د. یوسف قه‌رزاوی‌ دوور ده‌خرێته‌وه‌
02/05/2014 نوسەر: bzavpress

د. یوسف قه‌رزاوی‌ دوور ده‌خرێته‌وه‌


دوێنێ هه‌ینی‌ بۆ جاری‌ ده‌یه‌م له‌سه‌ر یه‌ك د. یوسف قه‌رزاوی‌ له‌ وتاری‌ هه‌ینی‌ ئاماده‌ نه‌بوو.. زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ وا گومان ده‌به‌ن كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ و دیارنه‌مانی‌ د. یوسف قه‌رزاوی‌ به‌ هۆی‌ كێشه‌كانی‌ خه‌لیجه‌وه‌ بووه‌. به‌لاَم بوَ خوَی‌ له‌ كوَتا وتاری‌ هه‌یینی‌ رایگه‌یاند كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌م له‌ وتاری‌ هه‌یینی‌ هیچ په‌یوه‌ندی‌ به‌ كه‌سه‌وه‌ نییه‌ و ته‌نها په‌یوه‌ندی‌ به‌ كه‌سێتی‌ خوَمه‌وه‌ هه‌یه‌.. قه‌رزاوی‌ له‌ وتاره‌كانی‌ دا زۆر ره‌خنه‌ی‌ له‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ ئوردن ده‌گرت و ئه‌حمه‌د شه‌فیق كه‌ خۆی‌ بۆ سه‌روَكایه‌تی‌ میسر ئاماده‌ كردبوو به‌ حوسنی‌ موباره‌كی‌ وێكچوواندبوو.
له‌ لای‌ خوَیه‌وه‌ خالد بن محمد وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه‌ وتاره‌كان و لێدوانه‌كانی‌ د. یوسف قه‌رزاوی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ سیاسه‌تی‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ نییه‌.
جێگه‌ی‌ باسه‌ د. یوسف قه‌رزاوی‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ مزگه‌وتی‌ عومه‌ری‌ كوڕی‌ خه‌تتاب وتاربێژه‌.

ئا/ هه‌ردی‌ ئه‌نوه‌ر