08/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد ،كاردانه‌وه‌یه نه‌ك نه‌خشه
نوسین له‌باره‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانی وه‌ك نوسینه‌وه‌ی مێژوو نیه، زیاتر ڕه‌وتێكی یاسایی وه‌رده‌گرێ، هه‌مو ڕووداوه‌كان ناكه‌ونه خانه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه، بۆیه كورت‌و پوخت‌و خاڵنامه‌یه زیاتر له‌وه‌ی داڕشتن‌و رۆمانسی بێت .
له‌باره‌ی هۆیه‌كانی نه‌گه‌یشتن به‌ده‌وڵه‌ت زۆری له‌سه‌ر ووتراوه وه‌ك (كوردستان سنوره‌كانی داخراو بووه‌و كه‌وتۆته نێوان عوسمانی‌و سه‌فه‌وی واته لایه‌كی له‌سه‌ر ئاو نه‌بووه) (زۆر عه‌شایرو دواكه‌وتوو بووه) (زاڵبونی هه‌ستی ئاینی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌تی دا) (زه‌مینه‌ی یاسای‌و سیاسی كه‌بریتییه له‌هه‌رێم‌و گه‌ل‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاماده‌نه‌بوو).
له‌گه‌ڵ زۆر ڕای تر به‌لام له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌وه‌یه كوردستان نه‌كه‌وته ژێر سیسته‌می ئینتداب كه (له‌به‌شی یه‌كه‌مم-ماده‌ی 2)ی عه‌هدی عوسبه‌ت ئومه‌م ده‌رچوو، هه‌ندێ هۆی تری یاسایی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌توانرێ ناسنامه‌یان دیاری بكرێ‌و بریتین له:
1 ـ ڕۆژ ئاوا.
2ـ سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان.
3ـ مه‌درسه‌ی عه‌لمانی.
4ـ ئایدۆلوژیای ناشیونالیزمی.
5ـ سه‌رهه‌لدانی ده‌وڵه‌تانی هاوچه‌رخی وه‌ك عیراق‌و توركیا‌و سوریا.
6ـ شۆرشی ئۆكتۆبه‌ری رووسی.
7ـ بزوتنه‌وه‌ی شه‌ریفی مه‌كه.
8ـ پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
9ـ بزوتنه‌وه‌ی كه‌مالی.
10ـ عشایرو عه‌لمانیه‌تی كورد.
11ـ بزوتنه‌وه‌ی پان ئه‌رمه‌نیزم (تاراده‌یه‌ك).
12. ڕێكه‌وتنه‌كانی (سایكس بیكۆ، سان ریمۆ، فرسای، قاهیره، لۆزان).
13ـ پڕۆژه‌ی ناشیۆنالیزمی عروبی‌و تۆرانی.
14ـ لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌عێراقه‌وه.
15ـ سه‌ربه‌خۆیی له‌جیاتی ئینتداب.
16ـ هه‌رسێ ڕێكه‌وتنامه‌ی به‌ریتانیاو عێراق.
17ـ یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌و ڕێكه‌وتنه‌كان (تاراده‌یه‌ك).
18ـ جامیعه‌ی عربی‌و كۆنگره‌ی ئیسلامی .
ره‌هه‌ندی یاسای ده‌ولی بۆ به ده‌وڵه‌ت بوون :
ره‌هه‌نده یاساییه‌كان هه‌ر میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نین كه له‌دوایی باسی ده‌كه‌ین، به‌لكو بۆ كێشه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست پرۆژه‌و فاكته‌ری تریش پڕۆژه‌كانی چاكسازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ر به‌كورتی ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین:
1ـ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بنه‌ماكانی جونسون، بنه‌ماكانی ئایزن هاور(. تا ده‌گاته (step by step)ی كیسنجر 1975 .
2ـ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره 1991 جۆرج بۆشی باوك (سیسته‌می نوێی جهانی).
3ـ پڕۆژه‌ی ئه‌وروپی بۆ چاكسازی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست (كۆنگره‌ی برشلۆنه 1995).
4ـ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تازه 2004ز ـ جۆرج بۆشی كوڕ.
5ـ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی فراوان ئه‌لمانیاو فه‌رنسا ـ 2004ز
6ـ پڕۆژه‌ی ئیسرائیل (شمعون پیرس).
7ـ پڕۆژه‌ی جامیعه‌ی عره‌بی (دیكۆمینتی ئه‌سكه‌نده‌ریه) كێشه‌ی یاسایی له‌و پرۆژانه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌وانه له‌چوارچێوه‌ی سایكس بیكۆو بنه‌ما ته‌واوكاریه‌كانی ده‌رناچێت، كه بریتیه له ده‌ستكاری نه‌كردنی ئه‌و سنورانه‌ی ئیستعمار دروستی كردوون، بنه‌مای ئایزنهاور، پڕۆژه‌ی دابه‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بچووك‌و گه‌وره.... هتد، ئه‌وانه‌ش بریتیه له‌پته‌وكردنی مه‌ینه‌تی كورد، یه‌ك پرۆژه بۆ كورد باش بوو ئه‌ویش پرۆژه‌كه‌ی بریجنسكی‌و نه‌خشه‌كانی برنارد لویس بوو بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست بوو، چاكتر وایه بڵێین گه‌ڵاڵه‌كه‌ی بریجنسكی چونكه نه‌بووه پرۆژه‌ی ئه‌مریكا ته‌نها له‌كۆنگریس داكۆكی له‌سه‌ر كرا، بۆیه بۆكورد واباشه پڕۆژه‌یه‌ك بێت نه‌خشه‌ی سیاسی سایكس بیكۆ تێك بدات، باوه‌ڕی به‌و سنوره ده‌ستكردانه نه‌بێت كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی سایكس بیكۆ دروست بووه، ئه‌وه‌یان هه‌م نه‌خشه ڕێگه‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێ‌و هه‌م بنه‌ماكانی ئاسایشی نه‌ته‌یی كورد .
