م. باوکی ئەسماء: ئیسلامیش بەفوی ناحەزان ڕوناکیەکەی ناکوژێتەوە!
30/06/2013 نوسەر: bzavpress

م. باوکی ئەسماء: ئیسلامیش بەفوی ناحەزان ڕوناکیەکەی ناکوژێتەوە!


ئیسلامیش بەفوی ناحەزان ڕوناکیەکەی ناکوژێتەوە!
پیرۆزبایش دەکەم لەبەڕێز : مامۆستا عبدول بۆ چونە سەر ئەومینبەرە لەپاش دوومەلای سەر بەدەسەڵات.
لەپاش سوپاس و ستایشی بێ پایانم بۆ خوای گەورە کەوا هیدایەتی داوین بۆسەر ڕاستە شەقامی ئیسلامەتی.
پێم خۆش بو لەچەند دێڕێکدا باسێك لەو مینبەرە بکەم لەپاش من کەوا چەند مەلای گۆڕیوەو،چونکە لەفەزڵی خوا بەزیاد بێت حەقی لەسەر ووتراوە ناحەقی قبوڵ ناکات!
وە پیرزۆبایش بکەم لە مامۆستای بەڕێزم جەنابی مامۆستا عبدولی بەڕێز بۆبەدەمەوە چونی خەڵکی ئاوایی یەکەو پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی کە بەدوو مەلای سەر بەدەسەڵاتی یەکێتی پڕ نەکرایەوە!.
کە تا ئێستا ئەمە سێ یەم مەلایە دێتە سەر ئەو مینبەرە ، کەزۆر ناڕەحەت بوم بەڕاستی لەو ماوەیەدا، بەڵام نەفەس درێژی خەڵکی ئاواییەکەو کەم تاقەتی مەلاکان بەمەجبوری خۆیان مینبەرەکەیان چۆڵ کرد و!، ئێستاش سوپاس بۆ خوا خۆیان مامۆستایەکیان دیاری کردوە ،
کە بۆ ئەم مامۆستا بەڕێزەیان کە جەنابی مامۆستا عبدولە کە خزم و کەسی خۆمانەو خاوەنی پێشینەیەکی چاکە سوپاس بۆ خای گەورە و،پاشانیش خەڵکی ئاواییە بەڕێزەکە پاش پرس و ڕایان بەمن هێناویانەو منیش چەند جارێك بە خزمەتی جەنابی مامۆستا عبدول گەشتوم ،
بۆیە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی ئەو جێگایەی لێدەکەم و هیوادارم کەوا قوتابیەکانم بێ مامۆستا نەهێڵێتەوەوبەردەوام بەدەم کێشەی هاوڵاتیانی ناوچەکەدابێت و لەبەرەی خەڵکی فەقیرو هەژاردا بمێنێتەوە،
سەر ئەو مینبەرەش هەر پەیامی ڕاستەقینەی خوای تێدا بەیان بکات کە إن شاء اللە ، جەنابی مامۆستا جێی گومانی باشمانەو کارێکیش دەکات کەوا خەڵکی ئاواییە بەڕێزەکە منیان لەبیر بچێتەوەو ئێمەش دڵخۆش بین بە مانەوەی ئەو مینبەرەی کە پەیامی خوای وەك خۆی لەسەر گەیەندراوەو ئەم کۆڵە قورسەی لەسەر شانی ئێمە هەڵگرتوەو، ئێمەش بەڵێن دەدەین بەخوای گەورە لەهەرشوێنێکی سەر ئەم زەویەدا بین بەردەوام بین لەگەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەی خوای گەورەدا تا ئەو ڕۆژەی دەگەڕێینەوە بۆلای خوای پەروەردگارو ڕێگری و زەبرو زەنگی دووژمنانی ئیسلامیش چۆکمان پێ دانادات بەپشتیوانی خوای گەورە،دڵنیاشین کەوا خوای گەورەش پشت لەبەندە دڵسۆزەکانی ناکات.
وەك بیرخستنەوەیەك و بێ ئەدەبیش نەبێت لە ئاستی مامۆستا عبدول دا کەوا ،مامۆستای بەڕێزیشم بیر دەخەمەوە کەوا ووریای نەفس و شەیطان و خەڵکێکی دژ بە دین و سیفات مونافیق بێت کەوا بە ناوی دۆستایەتی و پشتگرتنەوە و خستنە پێش چاوی مەرامی دوونیایی کەپیشەی هەمیشەییان بوە خۆیان نزیك دەکەنەوە ، لای بەڕێزیان ئاشکرایە دەبێت خۆمانیان لێ بپارێزین و عەمامەی سپیمان پەڵە نەگرێت و ، ووریای کەسانێکی خاوەن دەسەڵاتی ناوچەکەش بین کەوا بۆ ڕازی کردنیان ، دۆستایەتیان لەگەڵ نەکەین! ، چونکە سوێند بەخوا تا نەچینە سەر ڕێبازی ئەوان لێمان ڕازی نابن!.
وە ئەو مینبەرەش کاتێك مامۆستایەك قبوڵ دەکات کەوا پشت بەستو بێت بەخوای پەروەردگارو بەڕاستی جێنشینی پێغەمبەری خوا بێت، هەر قەدەرێکیش لای خوای گەورەوە بێت ، بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە دەبێت چاوەڕوانی بکەین و ئارام بگرین لەسەر ناڕەحەتیەکانی و دڵ خۆشیش بین بە بەربومی ئەم ئیسلامە پیرۆزە.
دووبارە سوپاسی خوای گەورە دەکەم کەوا ئەو غەمەی کەهەم بوو بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ وا جێی خاڵی پڕ بۆیەوەو هیواداریشم کەوا خەڵکی ئاوایی یە بەڕێزەکەی بەردەکەڕ، کەوا چۆن پشتگیرو دڵسۆزو بەوەفا بون لەگەڵ مندا ئاوەهاش بن لەگەڵ جەنابی مامۆستادا خوا سەربەرزو سەرفرازتان بکات و جێگای شانازی منن و من هەردەم خۆم بەکەسی ئێوە دەزانم و هیوادارم و هەمیشە هەواڵی سەلامەتی و لەش ساغیتان ببیستم .
لەکۆتایی دا داواکارم لەخوای گەورە عاقیبەتی هەموومان بەخێر بگێڕێت و چۆن بەسەری بەرزەوە ئەو مینبەرەمان جێهێشت و تەنازولمان لەسەری نەکرد ئاوەهاش بەسەری بەرزەوە شادمان بکاتەوە بە مسوڵمانانی کوردستان بەگشتی و مسوڵمانانی گوندی بەردەکەڕ بەتایبەتی.
برای بچوکتان: ڕەنجدەر، پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی دووەمی گوندی بەردەکەڕ، لەڕابردوودا