06/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دكتۆر به‌رهه‌م حزب جیا ناكاته‌وه‌و به‌ته‌مایه ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرێت
كۆسره‌ت ره‌سول پشتیوانی لێ ده‌كات
دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌نیازی ئه‌وه نییه حزب جیا بكاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ش كۆسره‌ت ره‌سول عهلیو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێت له‌ئێستادا یه‌كێتی به هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رقاڵه‌و تا تاڵه‌بانیش مابێت مه‌سه‌لی جێگرتنه‌وه‌ی پۆستی سكرتێری گشتی باس ناكرێت، به‌پێی وته‌ی چاودێرێكی سیاسیش، مه‌یلی زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌لای دكتۆر به‌رهه‌مدایه به‌ڵام ره‌نگه ئه‌زموونی ناوبراو سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.
یه‌كێتی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه
یه‌كێتی كه له‌پاش كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنی رابردووه‌وه كێشه‌ی تێكهوتو ناكۆكی نێوان باڵه سه‌ره‌كییه‌كان به‌زه‌قی ده‌ركه‌وت، بریاری ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یدا تا چه‌ند پرسێك یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌وانه پرسی سكرتێری گشتی‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ریزه‌كانی حزبدا، بۆ ئه‌وه‌ش په‌نا بۆ تاران برا تا كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵام مل نه‌دانی باڵهكانو سازش نه‌كردن بۆ یه‌كتری، ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی دواخست‌و تا ئێستاش كێشه‌كان ماونه‌ته‌وه.
رابه‌ری سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاند كه كێشه‌كان وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه‌و تا ئه‌نجامنه‌دانی كۆنگره‌ش یه‌كێتی له‌و دۆخه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
كه‌ی كۆنگره ده‌به‌سترێت؟
ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی لهكێشهدایهو ناكۆكییه‌كان له‌ئاستێكدا جێگیربوون، به‌ڵام تا ئێستا بریار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌دراوه كه‌ی كۆنگره‌ی ببه‌سترێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی رابه‌ری سه‌ید برایم ده‌ڵێت (ئێستا هه‌ڵبژاردن له‌پێشه‌و جارێ مه‌سه‌له‌ی كۆنگره دواكه‌وتووه‌و كه‌س نازانێت كه‌ی كۆنگره ده‌به‌سترێت).
به‌و پێییهش بێت، یه‌كێتی له‌ئێستادا به‌نیازی ئه‌نجامدانی كۆنگره نییه‌و ره‌نگه هه‌ر ئه‌نجامیش نه‌درێت، ئه‌وه‌تا دكتۆر رێبوار كه‌ریم چاودێری سیاسی‌و مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له‌زانكۆی سلێمانی ده‌ڵێت (ئێستا یه‌كێتی زیاتر خه‌ریكی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و شتێكی عاقڵانی نییه خۆی به‌كێشه‌كانی ناوخۆوه سه‌رقاڵ بكات، ئه‌و چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات تا له‌و رووانگه‌یه‌وه بریار له‌سه‌ر كێشه‌كانی خۆی بدات، پێشموایه ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌دڵی یه‌كێتی بێت، كێشه‌كان به‌و جۆره نامێننه‌وه).
دكتۆر به‌رهه‌م حزب جیاناكاته‌وه
دكتۆر به‌رهه‌م كه سه‌رۆكی باڵێكی سه‌ره‌كی یه‌كێتییه‌و جێگری سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه‌شه، پێگه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازی له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه‌و، ههڵوێستو ره‌فتاری له‌مه‌ڕ كێشه ناوخۆییه‌كانی حزب‌و دۆخه‌كه لهلایهكو به‌رهه‌ڵستی كردنی له‌لایه‌ن باڵێكی تری حزبه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه، بێزاری كردووه‌و زۆرێك بۆچوونیان وایه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ناوبراو حزب جیابكاته‌وه‌و له‌یه‌كێتی بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه بۆ دۆخی ئێستای یه‌كێتی قورس بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌ختیار شاوه‌یس بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی وت (یه‌كێتی له‌ئێستادا سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیش له‌ناوخۆدا نه‌ماوه‌و ئه‌نجومه‌نی ناوهندیو سه‌ركردایه‌تی حزب، بریاری ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یان داوه، به‌ڵام له‌ئێستادا واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه).
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری جیاكردنه‌وه‌ی حزب له‌لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوو.
ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا ده‌گرێت
جیاواز لهپێشبینییهكان، دكتۆر به‌رهه‌م ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرێت‌و جڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌و حزبه‌دا بگرێته ده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌سازی كردووه‌و چاوه‌ڕوانی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی تاڵه‌بانییه.
له‌وباره‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به گۆڤاری بزاڤی وت (به‌ڵێ دكتۆر به‌رهه‌م نیازێكی وای هه‌یه‌و له‌وانه‌شه بتوانێت ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو تاڵه‌بانی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بێت، كه‌س پشتگیری ناكات).
بۆ وه‌رگرتنی رای زیاتری ئه‌ندامانی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، بزاڤ په‌یوه‌ندی به هه‌ریه‌كه‌له عادل مورادو حاكم قادر‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تره‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوون.
كۆسره‌ت ره‌سول‌و سه‌ركردایه‌تی پشتگیری ده‌كه‌ن
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ كۆسره‌ت ره‌سول جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، پشتگیری دكتۆر به‌رهه‌م دهكهنو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌و كهساییهتییه ببێته سكرتێری حزب، به‌ڵام ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ترسێكی زۆریان له‌ناوبراو هه‌یه بۆیه به‌هه‌موو جۆرێك دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
دكتۆر رێبوار له‌وباره‌وه ده‌ڵێت (حه‌زێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری دكتۆر به‌رهه‌م بكه‌ن، به‌لام ئایا ئه‌زموونی ئه‌و كه‌سایه‌تییه رێگه به‌وه ئه‌دات ببێته سكرتێری حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی، كه ئه‌مه‌ش ره‌نگه له‌داهاتوودا زیاتر روونبێته‌وه‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر شتێك كه زانیاری نه‌بێت له‌سه‌ری بۆچوونه‌كان لاواز ده‌كه‌ن).
مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ هێرۆ خانه
پێچه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌و حزبه پشتگیری هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، چونكه زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی پێیانوایه دكتۆر به‌رهه‌م مه‌ترسییه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، پێچه‌وانه‌ی هێرۆ ئیبراهیم كه به‌ئاسانی ده‌توانرێت له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ودا پۆست‌و پله‌و پایه به‌رده‌وامی هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌گۆڤاری بزاڤی وت (دكتۆر به‌رهه‌م متمانه‌ی به‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌حاڵه‌تی وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری گشتی، به‌شێك له‌وانه پۆلێن بكات).
حزبه‌كان، دكتۆر به‌رهه‌میان پێ باشه
حزبه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی هه‌رێم، خوازیاری یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناو یهكێتینو دكتۆر به‌رهه‌میان به‌لاوه په‌سه‌ندتره، چونكه كه‌سێكی دبلۆماسییهو گونجاوتره بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لێدوانێكی پێشوتریدا بۆ بزاڤ رایگه‌یاند كه ئیستا نازانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێدا بكهنو رۆشن نییه له‌گه‌ڵ كام سه‌ركرده‌ی یه‌كێتیدا گفتوگۆ بكه‌ن.
ماوه‌ته‌وه بوترێت، دۆخی ئێستای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌واو جیاوازه‌و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو تاڵه‌بانی بگه‌ڕێته‌وه، چونكه له‌ساتی بوونی ئه‌ودا، هیچ یه‌كێ له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی جورئه‌تی كاری سهربهخۆو دروستكردنی كێشه‌یان نییه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆر رێبوار ده‌ڵێت (گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌و حزبه چاره‌سه‌ر ده‌كات).
به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌مان رۆڵی جارانی پێشوی ده‌بێت؟