10/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌قه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ
---- ( شه‌شه‌م - ده‌یه‌م ) ----
شه‌شه‌م :
سه‌باره‌ت به موقه‌دده‌س و موباره‌ك هه‌ندێك جیاوازیمان ئاشكراكرد ئێستا ده‌مه‌وێت هه‌ندێك نمونه بخه‌مه‌روو تا باشتر له‌و جیاوازییه بگه‌ین، قورئان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كه‌لامی خوای گهورهیهودهشبێته سیفه‌تی زاتیی بۆ خوای گه‌وره موقهددهسهو به موقه‌دده‌سی ده‌مێنێته‌وه(واته دووره له هه‌موو كه‌م وكهسرێك)، به‌ڵام وه‌ره‌قه‌و كاغه‌زی قورئان و حه‌رفه‌كان موبارهكن(به‌ره‌كه‌تدارو بههرهبهخشن) له‌كاتێكدا ئه‌م بهرهكهتهیش هه‌رله خواوه‌یه‌و یانی ئه‌و موباره‌كه له موقه‌دده‌سه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
نبووه‌ت و پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ش موقه‌دده‌سه چونكه به‌شێكه له‌فه‌رمانی (كه‌لامی) خوای گه‌وره،به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر خۆی واته جه‌سته‌ی به‌ڕێزیی موباره‌كه نه‌ك موقه‌دده‌س، بۆچی موقه‌دده‌س نیه؟، له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و پیر ده‌بێت و شه‌كه‌ت ده‌بێت و ده‌شمرێت هه‌موو ئه‌مانه‌ش ناگونجێت له ته‌ك موقه‌دده‌س بووندا كه دوور بوونه له هه‌موو كه‌م و كه‌سر بونێك و هه‌موو عه‌یب و قسورییهك .
شتێكتر ئه‌وه‌یه كه (قدوووس) و (مقددهس) ده‌ست پێی ناگات و به‌ر له‌پ و ناوده‌ست ناكه‌وێت به‌ڵام موباره‌ك ده‌كرێت بۆن و ره‌نگ و شوێنه‌واری ببینرێت و شعور بكرێت به هه‌بوونی، قددوس و موقه‌دده‌س له زاتی خۆیدا پێویستی به ئامراز‌و هۆكار (سبب) نیه و به بێ (سبب) ده‌وانێ هه‌موو شت بكات، چونكه هه‌ر خۆی خالقی (ئه‌سباب) و (موسهبیباته)، به‌ڵام موباره‌ك پێویستی به بریاری موقه‌دده‌سه هه‌تا هه‌بێت به زۆر یان كه‌م،ئه‌نجا موباره‌ك له خۆیدا ده‌كرێت ئامرازبێت بۆ گه‌یشتن به شتێك وه‌كو گه‌یشتن به موقه‌دده‌س و قوددوس كه خوای گه‌وره‌یه، ده‌شكرێت موباره‌ك هۆكار بێت بۆ گه‌یشتن به شتێك جگه له موقهدددهس كه هه‌ر شتێك بێت له ژیانی مرۆڤ كه پێویستی بێت وه‌كو هه‌ر خێروبێرێكی رۆژانه ماددی بێت یان مه‌عنه‌ویی، هه‌ركه‌سێك لای ئاڵۆزبوو با بۆ مانا‌و پێناسی موقه‌دده‌س و موباره‌ك بگه‌رێنه‌وه بۆ به‌شی پێشوو.
