ژێژەک ئەنتى کاپیتالیزم..
07/05/2014 نوسەر: bzavpress

ژێژەک ئەنتى کاپیتالیزم..


 زۆر روانگە هەن لە دیدو فکرى سلاڤۆ ژێژەک کە قسەو باسى لەسەر بکرێت بەتایبەت کە ژێژەک بە ئەکتڤیستێکى ئەنتى کەپیتالیزم دەرکەوتوە و دەیەوێت ویناى بیرەکانى بکات لەدژایەتى سیستەمى سەرمایەدارى، ژێژەک وەک ئەکتیڤیستێکى و فەیلەسوفێکى مارکسى چەپ رەو دەردەکەوێت، هەر ئەو روانین و ویناکردنەى لە دژایەتى سیستەمى سەرمایەدارى واى لى کردوە لاى لیبرال و نیو لیبرالە کان بە کە سێکى توندرەو دەربکەوێت، بیرى سەرەکى ژێژەک لە نوسینەکانى بریتیە لە : حالەتێک کە خۆى لە دۆخى بالادەستى کاپیتالیزم دەنوێنێت ، بەجۆرێک هەموو نوسینەکانى ئەکەر لە روکار و دەربیرینى وشەکان یش جیاوازیان هەبێت بەلام لە ناوەرۆکدا سورانەوەیە بە رەخنەگرتینَکى توند لە سیستەمى سەرمایەدارى، ئەو سیستەمەى کە خۆى لە چوارچێوەى سەردەمى جیهانگیریدا سەپاندە بەسەر تەواوى جیهاندا ، بۆیە لاى ژێژەک هەموو کارەکان بریتین لە بەرپەچدانەوەى سیستەمى سەرمایەدارى، تەنانەت ئەگەر لە رێگەى نوخبەیەکى شۆرشگیریشەوە بێت، کە ئەمەش لیرە بەتەواوى خۆى نزیک دەکاتەوە لە دیدى مارکس لە گەیشتن بە ئامانجەکانى ، فکرى ژێژەک بەردەوام بەدواى هینانەکایەى جۆریک لە رێگە خۆشکردنە بۆ بیرەکانى بۆ ئەوەى لەدواجاردا ئەوەى باوەرى پێیەتى بیپێکێت، ئەو بۆ سەلماندى بیرەکانى و نەهاتنە پێشى هیج رێگرێکى ویژدانى بەدەستى خۆى ژن و کچکەى خۆى دەکوژێت لە فلیمى گومانلێکراوە هەمیشەیەکان ، کە ئەمەش ماناى خۆ یەکلاى کرنەوەیە بۆ ئەو بابەتەى کە بەتەواوى خۆى بۆ یەکلاى کردۆتەوە، بەلام ئەوەى جیچگەى رەخنەى نیو لیبرالەکانە پێش کەشکردنى جۆرێک لەم سیناریۆیە لەدژایەتى کردنى سیستەمى سەرمایەدارى بەتەواوى دەیخاتە ژێر پرسیار، ئەویش ئەوەیە ؟ کە ژێژەک لە رێگەى هیج نەکردن و ئیهمالکردنى ئەم سیتەمەى کاپیتالیزم بیرەکانى خۆى وینادەکات بۆ نمونە کە کەسێک لە شوێنیک ئیش دەکات لە رێگەى تەمەبەلى و هیج نەکردن لە وشوینە دەر دەکرێت ، ئەمەش بەبیانوى ئەوەى وانەکەم باشترە، تا واى لى دێت لەهەموو شوینێک دەر دەکرێت و دواى لەبرسانیش دەمرێت.
    لایەنێکى ترى بیرى ژێژەک ویناکردن و نا وتنیێکى تەواو و رەتکردنەوى رەهایە بۆ سیتەمى باو (قایم) کە ئەمەش سەرەتایەکى نوێیە بۆ نوخبەى شۆرشگێرلەدژى سیستەمى کەپیتالیزم کە لەدواجاردا ئەم رەتکرنەوە رەهایە ئاسایە بگات بە کۆتا خال کە مردن و قوربانیدانە بۆ بیرەکانى کە دژایەتى کردنى سیستەمى کاپیتالیزم و روحى سەرمایەدارییە ، بۆیە لاى ژێژەک گەورەترین بەڵاو کارەسات و ناخۆشى کە ئیستا لەجیهاندا هەیەو هەستى پێدەکرێت زال بون و باڵاى دۆخى سیستەمى سەرمایەدراریە ، هەر ئەوەشە کە ژێژەک زۆرجار ویناکردنەکانى خۆى لە رێگەى هونەر و فلیمەوە داخى دەردەبرێت لە دژایەتى ئەم بالادەستیەى سیستەمى سەرمایەدارى کەوەک نەخۆشیەک وایە بە جیهان دا بلاو بۆتەوە و ئینسانەکانى سەرزەوى توشى نا ئومێد بوون کردوە ..