02/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له سێبه‌رى قورئاندا ئه‌وه‌ى دیتم و فێربووم
به‌شى يه‌كه‌م
و/ هه‌ردى ئه‌نوه‌ر
ژیان له سێبه‌ر قورئاندا نیعمه‌ت"خهلاَت"ێكه.. نیعمه‌تێكه كه هێژ و بایه‌خى ناناسێت جگه له كه‌سێك كه چێژی كردووه. نیعمه‌تێكه كه به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ژیانه‌وه و پاك و پیروَزى ده‌كات.
سوپاس و ستایش بوَ ئه‌و خوایه‌ى كه له‌سه‌ر به‌نده‌ى هیچى خوَى منه‌تى كردووه تا روَژگارێك له سێبه‌ر قورئاندا ئارامم گرت و چێژى نیعمهتێكم كرد كه له ژیاندا هیچ كات نه‌مچه‌شتووه. له‌م ماوه‌دا به‌شدار بووم له شیرینى نیعمه‌تێك كه به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ته‌مه‌نه‌وه‌و پاك و پیروَزى ده‌كات.
ده‌مبینى كه خواى گه‌وره‌ى پاك و بێگه‌رد، به هوَى ئه‌م قورئانه‌وه كه چوَن له‌گه‌ڵ منى به‌نده‌ى بچووك و كه‌م"هیچ" قسه ده‌كات. به‌ڕاست بوَ مروَڤ چ گه‌وره‌ییه‌ك له‌م گه‌وره‌ییه ئاسمانیه گه‌وره‌تره.؟ ئه‌م قورئانه تا چ راده‌یه‌ك ته‌مه‌ن فره‌تر ده‌كات؟ خواى مروَڤ چ پله و پاییهكى گه‌وره‌ى به هوَى ئه‌م قورئانه‌وه داوه به مروَڤ"مروَ"؟
له سایه‌ى قورئاندا، ماوه‌یه‌ك ژیام و له‌و شهپوَلهدا ته‌ماشاى نه‌فامیم ده‌كرد كه له پانتاى زه‌ویدا شهپوَلی ده‌دا. ده‌مبینى كه دانشتوانى گرنگى به شتانێكى بێ نرخ و هیچ خوَشهویستیان ده‌رده‌بڕى و له رێگایدا هه‌وڵیان ده‌دا.
ده‌مبینى ئه‌م نه‌فامانه، دڵپاچهى و دوَڕاوى زانیاریانێكن كه به زانین و بیرى پوچ و هه‌وڵدانه منالاَنهپووچهكهى خوَیان ده‌چوو. وه‌ك پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن گه‌وره وابووم كه ته‌ماشاى ره‌فتارى منالاَنهى بێ سوودیان بكات و هه‌وڵدانیان بخاته ژێر چاودێرى خوَیهوه و كه به گوفتارى گهنگیان كه تازه زمانیان بكرێته‌وه و وته‌كانى به پێچه‌وانه دربڕن گوێیانى بوَ ههڵخسبێ.. له سه‌ر سوڕماندا بووم كه ئه‌وه خه‌ڵكى چى ده‌كه‌ن؟
بوَچى له زهڵكاوى تاریك و چهپلاَوى چه‌قیون و هه‌ڵیان بژاردووه و بوَ رزگارى خوَیان گوێ هه‌ڵناخه‌ن بوَ نداى ئاسمانى گه‌وره كه ئه‌وان بانگ ده‌كات، ندایهك"بانگردێك" كه ته‌مه‌ن فره و پیروَز و پاك ده‌كات؟
له سێبه‌رى قورئاندا، ماوه‌یه‌ك به ئه‌م بیركردنهوهتهواو و ئه‌وه‌ى له خوَدهگرێت كه نرخی پێ ده‌دات و پاك و پیروَزى رایده‌گرێ و هه‌موو دونیا و به تایبه‌ت مروَ كامڵ ده‌كات و به‌ره‌ورووى ئامانجى كوَتاى به‌رز ده‌كاته‌وه كه پێ ی ئاشنا بووم. ئه‌م بیركردنه‌وه گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و بیركردنه‌وه كه‌م و كورتانهى تر و نهزانییهك كه مروَڤ له ناویدا ته‌پ و تلى ده‌كرد و له روَژههلاَت و روَژئاوا و باكوور و باشوور له‌گه‌ڵى ده‌ژیا به‌راوردم كرد، له خوَم ده‌پرسی: چوَن ئاده‌مییه‌ت له‌م چڵكاوه بوَگهنه و چاڵه تاریكه ده‌ژى، له كاتێكدا له ته‌نیشتى ئه‌و، ئه‌م چراخان و سهوزهلاَنییه دڵڕفێنه و سه‌رچاوه زولاَڵه و خوَشه و جێگاى به‌رز و نوورانى هه‌یه؟
له سایه‌ى قورئاندا ده‌مبینی كه له نێوان مروَ، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى خواییهكهى ده‌یه‌وێ، وه له نێوان ئه‌م دونیایه‌ى كه په‌روه‌رێنى دروستى كردووه، هاوكارى و هاودهنگییهكى تووند و جوان جێگیر بووه. كاتێك زوَر به ورتر ته‌ماشام ده‌كرد، ده‌مبینی كه خراپه و خراپه‌كارى و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ك كه ئاده‌مییه‌ت له ناوى دا گه‌وزاوه، به هوَى لادانى له یاساى دونیاى.. كه فێربوونى خراپ و خراپكردارێكه كه كه‌سانى تر له‌به‌ریان گرتوَتهوه به سروَشتێك كه خوایهكهى سرووشتى كردووه. به خوَم ده‌وت: كام دوَزاك"شه‌یتان" و ناله‌باره كه ئه‌وى خستوَته سه‌ر ئه‌م رێگا و به‌ره‌وڕووى ئاوا دوَزهخێكى كردووه؟
داخ و داخه‌كه‌م به‌نده‌كان!!!
