05/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌سعوود بارزانی بكوژی قاسم عه‌زیزه
گرنگ نییه كێی پاسه‌وانه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی كوشتووه، ئه‌وه‌ی گرنگه راستییه‌كه دوای چه‌ند ڕووداوێك سه‌لمێنراوه: ئه‌ندامانی پارتی كارتێكی سه‌وزیان له خودی مه‌سعوود بارزانی وه‌رگرتووه... چۆن؟
مه‌سعوود بارزانی كه‌سێكه به عه‌قڵیه‌تی عه‌شایه‌ری بیرده‌كاته‌وه، خێڵه‌كه له‌لای له هه‌موو كه‌س گرنگتره، بنه‌ماڵه‌كه‌شی له هه‌موو خێڵه‌كه‌ی له‌لا گرنگتره، خۆی‌و كوڕه‌كانیشی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لا گرنگتره. كه‌سێكیش ئاوا بێت داڵده‌ی بكوژان ده‌دات ئه‌گه‌ر بكوژان له خۆی بن. ساڵی 2005 خێڵه‌كه‌ی په‌لاماری باره‌گاكانی یه‌كگرتوویان دا‌و خه‌ڵكیان كوشت‌و له‌جیاتی چه‌سپاندنی یاسا بارزانی په‌نای بۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری برد، دواتریش كه خێڵه‌كه‌ی جارێكی تر په‌لاماری باره‌گاكانی یه‌كگرتوویان دا‌و سه‌باری ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو په‌لاماری هیچ خێوه‌تی خێڵه‌كه‌ی نه‌دابوو وتبووی: قبووڵمان نییه ئه‌ندامانمان په‌لاماری كه‌س بده‌ن‌و كه‌س په‌لاماری ئه‌ندامانمان بدات، هیچیش خۆی سه‌غڵه‌ت نه‌كرد‌و وه‌كو جاران، كه هێرشه‌كه له‌سه‌ر خۆیان بێت، نه‌چووه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن‌و به‌ڕوویه‌كی گرژه‌وه قسه ناوداره‌كه‌ی بڵێت كه به نه‌یاره‌كانی وتووه: ئه‌وانه جێگه‌یان له كوردستان نابێته‌وه. زانراویشه كه داڵده‌ی بكوژانی حه‌ڤده‌ی شوباتی داوه. زانراویشه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رده‌شت به چی ئه‌نجامێكی كۆمێدی گه‌یشت. زانیشمان چۆن ئه‌و ساڵه‌ی خێڵه‌كه‌ی چوارده‌وری ماڵی ئه‌میری كۆمه‌ڵیان دا‌و ئیستفزازی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێیان كرد ته‌نها نێچیرڤان داوای لێبوردنی كرد‌و مه‌سعوود نقه‌ی لێ نه‌هات، به‌ڵكو بیستیشمان پێی ناخۆش بوو نێچیرڤان داوای لێبوردنی كردبوو.
مه‌سعوود بارزانی ئه‌گه‌ر وه‌ك چۆن له خه‌ڵكی تر تووڕه ده‌بێت له ئه‌ندامانی تووڕه بوایه‌و ئه‌گه‌ر بكوژانی بدایه ده‌ست دادگا خێڵه‌كه‌ی له خوێنڕشتن سڵیان ده‌كرده‌وه‌و ده‌یانزانی یاسا نه‌ك نه‌ریتی عه‌شایه‌ری زاڵه‌و هه‌رچییه‌ك بكه‌ن ڕووبه‌ڕووی سزاكه‌ی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی مه‌سعوود بارزانی بوونه‌ته كارتی سه‌وز بۆ خێڵه‌كه‌ی‌و په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆ بۆیان: بكوژن‌و ببڕن، سوڵح له‌سه‌ر خۆم، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر گه‌یشته سوڵح ئه‌گینا ئه‌وه‌ش ناكه‌م‌و داوای لێبوردنیش ناكه‌م.
ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی قاسمی غه‌درلێكراو سوڵح بكه‌ن، ئه‌وه‌یان مافی خۆیانه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و سوڵحه قبووڵ نه‌كه‌ن نابێت كۆمه‌ڵ زۆریان لێ بكات یان هه‌وڵ بدات قه‌ناعه‌تیان پێ بكات. پێویسته كۆمه‌ڵ به‌وپه‌ڕی سووربوونه‌وه به‌دوای ئه‌و تاوانه بچێت چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شیان تێپه‌ڕبێت خێڵه‌كه‌ی بارزانی چاوقایمتر ده‌بن‌و سبه‌ینێ كارێكی تری له‌م جۆره ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته‌ش ئه‌وه‌ی سوڵحه‌كه‌ی مه‌سعوودی قبووڵ كرد ده‌كات ده‌ڵێت خۆزگه نه‌مكردایه. قبووڵی سوڵح واتای پێشه‌كه‌شكردنی خوێنی خه‌ڵكی تره به‌و خێڵه.. ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌سڵه‌ن مه‌سعوود باسی سوڵحی كرد‌و جه‌ماعه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كه نه‌یانكرده خه‌تای پاسه‌وانه‌كه.