30/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەبوبەكر هەڵەدنی : سەتەلایتی گەلی كوردستان بهدرۆ دهخاتهوه
لە بەرامبەر هەواڵێكی سەتەلایتی گەلی كوردستان، كە گوایا بەهۆی نەهاتنەوەی ناوەكەی، ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو لە قوتابخانەی هەڵوان شەڕ و دەمەقاڵێی دروست كردووە، سەرلەبەری هەواڵەكە بە درۆ دەخرێتەوە.
ئەبوبەكر هەڵەدنی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو ووتی: سەرلەبەری ئەو هەواڵە بێ بنەما و و ناڕاستە، چونكە دەنگ دانی من لە قوتابخانەی 9ی حوزەیرانە و كاتژمێر 9 بە شێوەیەكی ئاسایی دەنگ داوە.
وتیشی : ئەوەی باس دەكرێت لە قوتابخانەی هەڵوان، من وەك پەرلەمانتارێك لەكات چاودێری كردنی پرۆسەی دەنگ دان و دوای چوونم بۆ ئەو بنكەیە كارمەندێكی كۆمسیۆن كە نەیزانی بوو من پەرلەمانتارم داوای باجی لێكردم و دوای ئەوەی پێم ووت كە پەرلەمانتار باجی پێویست نیە و چاودێری پرۆسەكە دەكات، سەرجەم وێستگەكانی بنكەكەم بەسەر كردەوە و هیچ گرفتێكی ئاسایش نەبوو.
ئەو هیواخواز بوو دەزگاكانی ڕاگەیاندن پیشەییانە مامەڵە بكەن و خۆیان لە هەواڵی و ناڕاست و ئاكامەكەی بپارێزن.