حه‌وته‌م :
بۆ ته‌واوكردنی قسه‌كه‌ی پێشووم و به‌راووردی نێوان موقه‌دده‌س و موباره‌ك زۆرم پێ زه‌روره كه ئه‌وه‌ش بڵێم كه ده‌قه‌كانی وه‌حیی (قورئان و سوننه‌ت) به‌شێكن له موقه‌دده‌س و هه‌روه‌ها شوێنه‌واری موباره‌ك بوونیشیان روونه له ژیان و ژیاری مرۆڤه موسڵمانه‌كاندا. به‌ڵام هه‌ر ته‌فسیرو په‌راوێزێك بكرێت بۆ ده‌قه‌كان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه(جگه ته‌فسیری نه‌به‌وی) له چوار چێوه‌ی موقه‌دده‌س بوون جێگه‌ی نابێته‌وه مادامێك ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌و تێكه‌وتنی تێدا هه‌یه و بگره هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ری لادان و شێواندنی ماناكانی ده‌بێته ئامانج، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و ته‌فسیرو لێكدانه‌وانه‌ی كه جوان و راست و كامڵن و دوورن له به‌زاندنی سنوره لوغه‌وی و مهقاصدیهكان ببێته هۆی به‌ره‌كه‌ت و موباره‌ك بوونی خۆیان و چوار ده‌وریان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هه‌ڵگری ئه‌و مانا به‌رزو باڵایانه‌ن . چیای جودی و باران و هتد خوای گه‌وره به موباره‌ك یان هۆكاری موباره‌كی داناون ئیتر بۆچی ئیجتیهادێكی شه‌رعیانه موباره‌ك نیه، ئه‌م موباره‌ك بوونه نمره‌یه‌كی نهگۆریی نیه و نزیكترینیان له رۆح و ئامانجه باڵاكانه‌وه به‌رزترین پله‌ی تهبهرووك و موباره‌ك بوونیان هه‌یه و دوورترینیش كه‌مترینی هه‌یه، خوای گه‌وره خۆشی باشتر ده‌زانێت.
ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆی و به ته‌واوی كاری پێكرا رێگه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه هه‌تا خۆپه‌رستی و مه‌زه‌ب پیرۆزاندن و ده‌مارگیری تاك و تاقم بۆ راوبۆچوون وئیجتیهادی خۆیان كاڵ بكاته‌وه دواتر بنه‌بری بكات. چه‌ند سه‌ده‌و ساڵانێكی دوور دووریشه كه ئه‌م په‌تای له خۆرازیبوون و خۆ به كامڵ و بێ عه‌یب بینینه‌ش و بینینی هه‌رچی عه‌یبه هه‌یه له خهڵكیتردا كه هاودین و هاورێ و هاووڵاتی خۆمانن ته‌واویی ئوممه‌تی محمدی شه‌كه‌ت و ماندوو كردووه و لێشمان روونه ئه‌و ئافاتانه كه فیكر‌و فیقهو فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری ئێمه‌ی ته‌نیوه و تهپاندوێتی ئه‌گه‌ر خۆمانی لێقوتار نه‌كه‌ین ئه‌وه‌نده‌یتر ده‌بینه په‌ندو عیبره‌تی عاله‌م وه‌كو بووین !.
هه‌شته‌م :
عه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له رووی ده‌قه‌كاندا له كوێوه ده‌ست پێده‌كات و له كوێ كۆتایی دێت یه‌كێكه له پرسیاره گه‌وره‌كان و بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌یشی زۆرێك تێكه‌وتوون و خراپ تێنیشتوون، ئه‌وانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه پرسیاری ئاڵۆزاویی و گوماناوی تازه‌یان خوڵقاندووه‌و ئیسلامیان بهتهفكیری ناراستیان خستووه‌ته به‌رده‌م ئایا و ئه‌گه‌ری بوونی رێزورهحمهتی وه‌حیی بۆ عه‌قڵ و بۆ مرۆڤه‌كان !.
مرۆڤه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی وه‌حیی و ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ له جیاتی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێن به شوێن سنوری فیعلی ده‌سه‌ڵات و توانای مه‌یدانی هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه (ئه‌گه‌ر ووتمان هه‌ردووكیان سه‌رچاوه‌ن) یان هه‌ردوو ئامرازه‌كه (ئه‌گه‌ر به ئامرازمان ناساندن) .كه‌چی زۆرێك له‌و مرۆڤانه (عه‌قڵ و وه‌حیی)ان كردووه‌ته دوژمنی یهكترو به دوو حاكمی دژیه‌ك ناساندوونیان یان یه‌كسانیان كردوون به یه‌كتر له هه‌موو بریارێك و به‌یانێك بۆ شته مه‌جهول و مهعلومهكانیش، ئه‌و دوو ئاكامه‌ش هه‌ردووكیان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ن، چونكه مومكین نیه وه‌حیی خوایی و وه‌حیی عه‌قڵیی پێكه‌وه نهلوێن و نه‌گونجێن و هێڵێك نه‌بێت له‌سه‌ری رێكه‌ون و هه‌ریه‌كه‌و سنوری خۆی و ئه‌ویتر حورمه‌ت بگرێت،له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌حیی كه‌لامی خوایه و عه‌قڵیش مه‌خلوقی ووریا و زیته‌ڵی خوایه، په‌سه‌ندو دروست نیه كه‌لامی خالیق و عه‌قڵی مه‌خلوق كه ئه‌و زاته موقه‌دده‌سه خاوه‌نی بێت ببنه ناحهزو ناجۆرو دوژمن به‌یه‌ك . یه‌كسان كردنیشیان هه‌ڵه‌یه‌كی قهبهیتری بواری فیكریی مرۆڤه‌كانه، جوان نیه بۆ مرۆڤه‌كان خۆیان و خوا یه‌كسان كه‌ن!، كه‌واته عه‌قڵ و نه‌قڵ یان وهحییی خوایی و وه‌حیی مرۆیی نه دوژمنن به‌یه‌كتر نه یهكسانیشن به‌یه‌كتر، خۆ ده‌بێت له نێوان ئه‌م یه‌كسان نه‌بوون و دوژمن نه‌بوونا ناوهراستێك هه‌بێت كۆیانكاتهوه و كۆكیان بكات له‌سه‌ر سنور‌و سه‌رنجیان و حاكم و مه‌حكوم بوون به پێی كار‌و خسوسیه‌ت و ئیختیصاصی هه‌ریه‌كه‌یان .
نۆیه‌م :
ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ كه بڕگه‌ی دووه‌می ناونیشانی زنجیره وتاره‌كه‌یه پێنج پرسیاری یهخهگیرمان بۆ ده‌هێنێت و په‌رێشانمان ده‌كات هه‌تا وه‌ڵامێك دهسدهخهین و فیكرمان له‌نگه‌ر ده‌گرێت :
1- ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ یانی چی ؟.
2- ئایا عه‌قڵ خۆی سنوری ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی دیاری ده‌كات یان نه‌خێر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه‌وه بۆی دیاری ده‌كرێت؟.
3- ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه‌وه هێزێكی رێنماییكار ده‌یه‌وێت عه‌قڵ وا لێبكات رێدهركات و سهردهركات له شته‌كان ئیتر رۆڵی عه‌قڵ چییه جگه له ئه‌داتی جێبه جێكردن ؟.
4- ئه‌گه‌ر خۆی سنوره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دیاری ده‌كات و موختاره ئیتر بۆچی ده‌كه‌وێته‌به‌ر لێپرسینه‌وه، وه ئه‌گه‌ر بۆی دیاری ده‌كرێت ئیتر چۆن ده‌كرێت خاوه‌نی بریار بێت و فشاری له‌سه‌ر نه‌بێت ؟.
5- ئامار‌و ئاماژه‌كانی وه‌حیی باس له ئازادیی عه‌قڵ ده‌كه‌ن و له دوای ئه‌وه‌ی باسی سنورداركردنی عه‌قڵ كرا له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه چۆن بزانین كه‌عه‌قڵ ئازاده و ده‌سه‌ڵاتی بریاری هه‌یه؟.
