30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌پێی ڕێكه‌وتنێك پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوابخرێت
رۆژنامه‌یه‌ك بلاَویكردهوه، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ته‌نیا ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و به‌رپرسێكی گۆڕانیش ده‌ڵێت به هیچ جۆرێك رازی نابین به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی شه‌ممه وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان چاویان به كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كه‌وتوه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له‌كۆبونه‌وه‌كاندا وه‌فدی پارتی پێشنیازیان كردوه بۆ 2 ساڵ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم درێژبكرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی نیشتیمانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه نیشانداوه ماوه‌ی ساڵێك سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، به‌رپرسی ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندوه، بزوتنه‌وه‌كه‌یان و ئۆپۆزسیۆن به‌هیچ جۆرێك رازی نابن به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێستای مه‌سعود بارزانی.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه ئه‌وان به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه ده‌بێت هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كان (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان) له‌واده‌ی خۆیدا واته له 21 ی ئه‌یلولی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم باسی له‌وه‌شكردوه زانیاریان هه‌یه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رهزامهندنابن به داواكه‌ی پارتی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
شایانی باسه پێشتر سایتی روداوی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌واڵێكدا بلاویكردبوهوه كه یه‌كێتی و پارتی رازی بوون به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ و خستنهراپرسی ده‌ستوره‌وه.
س.ع