01/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزانه مالیكی له باره‌ی بارزانی چی ده‌ڵێت
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه كورسییه‌كه‌ی بۆ لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق چۆڵ بكات. له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تیشه‌وه له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌ڵێ ناكۆكییان له‌سه‌ر سامانی ده‌وڵه‌ته و هێڵی سووریشیان نییه.
مالیكی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1-5 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ‘ئه‌گه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان نه‌كرێمه‌وه، ئه‌وا به‌ناچاری قبووڵی بكه‌م و كورسییه‌كه چۆڵ ده‌كه‌م’.
مالیكی هیوای خواست به‌زووترین كات له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان حكومه‌تی نوێی عێراقی پێكبێت و دوانه‌كه‌وێت.
مالیكی ئه‌وه‌شی گوت هیڵی سووری له‌سه‌ر بارزانی نییه و له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانیشه‌وه گوتی ‘ناكۆكییه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای حزب و سیاسه‌ت و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سامانی ده‌وڵه‌ت و كێشه ئیدارییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمه.