05/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده سودی نوێژی به یانی
الحمدلله والێلاه والسلام علی اشرف الانبیا‌ء والمرسلین نبینا محمد وعلی اله وێحبه اجمعین
ئه‌وه‌ی ئێمه باسی ده‌كه‌ین، ده كاری گرنگه، به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی قیامه‌ته، گه‌وره‌ترین نوێژ، گه‌وره‌ترین پاداشت، كه زۆربه‌ی موسڵمانان لێی بێ‌ئاگان و له ده‌ستیانداوه، ئه‌وه‌ش نوێژی به‌یانییه، به‌ڵێ نوێژی به‌یانی، بۆیه له‌م بلاَوكراوه‌یه‌ماندا باسی ده سودی نوێژی به‌یانی ده‌كه‌ین، به ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانین به‌سه‌ر نه‌فسماندا سه‌ربكه‌وین، واز له خه‌و بهێنین، چونكه ڕۆژێك دێت بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌خه‌وین ئه‌ویش مردنه، وه‌ك شاعیر ده‌ڵێت:
نه‌فس بگره له هاتووچوونی خۆڕایی هه‌تا ماوی
كه ئه‌م بایه هه‌تا ئێستا كه هه‌ر عمری به‌باداوی
سوودی یه‌كه‌م: ئه‌وه له زمه‌ی خودای گه‌وره دایت، واتا له پارێزگاری خوادایت، چی له‌وه گه‌وره‌تره خودا بتپارێزێت, ئه‌وه‌تا رسول الله (ێلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: عن جندب بن عبدالله بن سفیان البجلی - رچی الله عنه - قال: قال رسول الله - ێلى الله علیه وسلم -: ((مَن ێلَّى الێبح، فهو فی ژمه الله،رواه مسلم وڕحمد .
واتا: ئه‌وه‌ی نوێژی به‌یانی بكات له پارێزگاری خوادایه. براكه‌م چی له‌وه گه‌وره‌تره كه پارێزگاری خودات له‌ده‌ستداوه! كه‌ی به‌ئاگادێیته‌وه و له خه‌وی غه‌فله‌ت به‌خه‌به‌ردێیت ؟!
سوودی دووه‌م: پاداشتی شه‌و نوێژت بۆ هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو شه‌وه‌كه شه‌و نوێژت كردبێت له ئه‌جر و پاداشتدا، ئه‌وه‌تا رسول الله (ێلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : عن عپمان بن عفان - رچی الله عنه - قال: قال رسول الله - ێلى الله علیه وسلم -: ((مَن ێلى العشاء فی جماعه، فكڕنما قام نێف اللیل، ومن ێلى الێبح فی جماعه، فكڕنما ێلَّى اللیڵ كلَّه))؛ رواه مسلم.
واتا: هه‌ر كه‌سێك نوێژی به‌یانی به كۆمه‌ڵ بكات وه‌ك ئه‌وه وایه نیوه‌ی شه‌وه‌كه شه‌و نوێژی كردبێت، هه‌ر كه‌سێكیش نوێژی به‌یانی به كۆمه‌ڵ بكات وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو شه‌وه‌كه شه‌و نوێژی كردبێت . ئه‌وه‌تا هه‌ر كه‌سێك نوێژی به‌یانی به كۆمه‌ڵ بكات وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو شه‌وه‌كه شه‌و نوێژی كردبێت. برام بیرتكردووته‌وه كه چه‌ند خه‌ساره‌تمه‌ندیت كه
بێبه‌شیت له نوێژی به‌یانی! ئه‌و هه‌موو پاداشته‌ت له‌ده‌ستداوه ..! ژَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِینُ به‌ڕاستی له خه‌ساره‌تمه‌ندێكی ئاشكرادایت.
سوودی سێیه‌م: پاكده‌بیته‌وه له دووڕوویی و نیفاق، به‌ڵێ مونافیقه‌كان ته‌مبه‌ڵن له نوێژی به‌یانی، قورسترین نوێژ له‌سه‌ر دووڕووه‌كان نوێژی به‌یانی و عیشایه، ئه‌وه‌تا رسول الله (ێلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: عن ڕبی هریره - رچی الله عنه - قال: قال رسول الله - ێلى الله علیه وسلم -: ((لیس ێلاه ڕپقل على المنافقین من الفجر والعشاء، ولو یعلمون ما فیهما، ڵتَوهما ولو حبوًا، رواه ڕحمد، والبخاری، ومسلم. واتا قورسترین نوێژ له‌سه‌ر شانی دووڕووه‌كان نوێژی به‌یانی و عیشایه ئه‌گه‌ر بیانزانیایه ئه‌و نویّژه خێری چه‌نده، له‌سه‌ر ده‌ستیش بوایه ده‌هاتن. برام خۆت له نیشانه‌ی دووڕویی بپارێزه به هه‌ڵسانت بۆ نوێژی به‌یانی.....!
