01/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێكه‌وتنێك واژۆ ده‌كات
بڕیار وایه به‌منزیكانه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به به‌رژوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ بكات. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى بی بی سی،، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسرائیل واژۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی توركیایه.
به پێى ئه‌م راپۆرته، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا باراك ئۆباما ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و توركیا و پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانیان. سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای لێبوردنی له توركیا كرد، ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باراك ئۆباما.
هه‌روه‌ها وتى، ئه‌و دوو وڵاته گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك تاوه‌كو ئیسرائیل قه‌ره‌بووی ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نییه توركییانه بكاته‌وه كه له‌سه‌ر كه‌شتی مه‌رمه‌ڕه كوژران." رۆژنامه‌ی (هارتز)ی ئیسرائیلیش سه‌باره‌ت به‌و رێكه‌وتننامه‌یه له هه‌واڵێكدا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه كه توركیا و ئیسرائیل رێكه‌وتننامه واژۆ ده‌كه‌ن.