02/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كادیرێكی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: هۆكاره‌كانی لاوازیمان موچه‌خۆره‌كان كه‌بوونه‌ته ڤایرۆسێكی كوشنده
سلام كریم عبدالله كادیر‌و كارگێری مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه ده‌نی بزووتنه‌وه له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك باسی شكسته‌كانی حیزبه‌كه‌ی ده‌كات له هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،ده‌كات و ده‌نوسێت.
هۆكاره‌كانی لاوازیمان یه‌كه‌م موچه‌خۆره‌كانه موچه خۆرن له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ڵكوو ئه‌وانه‌یان ده‌ڵێین كه بوونه‌ته میكرۆب و ڤایرۆسێكی كوشنده كه ئیتر جێی قبوڵ نییه بزووتنه‌وه و خه‌ڵكه دڵسۆزه‌كه‌ی ده‌رزی له‌م میكرۆبه نه‌ده‌ن و نه‌یكوژن.
به پێی زانیارییه‌كانی "بزاڤ پرێس" بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چه‌ندین كه‌سی خانه‌نشین كردووه كه پیَشتر بزوتنه‌وه نه‌بوون و وه هه‌روه‌ها كه‌سانێكیش وازیان له بزوتنه‌وه هێناوه ئێستا خانه‌نشین. كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی زۆری دروست كردووه له ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی تا ئێستا ئه‌و حیزبه نه‌یتوانیه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات.
كادیرێكی بزوتنه‌وه‌ش كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات به "بزاڤ پرێس " ووتی چۆن ده‌بێت كه‌سێك له رابردوو بزوتنه‌وه نه‌بێت خانه‌نشین بكرێت یان وازی له بزوتنه‌وه هێنابێت ئێستا موچه‌ی بزوتنه‌وه وه‌ربگرێت."
ئه‌مه‌ش ده‌قی نوسینه‌كه‌یه‌تی...
مه‌به‌ست له موچه‌خۆره‌كانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه موچه خۆرن له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ڵكوو ئه‌وانه‌یان ده‌ڵێین كه بوونه‌ته میكرۆب و ڤایرۆسێكی كوشنده كه ئیتر جێی قبوڵ نییه بزووتنه‌وه و خه‌ڵكه دڵسۆزه‌كه‌ی ده‌رزی له‌م میكرۆبه نه‌ده‌ن و نه‌یكوژن.
ئه‌مانه كێن چۆن بوونه‌وته موچه خۆر چۆن زیان له بزووتنه‌وه ده‌ده‌ن
باشترین پێناسه بۆ ئه‌مانه ئه‌وه‌یه:_كه بریتین له هه‌ندێ خه‌ڵكی دور له بزووتنه‌وه به‌هۆی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و هاوڕێیه‌تی و خه‌زورایه‌تی و بایعی ...........هتد له ڕۆژگارێكدا بوونه‌ته به‌رزترین موچه خۆری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ڕێگه‌ی ( خانه‌نشین بوون یا پۆلیس بوون )كه به درێژای ته‌مه‌نیان یا بزووتنه‌وه‌یان نه‌ناسیوه یا له ڕابردوودا دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌یان كردووه.ئه‌مانه وه‌ك كورد وته‌نی پشتیان پێوه نه‌یه‌شاوه
له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ڕاستگۆی بزووتنه‌وه هه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك بێت خانه‌نشین نه‌كراون و بۆ بزووتنه‌وه سوتاون
له نێو ئه‌مانه‌دا چه‌ند خه‌ڵكێكی جیاواز هه‌یه به‌م شێوه‌یه
هه‌یه له ڕابردوودا یه‌كێتی و پارتی بووه ئێستاش ده‌نگی بۆ ئه‌و حزبه‌ی خۆیه‌تی كه خه‌باتی تێدا كردووه و ڕێزی لێنه‌گرتووه و له سه‌ره‌وه وه‌ك ئێمه داینه‌ناوه و موچه‌ی پێ نه‌داوه به‌ڵام دیاره موچه‌كه‌ی ئێمه سوێره بۆی..ئه‌مانه باس له‌وڕاستیه‌ش ناكه‌ین كه كوڕ و كچه‌كانیان به پاره‌ی باوكیان به‌نزین ده‌كه‌نه سه‌یاره و بانگه‌شه‌ی پێ ده‌كه‌ن بۆ لایه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ناو دڵی باوكیان
هه‌یه له‌مانه نازانێ بزووتنه‌وه چییه ده‌ڕوات بۆ ده‌نگدان ده‌ڵێن به‌و لایه‌نه ئیسلامییه‌ی ده‌ده‌م كه ده‌نگی زۆره چونكه ئه‌و لایه‌نه به‌ڕێزه ڕۆشتۆته ماڵه‌كه‌ی وتویه‌تی ئێمه با ده‌نگمان زیاد بكه‌ین ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتی به بزووتنه‌وه وجیهاده‌وه نه‌یه‌شاوه به‌ڵێ قوربانیان بۆ ده‌كات و ده‌نگه‌كه‌یان پێش كه‌ش ده‌كات
هه‌یه له‌مانه به درێژای مانگی بانگه‌شه ده‌ڕوات له باره‌گای تر خه‌ریكی ده‌نگ كۆ كردنه‌وه‌یه و بانگه‌شه ده‌كات و ته‌نها ڕۆژی موچه له‌و شوێنه ده‌بینرێت كه موچه‌ی پێده‌درێت و ڕۆژانی تر كڵاوی سه‌وز ز زه‌ردو نیلی له‌سه‌ر ده‌كات
چاره‌سه‌ری ئه‌مانه به‌م شێوه‌یه
مه‌كته‌بی سیاسی یا مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیداری بزووتنه‌وه پێویسته بانگیان بكات و یه‌كلاییان بكاته‌وه به‌وه‌ی كه یا بڕۆن یا بزووتنه‌وه بن له هه‌موو باره‌كانیشدا ڕۆشتنیان له به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌یه وه بزووتنه‌وه‌ش مامه‌ڵه‌ی حزبیان له‌گه‌ڵ بكات ئه‌گه‌ر ده‌نگیان و خزمه‌تیان بۆ بزووتنه‌وه نه‌بێ پێویسته ده‌ر بكرێن چونكه بزووتنه‌وه موچه‌ی حزبی پێده‌دات نه‌ك حكومی..ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م كاره‌یان نه‌كرد پێویسته كادرانی بزووتنه‌وه یه‌ك ده‌نگ بین به‌رامبه‌ریان چونكه ئه‌مانه حه‌لبونیان ته‌نها ئه‌وه‌یه كه بیان كه‌ینه ده‌ره‌وه چونكه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مانه سه‌دان كه‌س دوركه‌وتونه‌ته‌وه له بزووتنه‌وه و ده‌ڵێن موچه به كێ ده‌ده‌ن (یه‌كێتییه...پارتییه..كۆمه‌ڵه...یه‌كگرتووه.....هتد) ئه‌وانه ده‌نگتان پێ بده‌ن ئه‌وانه‌ش ده‌نگه‌كانیان بۆ ئه‌وانه كه‌واته ئێمه دووجار له ده‌نگ دورده‌كه‌وینه‌وه یه‌كیان هی خۆیان دووه‌میان له ڕقی ئه‌مان هی خه‌ڵكی تر
زنجیره‌ی دووه‌م باسی هۆكارێكی تر ده‌كه‌ین
تێبینی :_له زنجیره‌یه‌كیشدا باسی خۆمان ده‌كه‌ین