05/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌بێت عیشق ئاشتكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ژیان!
گه‌شتی زاهیدانه‌ی خه‌یاڵ...(8)
ده‌بێت عیشق ئاشتكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ژیان!
نۆڤلێت
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برده‌وه وه‌ك موعجیزه كه‌وتمه‌وه ناو بای وه‌شتی خه‌یاڵ، به‌ڵام به‌و جۆره نا كه هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی بیر له شتی پڕوپووچ بكه‌مه‌وه، من بیرم له‌زۆر شتی سه‌یر ده‌كرده‌وه، یه‌ك له‌وانه ئه‌موت: خۆزێ خودایه دڵی من و دڵی ئه‌م ئاسمانه تاروته‌نیا و ته‌ریك و لێڵه چ فه‌رقێكیان هه‌یه!؟، خۆزێ ئه‌مزانی هه‌نسكی خاك و هه‌ته‌ری هه‌ور چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه!؟، ئه‌ی حه‌سره‌تی هه‌تیوو و ژانی من چیان لێكجودایه!؟، ئایا چاره‌نووس و به‌خت ئه‌كرێ وێكجیا بكرێنه‌وه!، ئایا بۆ هه‌ر كه نیشتمان و وه‌ته‌نت دێته‌وه یاد، یه‌كسه‌ر جه‌للادت دێته به‌رچاو!، باشه له بیرچوونه‌وه گه‌وره‌ترین نه‌خۆشیی و قه‌یرانی ئه‌م میلله‌ته نییه!، له بیرچوونه‌وه‌ی مرۆڤبوون تا ده‌گاته گه‌مژه‌یی بوون!، ئایا چ شتێك وه‌ك خۆی له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا پێناسێكی ته‌واوی هه‌یه!؟، ئایا ئێمه له بازاڕه‌كاندا یه‌ك فیلمی ئه‌وی دیكه نیین!؟، یان هه‌نێجار ئه‌مه‌م تێكه‌ڵ ئه‌كرد و ئه‌موت ئه‌وه‌ی پێناسێكی بۆ هاوڕێیه‌تی نه‌بێ، ئه‌وا لێی گه‌ڕێ با هه‌ر به به‌رهووتا بگوزه‌رێ!.
به‌ڵام خۆ ئه‌مڕۆ هاوڕێیه‌تی له وشه‌یه‌كی خۆڵه‌مێشی ئه‌چێ و ویژدانی زیندووش له زركه‌تاڵه‌یه‌كی كاڵ و له گۆزه‌یه‌كی به‌تاڵ كه‌متر نییه، یان ئه‌وه‌ی تیر بگرێته وشه، خودا قه‌هری به‌نوخته لێ ئه‌گرێ!، تا گه‌شتمه ئه‌وه‌ی بڵێم تۆ بڵێی من دڵشكاوترین كوڕی سه‌رزه‌وی نه‌بم، ئایا لێره شتێك هه‌یه پێی بووترێ هاوڕێیه‌تیی!؟، خۆشه‌ویستیی، به جۆرێك له جۆره‌كان چاكه‌ی چاكه‌كان، یان ئه‌و شته پیرۆز و موقه‌ده‌سه چییه هه‌موومان له سه‌ر سفره‌یه‌ك كۆ ده‌كاته‌وه!؟، ئاخۆ ئه‌مانه بوونیان هه‌یه، گه‌لێكی تر له پرسیار و پێناسه‌كانم ئه‌مانه بوون كه سه‌ركرده‌م ئاوه‌ها پێناس ده‌كرد: (ئه‌و هه‌میشه وێنه‌كه‌ی له به‌رامبه‌رمانه‌وه‌یه و ئه‌و نه‌مه‌یلی قسه به ئێمه‌یه و نه ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه پرسیارێكی لێبكه‌ین)، ئه‌نفال و گه‌رمیان: (ئه‌وه‌ی كچی ئه‌وێ ئه‌یزانێ له ئه‌حمه‌قییه‌كانی ژیان، ئێمه نایزانین، ئه‌وه‌ی له ئازاره‌تێكه‌ڵاوبووه‌كانی ئه‌وێ ئه‌و ئه‌یزانێ ئێمه نایزانین!)، ده‌سه‌ڵات: (ده‌سه‌ڵات خۆی سه‌ری ژانده‌كات و ده‌وای كه‌ڵه شاخ بۆ ئێمه ده‌نوسێ، كه‌چی بۆخۆی گوێی دێشێ و هیچ نابیستێ!)، مه‌نسول و جاشكه‌وش و گه‌نده‌ڵچی: (وێرانكردنی شارێك له گیزه‌ی مێشوله‌یه‌ك داوا ئه‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌ری كوڵمی یاری بریندار بكات!)، به‌مردنیشم په‌رداخی پڕ له شه‌رابی ئه‌وجاشكه‌وشه زیاتر پڕچێژتر ده‌بێت، حیمایه‌كانی ئه‌و ڕۆژه ئه‌یكه‌ن به ته‌قه‌ی خۆشیی!، خه‌یاڵی ئه‌و ئه‌وڕۆژه لای كوشتنی به په‌له‌ی په‌پوله‌كانه، كه‌یفی ئه‌و ئه‌وڕژه له‌وه‌دایه كه لێوی بستێ پانبكاته‌وه بۆ پێكه‌نینی حه‌رامزانه‌ی!