بۆ پرسیاری یه‌كه‌م با به‌ده‌م رێوه بێژم باس له‌هه‌رچی بكرێت -جگه له خالقی مه‌خلوقات- سنورێكی مه‌كانی و زه‌مانی و نمره‌یی هه‌یه بۆ تواناكانی، بۆ نمونه ده‌ست هه‌تا كوێ بڕكات و سه‌ری په‌نجه تا كوێ بگات هه‌تا ئه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و لێی دێ شتێك له شوێنی خۆی ئاڵ و گۆر پێبكات و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری په‌نجه به‌یه‌ك سانتیمه‌تر دوور بوو هیچی پێناكرێت، یان قاچی مرۆڤ تا كوێ گه‌یشت ده‌توانێ شتێك بشێلێ یان بازدات به‌سه‌ریدا یان سه‌روخواری پێبكات وه ئه‌گه‌ر یه‌ك په‌نجه دووربوو قاچیش له‌كار ده‌كه‌وێت و قاچهوسانه له هێنان و بردنی ئه‌و شته، هه‌روه‌ها بۆ چاویش هه‌روایه هه‌تا په‌رده‌یه‌ك به‌ری بینینی نه‌گرێت زۆرتر بڕده‌كات و درێژ‌و دوورتر ده‌بینێت بۆ گوێ و هێزبی بیستن و بۆنكردن هه‌موو ئه‌م ده‌زگایانه له زه‌مان و مه‌كان و پله‌یه‌كی تایبه‌تدا سنوردارانه رۆڵیان هه‌یه‌و هه‌واڵی شته‌كان و شه‌خسه‌كان ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌م نمونانه‌م بۆ ده‌ست و قاچ و چاوو گوێی مادیی و جه‌سته‌ییه نه‌ك مه‌عنه‌وی وئه‌و ده‌زگا نوێیانه‌ی له جیاتی بینین و بیستن و وه‌شاندن رۆڵ ده‌بینن. وه‌لێ جیاوازیی زۆریش له كه‌سێكه‌وه بۆ كهسێكیتر هه‌یه و هه‌موو تاكه‌كان سه‌ره‌رای سنوداریی بینین و بیستن و جوڵه‌و بۆن و هتدیان به‌ڵام هه‌موویان له فه‌زاو فهنایهكی گه‌وره‌ی سنورداردا دهسوڕین و دێن و ده‌چن، هه‌یانه زۆر‌و زوو ده‌بیسێت و ده‌بینێت و بۆن ده‌كان هه‌شه كه‌م و دره‌نگ!، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌زگا و كه‌ناڵه یارمه‌تیده‌رانه‌ی عه‌قڵ له مرۆڤدا چێنراون ئاوا سنوردار‌و گیرخواردوو بن له ناوچه‌یه‌كی زه‌مانی و مهكانیدا بۆچی ده‌بێت له‌وه عینادی بكه‌ین كه عه‌قڵیش بۆ خۆی هه‌رچه‌نده خۆی پروكاو بكات ئه‌ویش سنوداره و ناتوانێت موعجیزات بخوڵقێنێت له هه‌ندێك بگاری تایبه‌ت و هه‌ستیاردا، ئامرازه‌كانی عه‌قڵ ئه‌گه‌ر سنوداربن عه‌قڵیش حه‌تمه‌ن سنوردار ده‌بێت هه‌رچه‌نده ئه‌و سنورانه رۆژانه زیاد ده‌كه‌ن ئه‌ویش نه‌ك به ده‌زگاو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به‌ڵكو به ئامێره تازه‌كان كه ئه‌مه‌ش بۆمان نابێته پێوه‌ر.
