30/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی: له‌پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك یه‌كه‌م ده‌بین
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ده‌ڵێت: به‌گشتی رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران باش بووه و له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك وه‌كو پارتی پێشه‌نگ ده‌مێننه‌وه.
خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: به گشتی رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران باش بووه.
روونیكرده‌وه، پارێزگای دهۆك پێده‌چێت له هه‌موو پارێزگاكانی دی باشتر بێت، دواتر پارێزگای هه‌ولێر دوای ئه‌ویش پارێزگای سلێمانی دێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانیش خه‌سره‌و گۆران وتی: جارێ زووه بیدركێنین كه چه‌ند كورسی به ده‌ستدێنین له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یاخود له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام ئاستی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارساڵ كه‌متر نابێ و وه‌كو پارتی پێشه‌نگ ده‌مێنینه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق و له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك.