02/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خوێندکارێکی زانکۆله کرماشان ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 2\5\2014خوێندکارێکی کورد له‌شاری کرماشانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌چوار ڕیانێکی ئه‌و شاره‌دا له نزیک مه‌یدانی ئازادی گڕی له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
احسان عبدی ته‌مه‌ن 21 ساڵ خوێندکاری زانکۆی کرماشان و دانیشتوی شارۆچکه‌ی نوسودی پارێزگای کرماشان بوو.
به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه که%95 جه‌سته‌ی سوتابوو،له‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه تائێستا هۆکاره‌که‌ی نه‌زانراوه به‌ڵام که‌مێک پێش خۆسوتاندنه‌که‌ی په‌یوه‌ندی کردوه به‌چه‌ند هاوڕێیه‌کیه‌وه‌و پێی وتوون.
م.ح