05/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی ژیانی شكا، ژیان تهسنیعێكی نییه كه ته‌وفیری چاكبوونه‌وه‌ی بدات!
گه‌شتی زاهیدانه‌ی خه‌یاڵ...(9)
ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی ژیانی شكا، ژیان تهسنیعێكی نییه كه ته‌وفیری چاكبوونه‌وه‌ی بدات!
نۆڤلێت
له‌پڕ لوتم دای به‌ژێر چه‌نه‌ی خه‌یاڵدا و شاری شه‌هوه‌ت و ڕه‌شه‌با و چه‌پڵه به‌خۆی و بازگه موحتهرهمهكهیهوه!، فڕێی دامه باوه‌ش ڕه‌شه‌با سه‌ر و قول و قاپ ڕوتهكهیهوه و به‌یه‌ك له‌حزه پڕیكردم له ئاره‌ز و شه‌هوه‌ت!، سه‌یرنییه ژیان پێكه‌نین و گریانه‌كانی وه‌ك یه‌كن، ئومێد و حه‌سره‌ته‌كانی یه‌كسانن، چاكه و خراپه‌كانی له به‌رامبه‌ر یه‌كدان، شه‌ڕ و ئاشتییهكانی بێباكن به‌هه‌مووشت، سه‌یرنییه ژیان.. ئێمه سه‌یرین، سهخیفییهكانی ژیان ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز به‌قای به‌داهاتوو نییه و هه‌میشه‌ش وا له كه‌میندا بۆ كوشتنت و ڕسواكردنت!، با تۆش له دادپهروهریترینی مرۆڤه‌كانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه بیت، با ئه‌و كه‌سه له بهویژدانیترینی مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌وی بێت، با ئه‌و كه‌سه له بهعهدالهتیترینی ئینسانه‌كانی ئێره بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه پێ‌بزانین و كه‌شفی ئه‌وه بكه‌ین كه ژیان به‌س بریتی نییه له ناوه‌ڕۆكێك و توێژاڵێكی نابان شته‌كان و نابان سروشتیش!، نا به‌ڵكو ژیان ئه‌ودیووی ئێره‌یه!، ئه‌و دیووی هه‌موومانه، ئه‌و دیووی ژیان خۆیه‌تی، ژیان كه‌ی پێویستی به كڕین و فرۆشتنه، ژیان بۆخۆی سه‌رمایه‌ی كوشتنی داهاتووه، به هه‌موومانه‌وه، به خودی ژیان خۆیشییه‌وه، یان ژیان كه‌ی كاڵایه‌كه بۆ مامه‌ڵه و سه‌ودای ئێستای، هه‌ركاتێكیش ژیان بوو به‌و كاڵایه و كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كرا، ئیدی مانایه‌ك نامێنێته‌وه بۆ ئه‌و لوتفهشی كه ڕه‌نگه هه‌یبووبێت، هه‌ركات ویژدانی فرۆشیار و كڕیار بایی كه‌مترین نرخ به‌هایان بۆ عه‌داله‌ت و ئه‌خلاق نه‌هێشته‌وه، ئه‌وجا پله له گه‌نده‌ڵیدا ده‌گاته قیمه و بچوكترین ئاسودهگییهك نامێنێته‌وه بۆ ژیان و هه‌ناسه‌دان، له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ ڕێگاكان زۆر تاقیكراونه‌ته‌وه و هه‌ریه‌ك له‌و ڕێگایانه ده‌رچه و ده‌رخه‌ری خۆی هه‌بووه، تا له‌و مه‌غزا و كاكڵانهدا ئه‌و لێكه‌وته و ده‌ركه‌وتانه به‌رچاو بكه‌ون و له‌وێشه‌وه نرخ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆح و ئاسودهگیی له ژیاندا مه‌یسه‌ر ببێت، ئه‌و مهغزایانهش بۆ خۆیان له