06/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زۆرینه‌ی مسوڵمانانی ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست له شوێنه‌كانی خۆیان ده‌ركراون
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشیاری ده‌دات له ڕه‌وشی ژیانیان
بانگۆی پایته‌ختی كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست له مسوڵمان پاكده‌كرێته‌وه.. راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئاماری "ترسناك" له‌سه‌ر ڕه‌وشی مسوڵمانانی ئه‌و وڵاته بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئه‌فریقاه‌وه، دراوسێی هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كانی ئۆگه‌ندا و سودانی باشوری و چاد و كامیرۆن و كۆنگۆیه. بامگۆ پایته‌خی‌ت كۆماره‌كه‌یه و هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی سانگۆ و فه‌ڕه‌نسی زمانی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ن.
كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست له 13ی ئابی ساڵی 1960ه‌وه سه‌ربه‌خۆیی له فه‌ڕه‌نسا وه‌رگرته‌وه.. ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌سه، كه به‌پێی ئاماره‌كان له سه‌دا 80یان مه‌سیحین و له سه‌دا 15 موسڵمانن. رێژه‌كه‌ی تریش سه‌ر به دینه‌كانی ترن.
به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 900 هه‌زار كه‌س له‌و رێژه‌یه مسوڵمانن و زۆرترین ژماره‌شیان له بانگۆ پایته‌ختی كۆماره‌كه‌یه..به‌ڵام زۆرینه‌ی مسوڵمانانی ئه‌و ولاته ڕووبه‌ڕووی په‌لامار و توندوتیژی مه‌سحییه‌كان و هێزه چه‌كداره‌كان بوونه‌ته‌وه له ماوه‌ی رابردوودا..ئه‌و ژماره كه‌مه‌ش كه ماونه‌ته‌وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توندان.
له دواین راپۆرتی خۆشی‌دا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشیاریدا له خراپی ڕه‌وشی ژیانی مسوڵمانانی كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و.. ئاشكرای كرد، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن مسوڵمان له‌لایه‌ن مه‌سیحییه‌كانه‌وه ناچاركراون شوێنه‌كانی خۆیان جێبهێڵن و ڕووبه‌ڕووی توندووتیژیش بوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی جیهانی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ڤالێری ئامۆس، رێكخه‌ری ڕه‌وشی فریاگوزاری له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه: ڕه‌وشی ژیانی مسوڵمانانی ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست خراپه‌و به زۆر له شوێنه‌كانی خۆیان ده‌رده‌كرێن.
ڤالێری ئامۆس ئاشكرای كردوه، له ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن مسوڵمان له‌لایه‌ن مه‌سیحییه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی و كوشتن و هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه له ماڵ و شوێنی ژیانیانیشیان ده‌ركراون.
ڕونیشكردۆته‌وه، له ناو ئه‌و مسوڵمانانه‌دا 650 هه‌زار كه‌سیان بۆ شوێنی دیكه له وڵاته‌كه‌ی خۆیان و 300 هه‌زاریشیان بۆ وڵاته‌كانی تر هه‌ڵاتوون.. به‌جۆرێك به‌شی خۆرئاوی ئه‌و وڵاته مسوڵمانانی تێدا ده‌ركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له كۆی زیاتر 100 هه‌زار مسوڵمان له بانگۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، كه‌متر له هه‌زار مسوڵمان له‌و شاره‌دا ماون و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وانیش به‌رده‌وامه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له مانگی دوانزه‌ی ساڵی رابردووش‌دا داوای 551 ملیۆن دۆلاری كردبوو بۆ دابینكردنی خواردن و ته‌ندورستی و شیڵته‌ر بۆ په‌نابه‌رانی مسوڵمان..
هه‌فته‌ی ڕابردووش بان كی مۆن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشنیاری پێكهێنانی هێزی ئاشتیپارێزی بۆ ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست كردبوو، كه له ده هه‌زار سه‌رباز پێكبهێنرێت.
رێكخه‌ری ڕه‌وشی فریاگوزاری له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردوه، دیمۆگرافیای كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست گۆڕاوه.. به‌جۆرێك ژماره‌ی مسوڵمانانی بانگۆی پایته‌خت 145 هه‌زار مسوڵمان بوه، به‌ڵام له له مانگی دوانزه‌ی ساڵی رابردودا ئه‌و ژماره‌یه بۆ ته‌نها 10 هه‌زار كه‌مبووه‌ته‌وه.. پاش چوار مانگیش له ئێستادا ته‌نها كه‌متر له 500 موسڵمان له‌و شاره‌دا ماون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بڕیاره ژماره‌یه‌ك هێزی ئاشتیپارێز ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكرێت، كه ژماره‌كه‌ی ده‌گاته 12 هه‌زار سه‌رباز به‌لام تا ئێستاش به‌ریتانیا و ئه‌مریكا بڕیاریانه‌داوه و پێده‌چێت فه‌ڕه‌نسا هێزی ڕه‌وانه بكات، له‌كاتێكدا ئێستا نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌بازی له‌و وڵاته جێگیر كردوه..نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش بڕیاریداو هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكرێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیان ی‌وڵاته‌كه له كوشتن و توندوتیژی.
