حیزبی نووری‌ سه‌له‌فی میسر پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ سیسی ده‌ربرێ
03/05/2014 نوسەر: bzavpress

حیزبی نووری‌ سه‌له‌فی میسر پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ سیسی ده‌ربرێ


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حیزبی نووری‌ سه‌له‌فی رایگه‌یاند كه‌ حیزبه‌كه‌یان بڕیاری‌ داوه‌ به‌رگری‌ له‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ پێشووی‌ میسر"عبدالفتاح السیسی" بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ داهاتوو له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوو.
به‌ پێی ئه‌و زانیارانه‌ی‌ كه‌"مفكره‌ الاسلام" ده‌ستی‌ كه‌وتووه‌ سیسی له‌و كوَبوونه‌وه‌ی‌ كه‌ ڵه‌گه‌ڵ سه‌له‌فیه‌كانی‌ میسر ئه‌نجامیان داوه‌ 75% ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ بوَ سه‌روَكایه‌تی‌ داهاتووی‌ ولاَتی‌ میسر.. به‌تایبه‌ت له‌سه‌رووی‌ هه‌موویانه‌وه‌ یونس مخیون كه‌ سه‌روَكایه‌تی‌ ئه‌و كوَبوونه‌وه‌ی‌ كردووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روون كردوَته‌وه‌ كه‌ حیزبه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌روَكی‌ هه‌ڵبژێردراو "سیسی و حه‌مدین سه‌باحی"ه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوَ به‌رگری‌ له‌ هه‌ردوو سه‌روَكی‌ هه‌ڵبژیردراو له‌ مزگه‌وتی‌ "عبادالرحمن" له‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌لعواید ئه‌نجام دراوه‌. 

ئا/ هه‌ردی‌ ئه‌نوه‌ر