09/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه: وه‌ك یه‌كێتیمان لێهاتووه
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێیوایه حزبه‌كه‌یان وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی لێهاتووه‌و گومانیشی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان‌و پارتی هه‌یه.
له‌میانی وتارێكیدا، كامیل مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ره‌خنه له‌سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی دهگرێتو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی به نائاسایی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات.
ناوبراو له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت (سه‌مان لێره‌دا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و بزووتنه‌وه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌دوای وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا عه‌لی بالانسی ئاسایی تێپه‌ڕاندو گومانی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كار‌و بڕیاری بزووتنه‌وه دروست كرد ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت (به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه‌دا دووركه‌وتنه‌وه له‌شه‌قام و له‌ده‌ستدانی متمانه‌و ده‌نگی جه‌ماوه‌ری كوردستانی به‌دوادا دێت" یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌وته ناو هه‌مان ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه‌و به‌پاساوی رێككه‌وتنی ستراتیژی و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌وه بوویه پاڵپشتی سیاسه‌ته‌كانی پارتی و له‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمدا پشتی ئه‌و حزبه‌ی گرت و رووی له‌زۆرێك له‌جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ره‌كانی خۆی وه‌رگێڕاو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 21ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستاندا باجی ئه‌وه‌ی دا).
د.ع