له ڕووی سیاسییه‌وه پێش ساڵی 1960 ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست وڵاتێكی داگیر كرا‌و بوه، به‌ڵام له دوای ساڵی 1960 بوه‌ته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، چه‌ندین جاریش نائاامی به‌خۆیه‌وه بینیوه. دواین گرژی ئه‌و وڵاته‌ش له سه‌ره‌تای مانگی 10ی سابَی 2012 ده‌ستی پێكرد، كاتێك گروپی "سێلیكا" كه گروپێكی زۆرینه مسوڵمانی شۆڕشگێرن، حكومه‌تیان تۆمه‌تبار كرد به پابه‌نه‌بوون به په‌یننامه‌ی ساڵی 2007 كه تایبه‌ت بوو به ئاشتی نێوانیان.
شۆِرشی "سیلیكا" كه به‌واتای "یه‌كگرتوویی" دێت، یه‌ك ساڵ له‌مه‌وپێش و له 24ی ئازاری 2013 له‌لایه‌ن میشال دجۆتۆیدا توانی ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ته‌كه‌ی بوزیزیه وه‌ربگرێت و بوزیزیه وڵاتی جێهێشت، دوای نزیكه‌ی 10 مانگ له سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه، میشال دجۆتۆیدا له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵداو له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی وڵات كێشایه‌وه.
پاش ئه‌ویش، كاسرین سامبا، پارێزگاری بانگۆی پایته‌خت كه ژنه چالاكێكی ئه‌و وڵاته‌یه سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه ده‌كات..هه‌وڵه‌كانی ئه‌و ژنه سه‌ر‌وكه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه بۆ ئاشتی گشتی له وڵاته‌كه‌یدا.
به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست بێ ئاكام بوو، ئه‌ویش پاش ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی له وڵاته‌كه‌یدا به‌رده‌وامه.. به‌جۆرێك چه‌كداره مه‌سیحییه‌كانی ئه‌و وڵاته هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گروپی "سێلیكا" و مسوڵمانانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش ڕه‌وشی ژیانی مسوڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به ته‌واوی خراپ كرد، ئه‌وه‌ش به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهان (هیومان رایتس ۆوچ).
به‌پێی دواین زانیارییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش، سه‌رجه‌م مسوڵمانه‌كانی به‌شی خۆرئاوای ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست له ماڵ و ژیانی خۆیان ده‌ركراون.
كیشوه‌ری ئه‌فریقا، كیشوه‌رێكی پڕ كێشه و ئاڵۆزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئاینییه. هه‌ربۆیه بۆ ده‌ستنیشانكردنی رێژه‌ی ئاینه‌كان له وڵاتانی ئه‌فریقادا كارێكی ئاسنا نییه. به‌پێی ئینسكلۆپیدیا جیهانییه‌كانیش ژماره‌ی جیاواز ده‌خه‌ڕوو، به‌جۆرێم هه‌ندێكیان ئیسلام به ئیانی یه‌كه‌م ناوده‌به‌ن به ڕێژه‌ی 47%، به‌ڵام هه‌ندێكی تر له سه‌رچاوه‌كان ئایشنی مه‌سیحی به یه‌كه‌م ئاین ناوده‌بن به رێژه‌ی 45% ئیسلامیش 40%.. ئه‌و ژمارانه هه‌رچۆنێك بن هیچ له‌و راستییه ناگۆڕن كه دوو ئاینی سه‌ره‌كی له ئه‌فریقای ناوه‌ڕاستدا هه‌ن، كه ئیسلام و مه‌سیحیین. به‌و هۆیه‌شه‌وه جیاوازییه ئاینییه‌كان زۆرجار كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان بۆ وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره دروستكردوه.
ئه‌وه‌ی له كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست ڕووده‌دات به‌رامبه‌ر موسڵمانانی ئه‌و وڵاته، به‌شێكه له‌و "سته‌م"ه‌ی كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشیاری ده‌ده‌ن له خراپی ژیانی نزیكه‌ی 100 هه‌زار مسوڵمان و له‌ناوبردنیان.
پرۆفایلی كیشوه‌ری ئه‌فریقا:
دووه‌م گه‌وره‌ترین كیشوه‌ری جیهانه، دوای ئاسیا.
دانیشتوان: به‌پێی ئاماره‌كانی 2013 ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و كیشوره نزیكه‌ی 1.1 بلیۆن كه‌سه.
ژماره‌ی وڵاته‌كان: 52 وڵات ده‌گرێته‌خۆ، له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دان
زمان: له كیشوه‌ری ئه‌فریقا كۆمه‌ڵێك زمانی زۆر قسه‌یان پێده‌كرێت كه دیارترینیان، عه‌ره‌بی و فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزیی و چه‌ند زمانێكی تره.
ئاین: نزیكه‌ی 44% ئیسلام.. مه‌سیحی نزیكه‌ی 45%