30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان په‌رله‌مانتاراندا ڕوویدا
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌تایبه‌ت بوو به گفتووگۆكردن له‌سه‌ر ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسێۆنو ده‌سه‌ڵاتدا دروستبوو.
اسك تۆفیقـ، په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسێۆن له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند ئه‌مرۆ له‌ناو هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان شه‌ڕو ده‌نگه ده‌نگ دروستبوو، تهلهفزێۆنو ده‌رگای په‌رله‌مان شكێنران.
ناوبراو ڕایگه‌یاند كه درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو په‌رله‌مان خراوه‌ته ئه‌جندای كۆبونه‌وه‌كه. هه‌روه‌ها وتی"عه‌بدوڵای مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری گۆڕان ده‌ستپێشخه‌ری كرد له‌هاویشتنی بوتڵێك ئاو بۆ شاشه‌ی تهلهفزێۆنهكه".
په‌یامنێری خه‌ندان له‌شوێنی رووداوه‌كه، وتی"هێزه‌كانی پاراستنی په‌رله‌مانی كوردستان خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تر".