ڕێگه‌ی چه‌ندین لێكه‌وته و ده‌ركه‌وته‌وه ده‌توانن شته شاراوه‌كان بدۆزنه‌وه كه هه‌رگیز به مرۆڤهنهخۆشهكان نادۆزرێنه‌وه، ئه‌و ده‌ركه‌وته و لێكهوتانهش له ڕێگه و له حاڵه‌تی جموجوڵی هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت كه كه‌سێك ئه‌یه‌وێت له‌و ده‌رگایه‌وه بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ڕۆشتن به‌ره‌و ده‌رگاكه و شێوازی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه گرنگه كه ئه‌و كه‌سه ئاخۆ چۆن ده‌ڕوات به‌ره‌و ده‌رگاكه و چۆن ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه و به‌چ مه‌به‌ستێك ئه‌یه‌وێت ده‌رگاكه بكاته‌وه و چۆن ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه و به چ خه‌یاڵێك ئه‌یه‌وێت ئه‌و سه‌فه‌ره بكات، گرنگتر ئه‌وه‌یه كه كام ڕێگا چاكه، كام تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتووه!؟، كام ده‌رچه و ده‌رخه‌ر ده‌توانن ببنه مایه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌رده‌كانی خود و ژیان و ده‌وروبه‌ر!؟، كام مه‌غزا و كرۆك ته‌ندروسته، تا گشت چاوگه مهفهومییهكان ئاشتبكاته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا!؟، كام لێكه‌وته و ده‌ركه‌وته ده‌توانن كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤانه بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشینانه‌ی كه ڕۆحمانی سیخناخكردووه به كینه!، كام حاڵه‌ت و مامه‌ڵه و جموجوڵ ئه‌و گۆڕانه درووست ده‌كه‌ن!؟.
ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی ژیانی شكا، ژیان تهسنیعێكی نییه كه ته‌وفیری چاكبوونه‌وه‌ی بدات، ئه‌بێت خۆت و خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانت چاكی بكه‌نه‌وه، هه‌مووشت به‌نده به چاره‌نووسه‌وه، چاره‌نووس بۆ خۆشی په‌یوه‌سته به چاره‌نووسه‌وه، یان موعجیزه و هیچیترنا، ژیان سه‌یرنییه ئه‌زیزم!، سه‌یروسه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه مرۆڤ خۆی به‌چاوی دڵ نیگای شته‌كان ناكات، كه‌س نایه‌وێت خۆی وه‌ك خۆی بناسێت، ته‌نانه‌ت ناتوانێ له ڕاده‌به‌ده‌ر وه‌سفی شته‌كان نه‌كات و نه ئه‌شتوانێ بێ مڵامهت لهوهتهریشیان نه‌دات، له به‌رمبه‌ریشدا ژیان ئه‌وه‌نییه تۆ بێ ده‌ربه‌ست سه‌نای بكه‌یت و لێی راِزی بیت، چونكه لێبوردن له ژیان هیچ مهرحهمهتێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و بییه‌وێ چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تۆ بكات، ژیان ئه‌گه‌ر چاكه‌یه‌كی هه‌بێت هه‌ر ئه‌و وه‌خته كه‌م و كهسهرهیه كه تێیدا ده‌ژیت و هه‌ناسه ده‌ده‌یت!.
