30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی خۆی کاندید ناکات بۆ سەرۆکایەتی هەرێم
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا کە خۆی کاندید نەکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان .
ئەگەرچی وەک لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش جەختیلەسەر دەکەنەوە مەسعود بارزانی بە پێی یاسا توانای نیە ئەمجارە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم چونکە 8 ساڵی تەواو کردووە، بەڵام ئاژانسی فارسی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ئاشكرایدەکات، مەسعود بارزانی بڕیاریداوە کە خۆی کاندید نەکاتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان روونیشیکردۆتەوە، مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و خۆ کاندیدکردن دەکشێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بارزانی باوەڕی بە دیموکراسی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات هەیە و رێز لە دیموکراسی دەگرێت بۆیە خۆی کاندید ناکاتەوە.
وا بڕیارە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.