30/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چاودێرانی قه‌واره سیاسییه‌كان: ئیئتیلافی مواتن له‌پێشه‌وه‌یه
چاودێرانی قه‌واره سیاسییه‌كان ته‌ئكدییان له‌و پێشكه‌وتنه گه‌ورانه كرده‌وه كه ئیئتیلافی مواتنی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له پارێزگاكانی به‌سره و بابل و ناسریه و واست و نه‌جه‌ف، به‌ده‌ستیهێناوه.
یه‌كێك له‌و چاودێرانه به ئاژانسی (الیوم الپامن)ی راگه‌یاند: دوای داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان له عیراق، په‌یوه‌ندی به چاودێرانی قه‌واره سیاسییه‌كانه‌وه كرا له ته‌واوی پارێزگاكان و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ته‌ئكدییان له پێشكه‌وتنی ئیئتیلافی مواتن كرده‌وه كه له‌لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، به وته‌ی ئه‌و چاودێرانه، مواتن له پارێزگاكانی بابل و ناسریه و نه‌جه‌ف و واست و به‌سره، به رێژه‌یه‌كی ده‌نگی زۆر له‌پێشه‌وه‌یه.
وتیشی: له پارێزگاكانی تردا، كێبڕكێیه‌كی توند له‌نێوان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و مواتن و كوتله‌ی ئه‌حراردا هه‌یه.