05/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كادرێكی یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ بهئێرانیزم له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات
كادرێكی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی بهئێرانیزم له‌قه‌ڵه‌م ئهداتو به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و حزبه به‌مه‌ترسی بۆ یه‌كگرتوو له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات.
له‌میانی وتارێكیدا كه له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌ی رووداودا بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌حمود یاسین كوردی كادری راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ره‌خنه له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی دهگرێتو پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو به‌هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌زانێت.
ئه‌و كادره‌ی یه‌كگرتوو له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت (هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسان گورزێكی كوشنده بوو بۆ پوكانه‌وه‌ی ره‌وتی میانڕه‌وی ئیسلامی و هیلالی سوننی له‌به‌رامبه‌ر مهدی شیعی‌و ئێرانیزم، بێ پلانی‌و بێ پرۆژه‌ی سیاسی یه‌كگرتووه وای كردووه ئه‌م ره‌وته له‌كوردستان پاشه‌كشێ بكات‌و له‌به‌رامبه‌ردا ئیسلامی جیهادی "له‌سوڕی متبوندا" به‌هێزتر بووه).
له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق‌و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه‌می كردووه‌و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌نگی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه.
د.ع