01/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاری هه‌رسین رایده‌گه‌یه‌نێت" سلێمانی شارێكی بێ ساحێبه‌و هه‌ولێر ساحێبی هه‌یه و ئه‌وه‌تا سێ كه‌س ده‌ستگیركراون به تۆمه‌تی كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی
له لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان سه‌باره‌ت به كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر،، ئاری هه‌رسین، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی زه‌رد وتی: هه‌ولێر ساحێبی هه‌یه و ئه‌وه‌تا سێ كه‌س ده‌ستگیركراون به تۆمه‌تی كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌مه‌ش جیاوازه له‌وه‌ی له سلێمانی سێ ئۆتۆمبیل بێن و ته‌قه له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن و تائێستاش كه‌سی له‌سه‌ر ده‌ستگیر نه‌كرابێت.
وتیشی: سوورم له‌سه‌ر وته‌كه‌ی پێشووم سه‌باره‌ت به سلێمانی.
داوی ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی چواری پارتی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاری هه‌رسین وتبووی: "سلێمانی شارێكی بێ ساحێبه.