هه‌رچی ماده یاساییه‌كانی تری هاتوو له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ژێر سه‌ردێڕی (مافی چاره‌ی خۆنووسی) ئه‌و مافه یاساییانه له (UN) و له (پرانسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان دیاری كراوه، ماده‌ی (1) و ماده‌ی (55) ی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها بریاره‌كانی ژماره 1514 خولی (15)له14/دیسمبر/1960، بڕیاڕی ژماره:2105 خولی (20) له1965ز، بریاری ژماره:2625 خولی 25 له24/ ئۆكتۆبه‌ر /1970، بریاری ژماره:3070 خولی 28له 1975، هه‌روه‌ها بریاری 3314ساڵی 1974 له‌هه‌مان ئه‌نجوومه‌ن ده‌رچووه، ئینجا پێشوو له 14 خاڵه‌كه‌ی ویلسونی ئه‌مریكی له‌ساڵی 1918 و لێدوانه هاوبه‌شه‌كه‌ی بریتانی - فه‌ره‌نسی له 1918، بنه‌ماكانی شۆرشی ئۆكتۆبه‌ری 1917ی رووسی‌و شۆرشه‌كانی پێشوی ئه‌مریكی 1776 و فه‌ره‌نسا 1789 هاتووه، زیاتر له‌وه‌ش هه‌ر 3 ماده‌ی 62 و63 و64ی سیڤه‌رو ماده‌ی 16ی ئینتداب به‌سه‌ر عێراق ، ده‌قی بڕیاڕی ژماره: 1514 خولی (15)به‌سه‌ردێری: إعلان منح اڵ‌ستقلال للبلدان والشعوب المستعمره) تیایدا هاتوه : (إن الجمعیه العامه .. تعلن .. لجمیع الشعوب حق فی تقریر مصیرها، ولها بمقتچی هژا الحق أن تحدد بحریه مركزها السیاسی، وتسعی بحریه الی تحقیق نمائها اڵ‌قتصادی والاجتماعی والپقافی.
له‌و سه‌رده‌مه به‌ده‌وڵه‌ت بوون به‌پێی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی یان به‌پێی سیاسه‌ی ده‌وڵی یان به‌هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ كه‌مێك كاری یاسایی بۆ كورد سازاوه، ئه‌وه‌ی یاسایی دیار‌و چه‌سپاوه، كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێ سیاسه‌ی ده‌ولیه) كه‌زیاتر كاریگه‌ر تره له (یاسای ده‌ولی، له‌م ده‌موو ده‌سته ده‌توانین بڵێین مه‌بادیئه‌كانی سیاسه‌ی ده‌ولی بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان له‌و هه‌نگاوانه خۆی ده‌نوێنێ:
دروست كردنی نمونه‌یه‌كی جوان له‌ده‌سه‌لاَتی كوردی له‌سه‌روه‌ری یاسا‌و پیاده‌ی ده‌ستورو پڕۆسه‌ی دیموكراسی، هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و ڕاسته‌قینه‌و ده‌ست گۆڕی ده‌سه‌لاَت، پاكی تۆمارگای مافه‌كانی مرۆڤ و ئافره‌ت‌و ڕۆژنامه‌نوسی، پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تیه‌كان.
پاراستنی سنوره‌كانی نیوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، وه‌ك كیانێك نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ده‌وروبه‌ر.
بتوانێ مقوماتی ئابوری‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و تعلیمی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی‌و...بسازانێ بۆ ده‌وڵه‌ت، له‌دوای سه‌ربه‌خۆ بوونی نه‌بێته بار قوڕسی بۆ كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی له‌برسیایه‌تی‌و هه‌ژاری‌و پیسكردنی ژینگه‌و پێ شێلی یاسا‌و ڕێكه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان.
له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه بتوانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌وه‌رو بارسته نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ده‌وڵه‌ت بوون هاوته‌ریب بكه‌ی.
له‌كۆتایدا كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ست كردنه به‌ده‌وڵه‌ت دروستكردن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێویسته داوانامه‌یه‌كی یاسایی به دیباجه‌یه‌كی مێژوویی‌و سیاسی زۆر مه‌نتیقیانه پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت كه پێكهاتوه له 15 ئه‌ندام، پێنجیان هه‌میشه‌ییه‌و ده‌یه‌كه‌ی تریش هه‌ردووساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێرێت كه بریتین له (لیتوانیا، ئوسترالیا، نایجیریا، لۆكسمبۆرگ، راواندا، چیلی، تۆگۆ، ئورده‌ن، ئه‌رجه‌نتین، كۆریای خواروو).
له‌كۆتایدا ماوه ئه‌وه بڵێین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره زانیاریه وه‌ك پێویست لای دام‌و ده‌زگای په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم‌و حزبه‌كانی كوردستان نه‌بوو، زیاتر له‌كاردانه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌ڵس‌و كه‌وتی به‌غدا ناوی ده‌وڵه‌تی كوردستانی دێت،بۆیه رێكخراوی ستانده‌ر بۆ به ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان هه‌لسا به‌پرۆژه‌ی ئاماده‌كردنی مه‌له‌فی مافی چاره‌نوس كه ماوه‌كه‌ی 3 مانگه‌و له‌و ماوه‌یه ته‌واو ده‌بێت.