05/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا به‌ختیار:یه‌كێتی توانیویه‌تی به‌سیاسه‌تێكی گونجاو به‌شێك له‌ده‌نگده‌رانی خۆی ئاشتكاتهوه
(مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لهوتاریێكیدا به‌ناونیشانی (دۆخێكی ئاڵۆز‌و ئه‌نجامێكی له‌باری هه‌ڵبژاردن)، باس له‌بارودۆخی ئه‌م دواییانه‌ی ناو یهكێتیو ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسان دهكاتو ده‌ڵێت:"یه‌كێتی له‌پێنج ساڵی ڕابردودا غه‌درێكی گه‌وره‌ی لێكرابوو، ڕێكه‌وتنی 17ی نیسانیش غه‌دره‌كه‌ی به‌فراوانی له‌ناو ڕای گشتیدا به‌رجه‌سته‌كرد، ئه‌مه له‌كاتێكدا، یه‌كێتی یه‌كه‌مین لایه‌ن بوو، دروشمی حكومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانی به‌رزكرده‌وه، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م دروشمه‌ش نهئامادهبوو له‌گه‌ڵ پارتی دژی گۆڕان‌و نه له‌گه‌ڵ گۆڕان‌و لایه‌نه‌كانی تریش دژی پارتی حكومه‌ت پێكبهێنێت".