له سێبه‌رى قورئاندا ده‌مبینى، كه بوون چ له رووى ماهیه‌ت و راست و دروستى ده‌روون و چ له رووى رووكارى ده‌ره‌وه‌ى، زوَر له‌وه گه‌وره‌تره كه ته‌ماشا ده‌كرێت. چ بونێك كه بریتیه له دونیایه‌كى دیار و دونیایه‌كى نادریار نه ئه‌وه‌ى كه دونیایه‌كى دیار. نه‌خێر، به‌ڵكو دونیا و ئاخیره‌ت، نه ئه‌وه‌ى كه ئه‌م دونیا و به‌س. گه‌ش و نوماى ئاده‌میه‌ت هه‌م به درێژاى روَژگار درێژ بووه و له نێوان ئه‌و دوڵانهدا روَكهوتووه. مه‌رگیش هه‌م كوَتا خاڵى ئه‌م كوَچهره نییه، به‌ڵكو راوهستانێك له رێگاى ئه‌م كاروانهدایه. ئه‌وه‌ى كه ئاده‌م له‌م گوَى گه‌ردوونه‌دا به ده‌ستى ده‌هێنێ، هه‌موو به‌شی ئه‌و پێكده‌هێنێ، به‌ڵكو ته‌نها به‌شێكه له‌و. هه‌ندێكى له‌م دونیادا له ده‌ست ده‌دات، به ته‌واوى ده‌ستى ده‌كه‌وێ. چ له‌وێدا زوڵم و سته‌م، كه‌م و كوڕى، به فێڕو به فیڕوَچوون نییه. له روویه‌كى تره‌وه ئه‌م مه‌نزڵگا كاروانییه كه له رووى ئه‌م ئه‌ستێره زه‌وییه ده‌یبڕێ، بچوكێكه كه له‌گه‌ڵ دونیاى زیندوو و دونیاى یار و مهیرهبانى، ئه‌وا ئه‌و ده‌پێوێ. دونیایه‌كى گیانداره، كه ده‌بیستێ و وهلاَم ده‌داته‌وه.. روو ده‌كاته پهرهسترواى تاك و ته‌نیا كه له سه‌ر تاكى باوه‌ڕدار و به گوێڕایه‌ڵ و به ته‌وازوع:-
(وَلِلَّهِ ێسْجُدُ مَنْ فِی السَّمَاوَاتِ وَاڵرْچِ گَوْعًا وَكَرْهًا وَڤِلالُهُمْ بِالْغُدُوِّ وَالێێَالِ)
واته: وه هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدان، ته‌نانه‌ت سێبهرهكانیشیان، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ به‌یانیان و ئێواران، سه‌رجه‌م ئه‌مانه گشتیان سوژده بوَ خوا ده‌به‌ن. (رعد/١٥)
(تُسَبِّحُ ڵهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَاڵرْچُ وَمَنْ فِیهِنَّ وَإِنْ مِنْ شَیْءٍ إِلا یُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ).
واته: هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كان و زهوىو، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه تێیاندان، هه‌موو گه‌وره‌یی و بێ خه‌وشی ئه‌و "خوا"یه ده‌ڵێن گه‌واهى بوَ یهكتاى ئه‌و ده‌ده‌ن. هه‌موو شتێك هه‌ر هاوارى تاك و ته‌نیایی ئه‌و ئه‌كه‌ن، پاڕانه و ته‌سبیحات و حه‌مدى ئه‌و ده‌ڵێن. (اسراء/٤٤)