30/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمیسيۆن: ئەمشەو دەنگەكان جیادەكرێنەوە
به وته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مشه‌و (30ی نیسان) له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتژمێر 6ی ئێوارە، ده‌ست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت و به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش، قه‌باره‌و ده‌نگی لایه‌نه‌كانیش ده‌رده‌كه‌ون
هەندرێن محەممەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند " ئەمشەو لەدوای تەوا‌وبوونی هەڵبژاردنەكان، دەستدەكرێت بە جیاكردنەوە و هەژماركردنی دەنگەكان"
سەبارەت بە دەنگەكانی هەڵبژاردنی تایبەت وتی "ده‌نگه‌كانی تایبه‌ت كه له رۆژی سێ شه‌ممه (28ی نیسان) به ڕێوه چووه، ئه‌و ده‌نگانه لە هۆڵێكی تردا دانراوه‌و سبەینێ دەستدەكرێت بە جیاكردنەوەیان"
دوا به‌دوای جیاكردنه‌وه ده‌نگه‌كان و هه‌ژماركردنیان له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و نافه‌رمی رێژه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كانیش ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌گه‌رچی كۆمسیۆن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێژه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كان دوای هه‌فته‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت.
ئەمڕۆ (30ی نیسان) لە كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانییەوە، له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەستیپێكردووه‌و تاكاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.