، تۆ: (كه پێم وایه بێ من نیت)، تۆ له خه‌ونی به‌ر سه‌قه‌ره‌وه مه‌ڕوانه بۆ من، با منیش نه‌چمه گڕی دۆزه‌خینی عیشقت، تۆ ئه‌گه‌ر به‌ناو ته‌مدا ڕۆشتیت و تینویه‌تیت نه‌شكا، هه‌رگیز ناتوانی تامی هه‌نگوینی په‌نجه‌ی من بكه‌یت، تۆ ئه‌گه‌ر به‌یادی كه‌سێك ده‌ریا به‌فرمێسكت خه‌به‌ردار نه‌كه‌ی، هه‌رگیز ناتوانی به گه‌ردێك شیله‌ی ده‌مت دڵێكی تینوو تێرئاو بكه‌یت، تۆ ئه‌گه‌ر هاواره‌كانت به‌میلۆدییه‌كانی گوڵ نه‌سپاردووه ئیتر من ناتوانم بۆتۆ ئه‌و ئاوازانه بم كه په‌پوله سه‌رخۆش ده‌كه‌ن، یان ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی ئاشوفته‌ت كردووه به ڕه‌نگی دارهه‌نارێكی خیانه‌تكار!، ده دڵنیابه ئه‌وان به‌ر له‌عنه‌تی به‌هار ئه‌كه‌ون و پایزیش پرسه‌یان بۆ دائه‌نێت، ئه‌گه‌ر وانیت ڕۆحت به باران مه‌ستاركه!، ئه‌گه‌ریش خۆر بوو، خۆت هه‌تاركه!، ئه‌گه‌ریش هه‌ور دڵهودابه!، من: (من كه جه‌حێڵبووم به‌خۆم پیر بووم به دنیا، كه بچوكبووم به خۆم گه‌وره‌بووم به‌ژیان، كه ناسكیم نێرگزێ بوو به‌خۆم، جوانیشم وه‌ك یاسێ بوو به‌تۆ، من توانه‌وه‌م له خوادا كه‌ی كوفره!؟، ڕه‌هابوونم كه‌ی تاوانه!؟، گه‌یشتنم به نامومكین كه‌ی ئه‌سته‌مه!؟، هه‌مووشتێكم بۆ عه‌شق ڕه‌وایه! من باده‌یه‌كم ده‌وێت (ئه‌شك)یم بۆ بكات به‌شه‌راب، (دڵ)یم بۆ بكات به په‌روانه، (ڕۆح)یم بۆ بكات به‌ته‌م، من ڕۆحی خۆمم لێوونبووه و به‌دیار ژیانه‌وه ده‌گریم و سه‌غڵه‌تیشم ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ژیان خۆم سه‌غڵه‌ت ده‌كه‌م)، ئێمه و هه‌موان: (ئێمه ده‌بێت پێكه‌نینه كوژراوه‌كان زیندوو بكه‌ینه‌وه و گریمانه ڕاسته‌قینه‌كان بهێنینه‌وه‌كایه)، له هه‌مووشتێكی عه‌نتیكه‌تر و سه‌یرتر ئه‌وه‌یه زوڵمه‌تی ئێمه له‌وه‌دایه كه بۆ هه‌میشه له زوڵمه‌تداین، ئێمه ڕۆژانه دوور ده‌كه‌وینه‌وه له ژیان، ژیان به‌م نزیكانه، نازانم بۆ له عیشق دوور ده‌كه‌وینه‌وه، عاشقبوون به‌م نزیكانه!، یه‌كتر وه‌ك ئه‌وی دیكه نابینین، ڕوانینمان جگه له چاوێكی سیاسیانه له نیگای حیزبه‌وه بۆ شته‌كان هیچی دیكه جیلوه ناكه‌ین، ئه‌شزانین ژیان به‌شێوه‌یه‌كی تره، ئه‌وه‌نده له خۆمان دوور كه‌وتوینه‌ته‌وه وه‌ك مابه‌ینی خۆر و مانگ، ئه‌وه‌نده قه‌له‌قین هیچ هێزێك ناتوانێ بمانخاته سه‌ر هێڵی مۆله‌قه!، له كوشتنی گه‌نجێكه‌وه بگره به‌ده‌ستی باوكه شۆڕشگێڕه‌كه‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م توڕه‌بوونانه‌ی خۆمان به ئارامی بكوژین ده‌بێت عیشق ئاشتكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ژیان، تابزانین ژیان به‌شێوه‌یه‌كی تره، به‌ده‌ر له‌م شێوه‌یه‌ی كه ئێمه ده‌یبینین، ده‌بێت سه‌ردابه نه‌دۆزراوه‌كان كه‌شفبكه‌ین و مه‌ند و ئارام و هه‌دادان بین به‌ده‌م ئه‌م وڕێنه‌ی ئاگره‌وه، تا بزانین كه هه‌رگیز هه‌نار بۆ گوشین و ئاوگرتن نییه، تابزانین سێ‌و كه‌ی هی له‌تكردن و بۆنكردنه، تا بزانین ترێ بۆ دانه‌دانه و وه‌راندن نییه، تا بزانین گوڵ ئه‌به‌د بۆ عه‌شقه و هیچی تر!.. تا بزانین ئه‌مانه هه‌موو هی بۆنكردنن.. هی جوانین.. هی ته‌ماشاكردنن و هی ڕه‌نگن و به‌س، تا بزانین هه‌مووشت جوانه و له جوانی زیاتر ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌وه بدۆزینه‌وه تا به‌چاوێكی جوان نیگای شته‌كان بكه‌ین، تا بزانین ژیان زۆر له‌وه جوانتره كه ئێمه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه و له‌وه‌ش زۆر ناشیرینتره كه ئێمه ده‌یبینین!، چونكه له‌وه بێماناتره، تۆ بڕوانه له‌وسه‌ری خۆشییه‌كانتدا ئه‌و حه‌قیرانه ناسۆرییه‌كانت دێنێته‌وه یاد!.