاقه‌كانی ئه‌م حزبه دراوه‌و ته‌نها قسه‌و موجامه‌له‌ی ناو كۆبوونه‌وه‌كان و نووسینی سه‌ر كاغه‌ز ده‌رچوون و بزووتنه‌وه‌ش هه‌ر ره‌چاوی پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كردووه‌و هه‌ڵوێستی نه‌بووه كه ده‌بوو زۆر زوو كاردانه‌وه‌یه‌كی پیشان بدایه‌و به‌لای كه‌مه‌وه وه‌زیره‌كه‌ی له‌و حكومه‌ته‌دا بكێشایه‌ته‌وه كه پارتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌شدا كه كێشه‌ی بودجه‌و دارایی له‌ئارادایه‌و حزبه‌كان بوجه حكومییه‌كه‌یان بڕاوه باس له‌وه ده‌كرێت كه پارتی یارمه‌تی مادی زۆر حزبی داوه به‌هه‌ندێ له‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه بۆ مه‌سروفی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن" له‌مه‌شدا ئه‌وه‌ی ئاگاداربین پارتی لای له‌حزبه دۆسته‌كه‌ی خۆی نه‌كرده‌وه" له‌رابردووشدا ئه‌و رێژه لهخانهنشین و پاسه‌وانی فه‌رمی كه بۆ بزووتنه‌وه كراوه به‌زیاده‌وه بۆ حزبه‌كانی تریش كراوه..كه‌واته له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بزووتنه‌وه په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانی خۆی داوه‌و ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی رابه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا دابڕانی لهجهماوهرهكهی خۆی ودهنگدهرهكانی بۆ دروست كردووه‌و به‌رده‌وامیش پانتایی ئه‌م دابڕانه زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئیستێك به‌خاوه‌ن بڕیاره‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌كرێت.
به‌ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه نزیكی له‌پارتی دیموكراتی كوردستان و خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه‌دا دووركه‌وتنه‌وه له‌شه‌قام و له‌ده‌ستدانی متمانه‌و ده‌نگی جه‌ماوه‌ری كوردستانی به‌دوادا دێت" یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌وته ناو هه‌مان ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه‌و به‌پاساوی رێككه‌وتنی ستراتیژی و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌وه بوویه پاڵپشتی سیاسه‌ته‌كانی پارتی و له‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمدا پشتی ئه‌و حزبه‌ی گرت و رووی له‌زۆرێك له‌جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ره‌كانی خۆی وه‌رگێڕاو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 21ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستاندا باجی ئه‌وه‌ی دا" به‌ڵام له‌هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی عێراقدا به‌شێك له‌ده‌نگه‌كانی خۆی گێڕایه‌وه به‌هۆی گۆڕێنی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و گوتاری یه‌كێتییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌پارتی با بۆ پرووپاگهندی هه‌ڵبژاردنیش بووبێت. ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش باجی رێككه‌وتننامه‌ی 17ی نیسانی نێوان خۆی و پارتی دا‌و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگه‌كانی كرد له‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره كردبوو.
یه‌كێتی نیشتیمانی باجی پشتگیری پارتی و ره‌چاوكردنی په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی خۆی دا‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌نگی دابه‌زی" به‌ڵام پارتی هه‌ر زوو پشتی یه‌كێتی به‌رداو له‌گه‌ڵ گۆڕان و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا كه‌وته شیرینی خواردنه‌وه كه من پێم وایه له‌رووی سیاسی و ئه‌خلاقیشه‌وه زووبوو پارتی به‌و خێراییه پشتی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی به‌ربدات" بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌مێكه ئه‌و تاڵاوه‌ی یه‌كێتی نۆش ده‌كات و پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاو پشتی نه‌گرتووه تا گله‌یی به‌ردانی بكه‌ین" به‌ڵام یه‌كێتی زوو فریای خۆی كه‌وت و بزووتنه‌وه‌ش تا ئێستا له‌سه‌ر سیاسه‌تی باجدانی خۆی به‌رده‌وامه‌و ئه‌م باجدانه‌ش رۆژبه‌رۆژ بچووكی ده‌كاته‌وه.
پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی چاو به‌سیاسه‌ته‌كانی خۆی و گوتار‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی و هه‌موو حزبه‌كان و حكومه‌تیشدا بگێڕێته‌وه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له گه‌ڵ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ بنیات بنێته‌وه كه سووده‌كه‌ی ته‌نها بۆ گیرفانی غه‌یری خۆی نه‌بێت.
* ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی