06/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ بووه قوربانی
وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له كۆمه‌ڵگه‌ی داره‌توو له هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر خۆی له منداڵێك دا و له ئه‌نجامدا گیانی له ده‌ست دا.
ڕائید كاروان خۆشناو گوتی: رێكه‌وتی 5/5/2014 پۆلیس له بوونی رووداوێكی هاتوچۆ له كۆمه‌ڵگای داره‌توو ئاگادار كرانه‌وه، دوای گه‌یشتنی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه‌وا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر شوفێره‌كه‌ی به ناوی تۆمه‌تبار (م. م. م) خۆی له منداڵێك داوه به ناوی (راسان ره‌نجبه‌ر پیرداود) ته‌مه‌ن سێ ساڵان، له ئه‌نجامدا به داخه‌وه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه: دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی مادده (٢٤)ی هاتوچۆ بڕیاری به‌ندكردنی شوفێره‌كه‌ی دا.