له‌به‌ر ئه‌وه ژیان نه نیازی به كه‌سێك هه‌یه و نه باكی به بهرزیونزمی هه‌یه، هه‌ر بۆیه گۆته له‌سه‌ر زمانی فاوسته‌وه ئه‌ڵێ:(ماوه‌یه‌كه لای من به‌رزیی و نزمیی مانای خۆیان له‌ده‌ستداوه!)، هه‌ر فهڕوغیش ژیان وای لێ‌كرد عه‌شقێكی نادیده و بێ به‌ختی هه‌بێت و ده‌یوت: (چاك و خراپ مانایه‌كیان بۆ وتن نه‌ماوه!)، منیش ئه‌ڵێم: (هه‌مووشت بۆ من به‌گران كه‌وته‌وه، ژیان تائێستا ڕوو له ناچارییه بۆمن، چجای تهكلیفهكانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌وین وعیشق و ئه‌وێك كه هه‌رگیز له ئاوێنه‌كانی ژیانما نه‌شكێ!)، له ژیاندا ته‌نیا یه‌ك كارت هه‌یه بۆ ڕاكێشانی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پریپه‌یدی ڕۆح و جه‌سته‌ت!، ته‌نیا یه‌ك كۆد هه‌یه به‌كاری بهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆت بدۆزیته‌وه و سه‌ربكه‌ویت! ته‌نیا یه‌ك ڕه‌مز هه‌یه تا لێیه‌وه بگه‌یته مه‌نزڵ و له‌سه‌ره‌وه پڕ به دڵ و چاو بڕوانیت!، ته‌نیا یه‌ك تێكست هه‌یه كه بۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاكان بشێت، ئه‌ویش موعجیزه‌كانی خۆشه‌ویستین و فڕینه به خه‌یاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا و گه‌شتن به یه‌قینی ئه‌به‌دیی، ئه‌رێ سیحرهكانی خۆشه‌ویستیی، به‌ڵام نه‌كردنیشی بێ گرفت و ئازاراوی و كردنیشی بێ زام و برین و كه‌سه‌ر نییه!، هه‌مووشته‌كان ده‌شكێنێ، له كاتێكدا شكان زۆر ئاسانه، وردبوون زۆر سه‌هله به پێی قه‌ول و كرداری منداڵانه، ئه‌وه سوتانی غوربه‌ت و دووریی هه‌ر باسی مه‌كه، ڕۆژی تهژیبوون له‌یه‌ك هه‌ناسه مانای وایه ئاوابوون به دوو جۆر، جۆرێك ئاوابونی هه‌موو خه‌مێك و جۆرێك ئاوابوون به مانای هه‌ڵهاتنی هه‌موو جوانییه‌كان بۆت، وه‌ك به‌خته‌وه‌ری قه‌تره بارانێكی ته‌زیوو كاتێ به‌ر دوعای زه‌ردبووی گه‌ڵایه‌كی سوتاو ده‌كه‌وێ!، ئه‌وه‌ی بیست و حه‌وت پایز ته‌مه‌نی هه‌بێت و به ڕۆحی به‌ره‌وتی خۆیدا بگه‌ڕێت و ته‌نیا سه‌فه‌ر به چاره‌نوس بزانێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خه‌یاڵیی خۆی، جگه له‌وه‌ی ته‌نها خه‌یاڵ ده‌توانێ ده‌ربازی بكات هیچ شتێك ناتوانێ بیخاته‌وه جێی خۆی!، ئه‌وه‌م به‌بیردا ئه‌هاته‌وه كه هه‌مووجارێ ئه‌موت: (له سه‌رزه‌مینی مرۆڤه نه‌خۆشه‌كاندا هه‌رگیز ژیان پێناكه‌نێ، جگه له شه‌هوه‌ت غه‌ریزه‌یه‌كی دیكه شكنابهیت، ئاخر بزانه له‌پشت هه‌وره‌كانه‌وه هیچ نابینی جگه له چاوهكاڵهكانی ئاسمان، ئه‌وه‌ش بزانه له پشت ده‌ریاكانه‌وه هیچ نابینی جگه له ئاوێنه‌كانی مانگ، گومانیش له‌وه نه‌كه‌یت كه هه‌میشه به‌ته‌نیشت هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌كی ئینسانانهوه هیچ نابیستی جگه له مۆسقایه‌كی خودایی، له په‌نا و پشتی هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك له توحفه و وێنه‌ی دووه‌می ڕۆح و جه‌سته نادیارهكهت هێزی نائارامیی و گۆشه‌گیریت زیاتر ده‌بێت، هه‌مووشت بۆ من و ئه‌وانه‌ی نزیكبوون له‌م سه‌فه‌ره‌وه ئه‌وه هه‌ست پێده‌كه‌ن و بگره له من باشتر ده‌توانن ته‌وزیفی بكه‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، به‌ڵام من هه‌ست ده‌كه‌م تا بێت هێزی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌م كه‌متر و كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌و حوكمه‌ی كه من ته‌نیا كه‌سم له خراپترین به‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و دهردانهم كه هیچی بۆ ژیان و خۆشی بۆ نه‌هێشتمه‌وه).