هێلیكۆپته‌ری‌ جه‌نگی‌ ره‌وانه‌ی‌  كه‌ركوك ده‌كرێت
30/06/2013 نوسەر: bzavpress

هێلیكۆپته‌ری‌ جه‌نگی‌ ره‌وانه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌كرێت

به‌فه‌رمانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌چه‌كداره‌كان، حه‌وت هێلیكۆپته‌ری‌ جه‌نگی‌ ره‌وانه‌ی‌ شاری‌ كه‌ركوك كران.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فیرقه‌ی‌ 12 له‌ سوپای‌ عیراق به‌نه‌وای‌ راگه‌یاند:
به‌یانی‌ ئه‌مرۆ 6 هه‌لیكۆپته‌ری‌  جه‌نگی‌  له‌ سه‌ربازگه‌ی‌  تاجیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ فیرقه‌ی‌ 12 كراون له‌كه‌یوان، كه‌ دوانیان له‌ جۆری‌ بێڵ‌ 4 دانه‌شیان له‌ جۆری‌ می‌ 17 بوون. 
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد: ناردنی‌ ئه‌م هه‌لیكۆپته‌ره‌ جه‌نگیانه‌ راسته‌وخۆ به‌فه‌رمانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌چه‌كداره‌كانى عیراق بووه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌ هۆكاری‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌و بریاره‌ بدرێت.
س.ع