سوودی چواره‌م: نور و ڕووناكی ته‌واو له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو خه‌ڵك له تاریكیدان، به‌لاَم تۆ خاوه‌ن نور و ڕووناكیت، ئه‌وه‌تا رسول الله (ێلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: عن بریده اڵسلمی - رچی الله عنه - عن النبی - ێلى الله علیه وسلم - قال: ((بشِّڕ المشَّائین فی الڤُّڵم إلى المساجد بالنور التام یوم القیامه))؛ رواه ڕبو داود والترمژی.
واتا: موژده بۆ ئه‌وانه‌ی به تاریكی ده‌چن بۆ مزگه‌وت به ڕووناكییه‌كی ته‌واو له ڕۆژی قیامه‌تدا. ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه‌مان له‌ده‌ستداوه، بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه له‌و
كاته‌ی له دونیا ڕووناكیمان لێده‌بڕێت، چه‌ند ناخۆشه و ناڕه‌حه‌ته، ئه‌ی بۆ بیری قه‌بر و قیامه‌تمان نییه ..؟!
سوودی پێنجه‌م: شایه‌تی فریشته‌كانت بۆ هه‌یه لای خوای گه‌وره، ئه‌ی كه گرنگه فریشته‌كانی خوا شایه‌تیت بۆ بده‌ن به‌ڵێ رسول الله (ێلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: عن ڕبی هریره - رچی الله عنه -: ڕن رسول الله - ێلى الله علیه وسلم - قال: ((یتعاقبون فیكم ملائكه‌ٌ باللیل، وملائكه‌ٌ بالنهار، ویجتمعون فی ێلاه الفجر وێلاه العێر، پم یعرُجُ الژین باتوا فیكم، فیسڕلهم ربُّهم - وهو ڕعلم به‌م -: كیف تركتم عبادی؟ فیقولون: تركناهم وهم یێلُّون، وڕتیناهم وهم یێلون))؛ رواه البخاری ومسلم. واته: فریشته‌ی شه‌و چاودێری ئێوه ده‌كه‌ن، فریشته‌ی ڕۆژیش كۆده‌بنه‌وه له نوێژی به‌یانی و عێردا دوای ئه‌وه به‌رزده‌بنه‌وه بۆ ئاسمان ئه‌وانه‌ی كاریان ته‌واو بووه، خوای گه‌وره پرسیاریان لێده‌كات چۆن به‌نده‌كانی منتان جێهێشت كه خودای گه‌وره خۆی زانایه پێی، فریشته‌كانیش ده‌ڵێن جێمانهێشتن نوێژیان ده‌كرد كاتێك چووین نوێژیان ده‌كرد، لای خوای گه‌وره شایه‌تی نوێژمان بۆ ده‌درێت! ئای چه‌ند گه‌وره‌یه فریشته‌ی خودا شایه‌تیت بۆ بدات! براكه‌م ئیتر نازانم هه‌ست ده‌كه‌یت یان نا؟!
سوودی شه‌شه‌م : پاداشتی حه‌ج و عه‌مره‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه بخوێنینه‌وه پاشان ده‌زانین چه‌ند خه‌ساره‌تمه‌ندین، عن ڕنس بن مالك - رچی الله عنه - قال: قال رسول الله - ێلى الله علیه وسلم -: ((مَن ێلى الغداه فی جماعه، پم قعد یژكر الله حتى تگلع الشمس، پم ێلى ركعتین، كانت له كڕجر حجه وعمره تامه، تامه، تامه))؛
واته : هه‌ر نویّژی به‌یانی به كۆمه‌ڵ بكات پاشان دابنیشێت و یادی خودا بكات تا ئه‌و كاته‌ی خۆر به‌رزده‌بێته‌وه و هه‌ڵدێت دوای ئه‌وه دوو ركعات نوێژ بكات بۆ ئه‌و هه‌یه خێری حه‌ج و عه‌مره‌یه‌كی ته‌واو ته‌واو ته‌واو.. ئێستا زانیمان چه‌ند بێ‌ئاگا و زه‌ره‌رمه‌ندین له بازرگانی قیامه‌ت ؟!
سوودی حه‌وته‌م: خێرتره له دونیا و ئه‌وه‌ی تێیدایه، ئه‌وه وه‌عدی رسول الله (ێلی الله علیه وسلم) شتێكی نه‌گوتووه كه له‌خوداوه نه‌بووبێت، عن عائشه - رچی الله عنها - عن النبی - ێلى الله علیه وسلم - قال: ((ركعتا الفجر خیرٌ من الدنیا وما فیها))؛ رواه مسلم .