ده‌یه‌م :
ئێستا كه به پێوه‌ی به‌بێ چه‌مینه‌وه ده‌ستت درێژكه بزانه ده‌گاته خواری ئه‌ژنۆت، كه ئه‌وه ناكرێت هه‌نگاوێ هه‌ڵگره درێژییه‌كه‌ی دوو هه‌نده‌ی باڵای خۆت بێت،دیاره ئه‌وه‌شت پێناكرێت و ده‌ی چاكتر وایه گوێ شلكه‌ی بۆ ئه‌و ئاوازه‌ی له هه‌ورامانه‌وه شه‌پۆل ده‌دات، هیچ ده‌بیستیت؟، ئه‌ویش هه‌ر هیچ من و تۆ له كوێ و هه‌ورامان له كوێ !، كه‌وابێت لوتت به‌رده‌وه بۆ بۆن وبه‌رامی به‌هاری هه‌ردوو لوتكه‌ی ره‌نگین و داڵانی و هه‌وا خاوێنه‌كه‌ی ،كوا بۆن و كامه نه‌سیم؟، نیه و هه‌ستی پێناكه‌یت و هه‌ستی پێناكه‌م، بۆ بینینیش خۆت تاقیكه‌ره‌وه به‌هه‌ر شتێك، من هیچ ناڵێم بزانه له نێوان تۆ‌و ئه‌و شته‌دا كلێنسێك هه‌بێت هیچ ده‌بینی؟!، من ده‌مه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی شتێك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ و سنوره‌كانی بڵێم بگه‌ینه ئه‌و كۆده‌نگیه كه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه مه‌علومات هێناكان بۆ عه‌قڵ سنورێك هه‌بێت بۆ كاره‌كانیان ئه‌وه پێشه‌كیه بۆ ئه‌و ئاكامه‌ی كه ده‌ڵێت عه‌قڵیش هه‌موو شتێك و هه‌موو شوێنێك و هه‌موو شه‌خسێك و هه‌موو نهێنیه‌ك و هه‌موو ههموووهكان نادركێنێت و هه‌ندێك توانای هه‌یه نه‌ك هه‌موو توانایه‌ك، هه‌ر چه‌نده ئه‌و هه‌نده گه‌لێك گه‌لێك فراوانه‌و ئه‌وه‌ی عه‌قڵ ئه‌مرۆ پێیگه‌یشتووه له ته‌كنه‌لۆژیای ماددی و ماریفه‌و فه‌رهه‌نگی مه‌عنه(مانه)ویی و خوێندنه‌وه‌ی ئایاتی خوایی له گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ره‌كان و زانسته ئیسلامی و ئینسانیه‌كان له‌وانه‌یه هێشتا سه‌ره‌تابێت له چاو ئه‌وه‌ی پێی ده‌گات له داهاتوویی دوور‌و نزیكدا .
شه‌ری فیكری و قهرههنگیی من له‌م ناوجهرگهدا له‌ته‌ك ئه‌وانه‌ی نایجون و نایانه‌وێت عه‌قڵ له ئه‌ندازه‌ی خۆی پشتیوانی بكرێت و پشتی پێببه‌سرێت شهرهكهم بۆ ئه‌وه‌یه له كۆتایی ئه‌و جه‌نگانه‌وه عه‌قڵ نه‌كرێته خوا‌و په‌رستنی نه‌كرێت!، گرفتی من له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و مهخلوقانهدا ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌و ترسناكه‌یه كه من ده‌مه‌وێت عه‌قڵ مه‌حكومی وه‌حیی بێت له‌و شوێنانه‌ی كه عه‌قڵ جگه چه‌واشه‌و چه‌نه‌بازیی هیچی لێ شك نابه‌م، وه هه‌روه‌ها حاكمیش بێت له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌توانێت حاكمێتی بكات كه ئه‌مه‌ش پلهكانێ و شوێنانێكی زۆر‌و به‌رفراوانن. پێویسته ئه‌و شه‌ره هه‌موومان بیكه‌ین و عه‌قڵ به‌رینه‌وه شوێنی خۆی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی پێبدرێتهوهو به بێ ئه‌وه‌ی هیچ له ده‌سه‌ڵاتی خوا زه‌وت بكات و دواتر وه‌ك خوا یان جێگره‌وه‌ی خوا سه‌یرو سه‌رنجی لێوه‌ربگیرێت........ ماوێتی ...پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 9-5-2014 .