واته: دوو ركعات نوێژی پێش نوێژی به‌یانی باشتره له دونیا و ئه‌وه‌ی تێیدایه، چه‌ند په‌شیمانین له قیامه‌تدا كه ئه‌و هه‌موو پاداشته‌مان له‌ده‌ستچووه، به‌لاَم په‌شیمانی دادمان نادات له‌و كاته‌دا. ئیمامی شافعی ده‌ڵێت:
تێشووی سه‌فه‌رت هه‌ڵگره كه ڕێبواری سه‌فه‌ریت
كه‌م دونیا به كۆڵت داده كه نازانی بۆ كوێی به‌ریت
سوودی هه‌شته‌م: مژده‌ی به‌هه‌شت و ڕزگاربوون له دۆزه‌خ، ئه‌گه‌ر ڕاستده‌كه‌یت حه‌زت له به‌هه‌شته و له دۆزه‌خ ده‌ترسێیت فه‌رموو بزانه رسول الله چی ده‌فه‌رموێت: عن عُماره بن رویبه - رچی الله عنه - قال: سمعت رسول الله - ێلى الله علیه وسلم - یقول: ((لن یلج النارَ ڕحدٌ ێلى قبل گلوع الشمس وقبل غروبها))؛ یعنی: الفجرَ والعێر؛ رواه مسلم.
واته: ئاگر نایسوتێنێت كه‌سێك نوێژی پێش خۆرهه‌لاَتن و پێش خۆرئاوابوون بكات، واتا نوێژی به‌یانی و عێر ئیتر با
خۆمان له ئاگر بپارێزین كه سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی به‌ردی سووتێنه‌ر و مرۆڤه.
سوودی نۆیه‌م: سه‌ربه‌رزبوون و سه‌رفرازبوون به بینینی خوای گه‌وره، به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته كه ئێمه‌ی موسڵمان بێئاگاین لێی فه‌رموو بزانه رسول الله چی ده‌فه‌رمووێت: عن جریر بن عبدالله البجلی - رچی الله عنه - قال: كنا جلوسًا عند رسول الله - ێلى الله علیه وسلم - إژ نڤر إلى القمر لیله البدر، فقال: ((ڕمَا إنكم سترَون ربَّكم كما ترَون هژا القمر، لا تُچَامُّون فی رۆیته، فإن استگعتم ڕلا تُغلبوا على ێلاه‌ٍ قبل گلوع الشمس وقبل غروبها، فافعلوا))؛ رواه البخاری ومسلم.
واته: جریری كوڕی عبدالله ده‌فه‌رموێت ئێمه لای رسول الله (ێلی الله علیه وسلم) دانیشتبووین سه‌یری مانگی كرد له 14 بوو فه‌رمووی ئێوه خودا ده‌بینن وه‌كو چۆن ئه‌م مانگه ده‌بینین، تێرنابن له بینینی به مه‌رجێك بتوانن پارێزگاری له نوێژی پێش هه‌لاَتنی خۆر و ئاوابوونی خۆر بكه‌ن، واته نوێژی به‌یانی و نوێژی عێر، وه الله هیچ شتێك له بینینی خودا خۆشتر نییه. مامۆستایه‌ك ده‌ڵێت: ئازا ئه‌و كه‌سه نییه زۆرترین كێش به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو ئازا ئه‌و كه‌سه‌یه به‌یانی پێخه‌ف و به‌تانییه‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه بۆ نوێژی به‌یانی هه‌ڵبسێت !
سوودی ده‌یه‌م: ده‌بێته مایه‌ی به‌ره‌كه‌ت و خێر بۆ ڕزق و ڕۆزیت، به‌ڵێ رسول الله دووعای كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌یانی زوو هه‌ڵده‌ستن ئه‌وه‌ش له نوێژی به‌یانیان ده‌ستده‌كه‌وێت، رسول الله (ێلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((اللهم بارك ڵمتی فی بكورها )) واته: خودا به‌ره‌كه‌ت بخاته ئومه‌ته‌كه‌م له به‌ری به‌یانیاندا هه‌ڵسێت بۆ نوێژی به‌یانی، به‌ر ئه‌م دوعایه ده‌كه‌وێت: ابن قییم ده‌ڵێت : ونومه الێبح تمنع الرزق لإنه وقت تقسم فیه اڵرزاق . واته: خه‌وتنه‌وه‌ی به‌یانیان بێ به‌شت ده‌كات له رزق له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌یانیاندا دابه‌شده‌كرێت. له هه‌ر شتێك بترسێیت لێی ڕاده‌كه‌یت ته‌نها په‌روه‌ردگار نه‌بێت تا لێی بترسێیت لێی نزیك ده‌بیته‌وه ...